سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی كەسێ لەمەنزڵگای خۆی نوێژ بكات پاشان بچێت بۆ مزگەوت و بگات بە نوێژی بەكۆمەڵداو نوێژیان لەگەڵ بكات..فيقه
له سونهنى فهرموودهكانى ابوداوودى ئهسهجهسستانى //نووسينگهى تهفسير ///عَنْ جَابِڕ بْنِ يَزِيدَ بْنِ الأَسْوَدِ, عَنْ أَبِيهِ, أَنَّهُ صَلَّى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ غُلاَمٌ شَابٌّ, فَلَمَّا صَلَّى إِذَا رَجُلاَنِ لَمْ يُصَلِّيَا فِى نَاحِيَةِ الْمَسْجِدِ, فَدَعَا بِهِمَا, فَجِىءَ بِهِمَا تُرْعَدُ فَرَائِصُهُمَا,
فَقَالَ: « مَا مَنَعَكُمَا أَنْ تُصَلِّيَا مَعَنْا؟ ». قَالاَ قَدْ صَلَّيْنَا فِى ڕحَالِنَا. فَقَالَ: « لاَ تَفْعَلُوا إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ فِى رَحْلِهِ, ثُمَّ أَدْرَكَ الإِمَامَ وَلَمْ يُصَلِّ فَلْيُصَلِّ مَعَهُ, فَإِنَّهَا لَهُ نَافِلَةٌ ».(صحيح)واتە: لە جابری كوڕی یەزیدی كوڕی ئەسوەدەوە, لە باوكیەوە دەگێڕنەوە, كە جارێ لەكاتی لاوێتیدا لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم نوێژی دەكرد, كاتێ كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە نوێژەكەی بویەوە, دوو پیاوی بینی لە سوچی مزگەوتدا دانیشتبوون و نوێژیان نەدەكرد, جا بانگی كردن, كە هێنانیان بۆ لای دەلەرزین, پێی فەرموون: چ شتێك بەرگری كردن لەوەی كە نوێژمان لەگەڵدا نەكەن؟ وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بەڕاستی ئێمە لەناو بنەوبارگەی خۆماندا نوێژمان كردووە, فەرمووی: كاری وا مەكەن, ئەگەر كەسێ لە ئێوە لەناو بنەوبارگەی خۆیدا نوێژی كرد, پاشان گەیشت بە نوێژی پێشنوێژدا ئەوا با نوێژی لەگەڵدا بكات, چونكە ئەوەی بە نوێژی سوننەت بۆ دەنوسرێت. عَنْ جَابِڕ بْنِ يَزِيدَ, عَنْ أَبِيهِ, قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الصُّبْحَ بِمِنًى, بِمَعْنَاهُ. ».(صحيح)واتە: لە جابری كوڕی یەزیدەوە, لە باوكیەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم لە مونا نوێژم كرد.. بە هەمان مانا فەرموودەكەی گێڕایەوە. عَنْ يَزِيدَ بْنِ عَامِرٍ , قَالَ: جِئْتُ وَالنَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِى الصَّلاَةِ فَجَلَسْتُ وَلَمْ أَدْخُلْ مَعَهُمْ فِى الصَّلاَةِ, قَالَ: فَانْصَرَفَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَأَى يَزِيدَ جَالِسًا فَقَالَ: « أَلَمْ تُسْلِمْ يَا يَزِيدُ ». قَالَ: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ! قَدْ أَسْلَمْتُ, قَالَ: «فَمَا مَنَعَكَ أَنْ تَدْخُلَ مَعَ النَّاسِ فِى صَلاَتِهِمْ؟». قَالَ: إِنِّى كُنْتُ قَدْ صَلَّيْتُ فِى مَنْزِلِى وَأَنَا أَحْسِبُ أَنْ قَدْ صَلَّيْتُمْ, فَقَالَ: « إِذَا جِئْتَ إِلَى الصَّلاَةِ فَوَجَدْتَ النَّاسَ فَصَلِّ مَعَهُمْ, وَإِنْ كُنْتَ قَدْ صَلَّيْتَ تَكُنْ لَكَ نَافِلَةً, وَهَذِهِ مَكْتُوبَةً ».(ضعيف)واتە: لە یەزیدی كوڕی عامرەوە هاتووە, كە وتویەتی: دوای ئەوەی كە موسوڵمان بووم چووم بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەوكاتەدا بەرنوێژی بۆ هاوەڵانی دەكرد, نوێژم لەگەڵ نەكردن, راوی وتی: كاتێ كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئاوڕی دایەوە بۆ لامان بینی یەزید لە گۆشەیەكی مزگەوتدا دانیشتووە فەرمووی: (ئەی یەزید ئایا موسوڵمان بوویت؟). وتی: بەڵێ موسوڵمان بووم ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم! فەرمووی: (ئەی چی بەرگری كردی لەوەی لەگەڵ ئەو خەڵكە نوێژ نەكەیت؟). وتی: من لە مەنزڵگای خۆم نوێژم كردبوو, وە من وام دەزانی ئێوە لەنوێژ بوونەتەوە, پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر هاتی بۆ مزگەوت بۆ نوێژی بەكۆمەڵ بینیت خەڵك نوێژ دەكەن تۆش نوێژیان لەگەڵ بكە ئەگەر نوێژیشت كردبوو, چونكە ئەو نوێژەی لەگەڵ خەڵك دەیكەیت بە سوننەت بۆت دەنوسرێت, وە ئەو نوێژەش كە لە مەنزڵگای خۆت كردوتە بە فەرز بۆت دەنوسرێت). - لەوانەشە بە پێچەوانەشەوە بێت نوێژی یەكەم بە سوننەت و نوێژی دووهەم بە فەرز - . عَنْ بُكَيْرٍ: أَنَّهُ سَمِعَ عَفِيفَ بْنَ عَمْڕو بْنِ الْمُسَيَّبِ يَقُولُ: حَدَّثَنِى رَجُلٌ مِنْ بَنِى أَسَدِ بْنِ خُزَيْمَةَ, أَنَّهُ سَأَلَ أَبَا أَيُّوبَ الأَنْصَاڕىَّ فَقَالَ: يُصَلِّى أَحَدُنَا فِى مَنْزِلِهِ الصَّلاَةَ, ثُمَّ يَأْتِى الْمَسْجِدَ, وَتُقَامُ الصَّلاَةُ فَأُصَلِّى مَعَهُمْ, فَأَجِدُ فِى نَفْسِى مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا, فَقَالَ أَبُو أَيُّوبَ: سَأَلْنَا عَنْ ذَلِكَ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: « ذَلِكَ لَهُ سَهْمُ جَمْعٍ »..(ضعيف)واتە: لە بوكەیرەوە هاتووە, كە بیستوویەتی لە عەفیفی كوڕی عەمری كوڕی موسەییەب دەیوت: پیاوێ لە (بَنِی أَسَدِ بْنِ خُزَیْمَە) بۆی گێڕامەوە, كە لە ئەبو ئەیوبی (أَنْصَاڕیّ) پرسیوە؟ وتویەتی: ئەگەر یەكێ لە ئێمە لە مەنزڵگای خۆی نوێژێكی فەرزی كرد, پاشان هات بۆ مزگەوت بینی خەڵك ئەو نوێژە بەكۆمەڵ دەكەن ئایا نوێژیان لەگەڵدا بكات؟ لەوبارەوە گومانێكم بۆ دروست بوو, ئەبو ئەیوب وتی: ئێمەش لەوبارەوە لە پێغەمبەرمان صلی الله علیە وسلم پرسی؟ فەرمووی: (بەشێ لە خێری ئەو نوێژە بەكۆمەڵەشی بەردەكەوێت).

