سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتی القصص (٥)..واتاى ئايهت
نووسينى /م.عادل كريم /ئا: نهجات رواندزى ///ڕۆڵی ئافرەتان لە ژيانى موسى عليه السلام:١- دايكى موسى بووە هۆى ڕزگار كردنى كوڕەكەى لە سەربڕين كاتێك بەهۆى وەحى خواى گەورە خستيە ناو تابوت و ئەويشى خسته نێو ئاوى نيل .
٢- خوشكى موسى ڕۆڵی ئيجابی هەبوو بۆ گەڕاندنەوەى موسى بۆ نێو باوەشی دايكى . بەڕاستى كچێكى زۆر ژيرو هۆشيار بوو ، دايكى تەنها يەك ووشەى پێ گووت : ( قصيه) واتا شوێن پێی بكەوە و بەدوايدا بڕۆ تا هەواڵى برات بزانی (وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ فَبَصُرَتْ بِهِ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) اية ١١، ئەويش زۆر زيرەكانە ڕەفتارى كرد:
- لە شوێنێكى لابەلا سەير دەكات تاكو كەس هەستى پێ نەكات.
- پاشان لێيان نزيك دەبێتەوە و متابعە دەكات بۆيە زانى شيرى هيچ ژنێك ناخوات چونكە خواى گەورە وابڕيارى لەسەردابوو.
- پاشان پێشنيارى ئەوە دەكات بۆيان ئافرەتێكيان پێ نيشاندا كە شيردەرێكى باشە و دەتوانى بە جوانترين شێە بە خێوى بكات، پێشنيارێكى جوان وهەڵوێستێكى باش لە كاتێكى گونجاو موساى گەڕاندەوە ناو باوەشی دايكى . (وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ .فَرَدَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ) اية ١٢-٣١. ئەوە بوو وەعدى خوا هاتە جێ .
٣- ژنى فيرعەون : يەكێك بوو لەم ئافرەتە باوەڕدارانەى كە ڕۆڵی باشی هەبووە لە ژيانى موسى و پشتگيری كردنى و بەرگرى كردن لە پەيامەكەى هەتا دوا هەناسە. سەرەتا ئەو پێشنيارى كرد بۆ فرعەون كە نەيكوژێت و بيكات بە كوڕى خۆيان ( وَقَالَتِ امْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍ لِّي وَلَكَ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰ أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) اية ٩
٤- كچى شعيب كە دواتر دەبێتە خێزانى موسى ڕۆڵێكى زۆر گرنگ دەبينێ لە ژيانى موسى ، ئەم كچە پێشنيار دەكات بۆ باوكى تاكو بيكەنە شوان ، بە هۆى ئەم پێشنيارە (١٠) ساڵ لە شارى (مدين) دەمێنێتەوە و لە ئاوارەيی ڕزگارى دەبێت و كارو پيشەى پێغەمبەرانيش كە شوانەتيە دەستى دەكەوێت و دەبێتە خاوەنى ژن و منداڵ و مەڕوماڵات وجگە لەمەش هەر لەم ڕێگايەش دەبێتە پێغەمبەر.(قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ.قَالَ إِنِّي أُڕيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ وَمَا أُڕيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ) اية ٢٦-٢٧

