سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تاقیكردنەوەی خودا بۆ دانیشـتوانە جوولەكانی نێو شـارەكـە..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگهى تهفسير ///خودا جوولەكەكانی نیشتەجێی ئەو شارەی بەوە تاقیكردەوە، كە ڕێی ڕاوكردنی لە ڕۆژانی شەممواندا لێگرتن، وەك دەفەرمووێت لەم ڕاستەیەدا وشەی (نبلوهم)، كە لە (ابتلاء)ەوەیە بەمانای تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنە،
واتە ڕایسپاردوون بە ئەركێك، كە گرفتاریی بوون.. ڕاسپاردنیش تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنە، خوداش لەم تاقیكردنەوەی ڕاسپاردنەدا چەند حیكمەتێكی كاریگەری داناوە.
بێگومان مرۆڤێك، كە بە ئەركە شەرعیەكان ڕانەسپێررابێت، لە ڕێگای كۆششكردنەوە ناڕواتو لە ڕاگیركردنی خۆیو پەروەردەكردنی دەرونیدا سەركەوتوو نابێت، خوداش ئەوە لە مرۆڤـ دەخوازێت، كە كۆشش لەگەڵا خۆیدا بكاتو جیهادی نەفسی خۆی بكاتو، پەروەردەی خۆی بكاتو خۆی رێكخاتو، لە هەڵچوونو خرۆشان بیگرێتەوەو، لە ئارەزووەكانو دابڕێتو، بەسەر لاوازییدا سەردەكەوێتو، مانا جوانەكانی خێرو چاكە لەدڵی گەشە دەكەنو لەدوایشدا شایستەی خەڵاتی خوداو چوونە نێو بەهەشتەكەی دەبێت.
خۆ ئەگەر ئەركەكانی نەبوونایە، ئەوا مرۆڤی تێكۆشەرو جیهادكار لە مرۆڤی غافڵاو بێئاگا جیانەدەكرایەوەو، پیاوچاك لە پیاوخراپو، بەهێز لە بێهێزو، خەمخۆر لە بێ باكو، سەركەوتوو لە زەرەرمەندیش جیا نەدەكرانەوە.
سەبارەت بە تاقیكردنەوە (ابتلاء)ی ئیماندارانیش، خودا لە چەند ئایەتێكدا ئاماژەی بۆ حیكمەتەكانی كردووەو فەرموویەتی:
واتە: (ئێمە ئێوە تاقی دەكەینەوە بە (ناخۆشیو بەڵاو كارەسات)و، بە (خۆشیو ئاسوودەییو دەستڕۆیشتوویی)و سەرەنجام گەڕانەوەشتان بۆ لای ئێمەیە تاكو سزای خراپەكانتان، یان پاداشتی چاكەو خۆراگرتنیان دەسكەوێت).
، واتە: (ئێمە تاقیتان دەكەینەوە تاكو كەسانی جیهادكارو خۆراگر لەنێوتاندا بناسینو بەئەركە گرانەكانیش تاقیتان دەكەینەوە، تا لە دواییدا هەواڵی كاروكردەوەكانتان دەرخەینو ئاشكرایانكەین).
- هەروەها فەرموویەتی: واتە: (خودای باڵادەستو پەروەردگار ئەو خودایەیە، كە لە ئەزەلەوە مردنو ژیانی بۆ خوڵقاندوون، تاكو تاقیتان بكاتەوە بەخۆشیو ناخۆشیەكانی دنیا، كە كامتان كردەوەی چاكترو پەسەندتری هەیە).
تاقیكردنەوەی خوداش بۆ جوولەكەكان لەپێناوی ئەوەدا بووە، كە ئەوان بەسەر ئارەزووكانیاندا زاڵا بنو بەسەر لاوازو بێ هێزییاندا سەركەون.
بێگومان سەركەوتن بەسەر ئارەزووەكانو بەسەر دەروونیشدا، ڕێگایەكی سەركەوتنە بەسەر دوژمناندا، بەڵام ئاخر جوولەكە چۆنو كەی لە تاقیكردنەوەدا سەردەكەون؟!

