سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
لەنێوان تاقیكردنەوەی جوولەكەكانو تاقیكردنەوەی موسـڵماناندا..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگهى تهفسير ///لە تاقیكردنەوەی خوداوە بۆ جوولەكەكان، بینیمان چۆن كۆمەڵێك لەوان ساختەكارییان لە فەرمانەكاندا كردو، كاری قەدەغەكراویان ئەنجام داو، كۆمەڵێكی تریشیان لەئاستیاندا بێدەنگ بوونو،
هیچ ئامۆژگاریو بەربەرەكانییەكیان نەكردن.
لەپێش ئیسلامدا زۆربەی جوولەكەكان لە تاقیكردنەوەدا دەرنەدەچوونو لە بەڵاو گرفتارییشدا خۆڕاگر نەبوون. بەڵام مسوڵمانان بە فەرمانی خوداوە پابەندبوون و لە تاقیكردنەوەو گرفتارییەكاندا سەركەوتوو بوون.
خودا موسڵمانانی تاقیكردەوە بەوەی، كە ڕووگەی نوێژ (قبلەِ الصلاەِ)ی لە (بیت المقدس)ەوە بۆ (مسجد الحرام) پێگۆڕینو، (كەعبە)ی كردە ڕووگەی تازەیان، قورئان حیكمەتی ئەم گۆڕانكارییەی ڕوون كردۆتەوە،
واتە: (ئەو ڕووگەیەی پێشووش، كە (بیت المقدس) بووو پێشتر ڕووتان لەنوێژدا تێدەكرد گۆڕیـمان بۆ كەعبە، تابزانیت كێ بەڕاستی شوێنكەوتووی پێغەمبەرەو، كێیش لە ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوەو بۆ سەر كوفر دەچێتەوە، هەرچەندە گۆڕینی ئەم قیبلەیە بەڕاستی كارێكی قورسە لەلای خەڵكی، بەڵام ئەوانەی ڕێی ڕاستی خودایان هەڵبژاردوەو خودا هیدایەتی داون كارێكی قورس نییە، جا خوداش (پاداشتی خۆڕاگریی ئێوە لەسەر باوەڕو ئیماندارێتیان ون ناكات). موسڵمانانیش لەو تاقیكردنەوەیەدا سەركەوتنو، ئەو فەرمانە خودایییەشیان دەستبەجێ بەوردی جێبەجێ كردو پێوەی پابەند بوون.
سەبارەت بە مەسەلەی حەجو ڕاوكردنو ئیحرام بەستنیش، خودا كاری ڕاوكردنی لە موسڵمانان قەدەغە كردوە لە نێو شوێنە پیرۆزەكانی مەككەو مەدینەو لەكاتی ئیحرام بەستنیاندا. حیكمەتی ئەم قەدەغەكردنەشی بۆ ڕوون كردوونەوەو فەرموویەتی:
واتە: (ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە، خودا بەهەندێك نێچیر تاقیتان دەكاتەوە، كە دێنە پێشەوەو لێتان نزیك دەبنەوە، تا دەتوانن بەدەست بیانگرن، یان بە ڕمەكانتان ڕاوی بكەن لەكاتی ئیحرامدا بۆ حەجو عومرەدا، خودا بەوە تاقیتان دەكاتەوە، كە لەكاتی نادیاریو پێ نەزانینی خەڵكیدا دەركەوێت، كێ لە خودا دەترسێتو سەرپێچی فەرمانی خودا ناكات، جا هەر كەسێك لەئێوە دوای ئەمە لەكاتی (ئیحرامدا ڕاو بكات)، ئەوا سزایەكی ئازاربەخشمان بۆ ئامادە كردووە). كەوابوو شیاو نییە بۆ موسڵمانان لە كاتی حەج، یان عومرەدا ڕاو بكەن، تەنانەت گەر نێچیرەكە زۆر زۆر نزیكیش ببێتەوە لێیان، بە جۆرێك، كە بەدەستیان، یان بە ڕمەكانیان ڕاوبكرێن.
بەڵام بۆچی ئەم ڕاسپاردەیەیان خراوەتە سەرشان؟ بۆچی پێی تاقیكراونەتەوە؟ تاكو خودا بزانێ كێ لەكاتی نادیاردا لێی دەترسێت.. ئێ خۆ بێگومان خودا خۆی پێشترو پێش ئەو تاقیكردنەوەیەش هەر دەیزانیو دەزانێت كێ لەكاتی نادیارو بەپەنهانی لێی دەترسێتو كێش لێی ناترسێت، بەڵام ئەمە بۆ ئەوەیە، تاكو خەڵكی خۆیان بزاننو تاكو زانستی خودا بۆ خەڵكی دەركەوێتو، تاكو خەڵكی بەچاوی خۆیان ببیننو، بزانن كێ لەخودا دەترسێتو، كێ لێی ناترسێت تا هەركەسەو خۆی بناسێـتو خۆی بۆ تاقیی ببێتەوە، كە ئایا لەخواترسە، یان نا؟ ئایا بەئاشكراو پەنهان لە هەردوو حاڵەتەكەدا وەك یەك لەخودا دەترسێت؟! پاشان بۆ ئەوەی لێپرسینەوەو دادگاییكردنی خەڵكی لەسەر كارو كردەوەكانیان بێت، كە چییان بەخۆیان كردووە، نەك خودا پێی كردبن.
مانای واتە: (ئەوكەسەی چاودێریی خودا دەكاتو دڵیی لە باوەڕ پڕ دەكات، لە ترس لە خوداو لە خواستنی پاداشتیشی ئیدی بە فەرمانو ئەركەكانەوە پابەند دەبێت، سا ئیتر لەنێو خەڵكیدا بێت، یان بزربێـتو بەتەنهاش بێت هەر لە خودا دەترسێتو پابەندی ئەركو فەرمانەكانیەتی، چونكە دەزانێت، كە بێگومان خودا لێی بێ ئاگاو بزر نییەو، هیچ كارێكی نادیارو پەنهایی لێ ناشاررێتەوە.
خودا جوولەكەكانی (بە نەهێشتنی ڕاوی ئاژەڵی كێویلە كاتی ئیحرامی حەج، یان عومـرەدا) تاقی كردۆتە وە ، موسڵمانانیش بەو فەرمانەوە پابەندبوون وگوێڕایەڵییان كرد.
ئەم دوو ڕەفتارە چەند لەیەكتر دورن (ساختەكاری جوولەكەكان) (پابەندیی موسڵمانان) لە هەردوو حاڵەتی تاقیكردنەوەكانی (جوولەكەكان)و (موسڵمانەكان)دا ئامڕازی فریودان بۆ سەرپێچیو بەجێنەهێنانی فەرمان لەئارادان, لەلای جوولەكەكان ئامڕازی فریودان ئەوەبوو، كە ڕۆژانی شەممە ماسیو نەهەنگەكان بە زۆریو بە چڕیی دەهاتن، بەڵام ڕۆژانی دی بەو ڕەنگە نەبوو
لەلای موسڵمانانیش ئامرازی فریودان ئەوەبوو، نێچیرەكە زۆر لێیان نزیك بۆتەوە، تەنانەت لەبەردەستو بەرنووكی ڕمەكانیان دابووە بەڵام جوولەكەكان لە تاقیكردنەوەی خۆیاندا كەوتنو, موسڵمانانیش تێیدا سەركەوتن.
هۆی كەوتنی جوولەكە لەو تاقیكردنەوەیەدا، سەرپێچیو هەڵگەڕانەوەیانە لە فەرمانەكانی خودا
هۆی سەركەتنی موسڵمانانیش لە تاقیكردنەوەكەیاندا ئەوەیە، كە لە خودا دەترسن

