سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى القصص (7)..واتاى ئايهت
نووسينى /م.عادل كريم //ئا :نهجات رواندزى ///حاڵەتى نفسی موسى عليه السلام: هەر كەسێك چاوبگێڕێت بەم ئايەتانەى كە باسی موسى دەكات بۆى دەردەكەوێت موسى پياوێكى بەهێز وئازا و بەغيرەتە بەڵام شڵەژان و زوو هەڵچوونى پێوە ديارە
و بەپەلەيە وئارامى كەمە وترسێكی لە ناخ دايە ئەمانەش هەندێ لە هۆكارەكانە:
١ - لە ڕووى علم النفس ەوە دەڵی حاڵەتى دەروونى دايك كاريگەری ڕاستەوخۆى هەيە لەسەر كۆرپەلە، ديارە دايكى موسى هەر لە ترس وقلق دايە ئەگەر كوڕى ببێت ئەوا فرعەون سەرى دەبڕێت.بێ گومان ئەوەش كاريگەرى سلبی هەيە لەسەر دايك و كۆرپەلەكەى.
٢ - موسى پياوێكى كوشتووە وهەڵاتووە بێ گومان حاڵەتى نفسى قاتل ترسانە لە تۆڵەسەندنەوە و كوشتنەوە ، هەرچەند بە ئەنقەست نەيكوشتووە بەڵام ئەو ترسەى هەر ماوە دواى (١٠) ساڵيش ( رب اني قتلت منهم نفسا فأخاف ان يقتلون)
٣ - موسى پەلە دەكات و زوو بڕيار دەدات بۆيە كاتێك كەسێكى بني اسرائيلي هاوارى بۆ دەبات يەكسەر بە هاناى دەچێت و بە بۆكسێك دەيكوژێت وپاشان پەشيمان دەبێتەوە.( وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِ وَهَٰذَا مِنْ عَدُوِّهِ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِن شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ فَوَكَزَهُ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ قَالَ هَٰذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِينٌ) اية ١٥
( بۆ بەيانى هەمان كەس پەناى بۆ دەبات ئينجا تێدەگات ئەو كەسە بني اسرائيليە خۆى بە كێشەيە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەيەوێ پياوێكى تريش بكوژێت لەسەر ئەو.
)فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْڕخُهُ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِينٌ) اية ١٨
٤ - موسى زۆر بەپەلەيە تەنانەت بۆ لاى خواى گەورەش (وعجلت اليك رب لترضى )بەڵام خواى گەور ئاوهاى ناوى بۆيە پێی دەڵێت ( وما أعجلك عن قومك يا موسى ) ؟؟
- ئايا خواى گەورە چۆن يارمەتى موسى دەدات بۆ ئەم حاڵەتە دەروونييە ؟؟؟
١- لە سورەتى الكهف خواى گەورە خولێكى زۆر گرنگ دەكاتەوە بۆ موسى لەلايەن عبدێكى صالح تاكو فێرى صبر و ئارام گرتن ببێت ( ستجدني ان شاءالله صابرا ولا أعصي لك أمرا (
هەروەها تاكو فێرى ئەوەى بكات ڕووداوەكان لە ڕووى ناوەوە بخوێنێتەوە نەك تەنها ڕووكەش و ڕووى دەرەوە ببينێ كە هەندێ جار پێچەوانەى يەكترييە .
٢- بۆ كوشتنەكە خواى گەورە لێی خۆش دەبێت چونكە بە ئەنقەست نەبووە ( قال رب اني ظلمت نفسي فاغفر لي فغفر له انه هو الغفور الرحيم) اية ١٦
جگە لەوەش دڵنيای دەكاتەوە كە دەيپارێزێ لە فرعەون و دار و دەستەكەى.
) قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَانًا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا بِآيَاتِنَا أَنتُمَا وَمَنِ اتَّبَعَكُمَا الْغَالِبُونَ(
٣- خواى گەورە بە شێوازێكى تايبەت و ڕاستەوخۆ قسەى لەگەڵدا دەكات ( وكلم الله موسى تكليما) و پێی دەڵێ ( ولتصنع على عيني) هەروەها ( وألقيت عليك محبة مني) پاشان چل ڕۆژ لە ميقات دەبێ لەگەڵيدا و نۆ أياتى پێ دەبەخشێ وبرايەكەى ( هارون) دەكاتە پێغەمبەر وپاڵپشت بۆى وشتى تريش هەمووى بۆ ئەوەى دەروونى موسى ئارام وشاد بێت وكێشەى زمانيشى چارەسەربكات بۆى و زياتر پێ بگات وتاكو سەركەوتوو بێت لەم ئەركە قورسەى پێی سپاردووە.

