سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مرۆڤ به پاکیى دروست کراون
.(عن عياض بن خمار المجاشعي (رض) أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال ذات يوم في خطبته: ألا إن ربي أمرني أن أعلمكم ما جهلتم مما علمني يومي هذا: كل مال نحلته عبدا حلال. وإني خلفت عبادي حنفاء كلهم, وإنهم أتتهم الشياطين فاجتالتهم عن دينهم و حرمت عليهم ما أحللت له‌م, وأمرتهم أن يشركوا بي ما لم أنزل بي سلطانا, وأن الله نظر إلى أهل الأرض فمقتهم بعربهم و عجمهم إلابقايا من أهل الكتاب, وقال إنما بعثتك لأبتليك وأبتلي بك, وأنزلت عليك كتابا لا يغلسه الما‌ء, تقرؤه نائما و يقظان, وإن الله أمرني ان أحرق قريشا, فقلت: رب, إذا ثلغوا رأسي, فيدعوه خبزة.قال: إستخرجهم كما استخرجوك, واغزهم نغزك, وأنفق فسينفق عليك, وابعت جيشا نبعث خمسة مثله, وقاتل بمن أطاعك من عصاك . وقال: وأهل الجنة ثلاث: ذو سلطان مقسط متصدق موفق, ورجل رحيم رقيق القلب لكل ذي قربى ومسلم, وعفيف متعفف ذو عيال . قال: وأهل النار خمسة: الضعيف الذي لا زبر له, الذين هم فيكم تبعا , لا يبتغون أهلا ولا ما‌لا, والخائف الذي لا يخفى له طمع وإن دق إلا خانه . ورجل لا يصبح ولا يمسي إلا وهو يخادعك عن أهلك ومالك وذكر البخل – أو الكذب , والشنطير الفحاش ). (رواه مسلم. ج10/314 ).
وواته :
(عیاضی) کوڕی خه‌ممار ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) رۆژێک له‌وتاره‌که‌یدا فه‌رمووی: ئاگادارین که په‌روه‌ردگارم فرمانی پێ کردووم که ئه‌و زانسته‌ی ئه‌مڕۆ فێری کردوم و ئێوه نایزانن ئێستا فێرتانی بکه‌م.خوا ده‌فه‌رموێ: هه‌رسامانێک به‌خشیومه به‌هه‌ر به‌نده‌یه‌کم حه‌ڵاڵه .٢ وه‌من هه‌موو به‌نده‌کانی خۆمم به‌موسڵمان و پاک و بێ گوناح دروست کردووه که‌چی شه‌یتانه‌کان هاتنه وێزه‌یان و له ئاینه‌که‌ی خۆیانیان ترازاندن, پاشان ئه‌وه‌ی من بۆم حه‌ڵاڵا کردبوون ئه‌وان لێیان حه‌رام کردن و, فرمانیشیان پێ کردن هاوه‌ڵانێک بۆ من دابنێن که‌من نه‌م ناردوون و په‌یوه‌ندیشیان به فرمانی منه‌وه نی یه. خوای گه‌وره ته‌ماشای خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی کرد به عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مه‌وه, خه‌شم و قینی لێ هه‌ڵا گرتن جگه هه‌ندێ له گاور و جووله‌که که ئاینه راسته‌که‌یان گرتبوو, خوا فه‌رمووی: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) تۆم بۆ ئه‌وه ناردووه که خۆت تاقی بکه‌مه‌وه به هه‌ڵسانت به‌فرمانه‌کانم و گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌م و جیهاد کردن و ئارام گرتن هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆوه خه‌ڵکیی تاقی بکه‌مه‌وه. ئینجا په‌ڕاوێکم دابه‌زاندووه بۆ سه‌رت که ئاو نایشواته‌وه واته له سنگ دا ده‌مێنێته‌وه و تیا ناچێ و له‌م سنگ بۆ ئه‌و سنگ به درێژایی زه‌مان نافه‌وتێ و به نوستوویی و هۆشیاری (بێداری) ده‌یخوێنیته‌وه, پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: خودا فرمانی پێ کردووم که قوره‌یش بسوتێنم,منیش وتم: په‌روه‌ردگارم سه‌رم وه‌ک نان ده‌شکێنن و برینداری ده‌که‌ن, خوا فه‌رمووی: ده‌ی تۆیش ئه‌وان ده‌ربکه هه‌روه‌ک ئه‌وان تۆیان ده‌رکرد و, غه‌زا بکه, ئێمه‌ش یارمه‌تییت ده‌ده‌ین و ,ده‌ستی خێرکردن بۆ خه‌ڵک راکێشه و ئێمه‌ش ده‌ست گرۆییت ده‌که‌ین, تۆیه‌ک سوپا ره‌وانه‌ی جیهاد بکه ئێمه پێنج سوپای وه‌ک ئه‌و له مه‌لائیکه‌ت ره‌وانه ده‌که‌ین, به‌وانه‌ی که گوێ رایه‌ڵیت ده‌که‌ن بجه‌نگێ له‌گه‌ڵا ئه‌وانه‌ی که‌سه‌ر پێچیت ده‌که‌ن, فه‌رمووی: ئه‌هلی به‌هه‌شت سێ چینن,یه‌که‌م: خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی دادپه‌روه‌ر و خێرۆمه‌ند و کۆمه‌کی کراو. دووه‌م: پیاوێکی به میهر و سۆز و به‌زه‌یی,که‌بۆ هه‌موو خزم و موسڵمانێک دڵ نه‌رم بێت,سێ‌یه‌م: کابرایه‌کی نیهاد و پاک و پاکداوێن و بخۆری ره‌نجی خۆی بێت و منداڵی زۆر و هه‌ژاری هه‌بێت, پاشان فه‌رمووی: خه‌ڵکی ناو ئاگر پێنج تاقمن, یه‌که‌م: لاوازێک که عه‌قڵێکی نه‌بێ دای ببڕێ له شتی نادروست وتراوه: مرۆڤی بێ سامانه ئه‌وانه له ناوتان‌دا ته‌نها شوێن که‌وته‌ن و,خاوه‌ن ره‌ئی نین, ئه‌شهه‌دو بۆ هه‌موو شتێ ده‌کێشن و, نه‌ماڵ و نه‌منداڵ پێک ناهێنن له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی یان شوێن که‌وتنه‌که‌یان ده‌که‌نه کرێی ژیانیان دووه‌م: ناپاکێک که‌ته‌نها تۆزقاڵێک ته‌ماعی بۆ ده‌ست بدات یه‌کسه‌ر خیانه‌تی لێ ده‌کات. سێ یه‌م: پیاوێک که چ به‌یانیان یان ئێواران له سامان و منداڵت دا ده‌تخه‌ڵتێنێ و چاو به‌ستت ده‌کات,هه‌روه‌ها باسی چاو چنۆکیی یان درۆی کرد‌و ئینجا فه‌رمووی: وه مرۆڤی به‌دره‌شت و به‌د ئه‌تواریش .
له ریوایه‌تێکی تری (موسلم) دا ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) رۆژێکیان له‌ناوماندا وتاری ده‌داو فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارم ئه‌مری پێ کردووم,..ئینجا ئه‌و فه‌رمایشته‌ی پێشه‌وه‌ی هێناو تیایدا ئه‌مه‌ی زیاد کرد: خوای گه‌وره نیگای بۆ کردووم که ئێوه له‌گه‌ڵا یه‌کتردا خۆتان ئه‌وه‌نده به بچووک بزانن که که‌س شانازی به‌سه‌ر که‌سی تردا نه‌کات و که‌سیش سته‌م له‌که‌سی ترنه‌کات ..

