سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زمانی ئاژه‌لان
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ وَالطَّيْڕ فَهُمْ يُوزَعُونَ (17) حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (18)} [النمل]، واته: هه‌رچى سه‌رباز و له‌شكرى سوله‌یمان هه‌بوو له په‌رى و مرۆڤ و باڵنده‌كان كۆكرانه‌وه و نمایشیان كرد به ڕیز و ڕێكوپێكى هه‌موویان به سه‌ره‌تا و كۆتاییان یه‌كیان گرت. هه‌تا گه‌یشته دۆڵى مێرووله،
مێرووله مێیه‌یه‌ك (هاوارى كرد و) وتى: ئه‌هاى مێرووله‌ینه، بچنه ماڵ و كون و كه‌له‌به‌ره‌كانتانه‌وه نه‌وه‌كو سوله‌یمان و سه‌ربازانى پێشێلتان بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌ستتان پێناكه‌ن.
{فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطْتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ (22) إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (23)} [النمل]، واته: (سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێى نه‌كرد (په‌پوو په‌یدابوو، یه‌كسه‌ر هات و نیشته‌وه و ) وتى: ئه‌وه‌ى من پێم زانیوه تۆ پێتنه‌زانیوه، من له ولاَتى سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێكى ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!! به‌ڕاستى من بۆم ده‌ركه‌وت ئافره‌تێك فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌لاَت و ناز و نیعمه‌تێكى پێبه‌خشراوه، ته‌ختێكى پاشایه‌تى گه‌وره‌شى هه‌یه، بینیم خۆى و نه‌ته‌وه‌كه‌ى له‌جیاتى خوا سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن، شه‌یتان كار و كرده‌وه‌ى چه‌وتیانى بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ڕێبازى ڕاست و دروستى لێ‌گرتوون، بۆیه ئه‌وان ڕێنموویى وه‌رناگرن.
{وَوَڕثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْڕ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (16)} [النمل]، واته: (سوله‌یمان) وتى: ئه‌ى خه‌ڵكینه ئێمه فێرى زمانى باڵنده كراوین.
ئه‌م ئایه‌تانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئاژه‌لاَن زمانى وت‌ووێژیان هه‌یه، هه‌ر كۆمه‌ڵه ئاژه‌ڵێك زمانێكى گفتوگۆى تایبه‌تى خۆیانیان هه‌یه.
هه‌نگ هۆكارى قسه‌كردنى خۆى هه‌یه له‌ڕێى سه‌مایه‌كى بازنه‌ییه‌وه وه‌ك ڕێنمایكردنى تاكه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بۆ شوێنى گوڵه‌كان له‌گه‌ڵ دیاریكردنى وردى دووریى گوڵه‌كان.
مریشكى دارستان (دجاجه الغابه) كه‌مێك له تاكه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى دواده‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ى هێلكه‌كه‌ى بكات، كاتێك ته‌واوده‌بێت به ده‌نگى به‌رز ده‌گارێنێت و كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ش به قوقه‌یه‌كى به‌رز وه‌لاَمى ده‌داته‌وه تاكو شوێنه‌كه‌یى پێبڵێت.
دۆزه‌ره‌وه‌ى (ئاشكراكارى) هه‌نگوین كه باڵنده‌یه‌كه، هه‌ركات شوێنى هه‌نگوینى زانى ده‌نگێكى تایبه‌ت ده‌رده‌كات، ئیتر سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌كانى ئه‌و ناوه دواى ده‌كه‌ون تاكو هه‌نگوینه‌كه بخۆن.
جریوه‌ى چۆله‌كه‌كان ئاماژه‌یه‌كى ئاشكرایه له‌سه‌ر گفتوگۆ و ئاخاوتنى چۆله‌كه‌كان له‌نێوان خۆیاندا.
تێبینى كراوه مێرووله كه شوێنى خواردن ده‌دۆزێته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خانه‌كه‌ى، پاشان زۆر نابات به ژماره‌یه‌كى زۆر مێرووله‌ى هاوڕێیه‌وه به‌ره‌و شوێنى خۆراكه‌كه ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونى گفتوگۆ و لێك حاڵى بوونیان.
یه‌كێك له زانایان ئاشكرایكرد، ئه‌و مێرووله‌یه‌ى جێگاى خواردنه‌كه ده‌دۆزێته‌وه، كاتێك مێرووله‌یه‌كى تر ده‌بینێت به په‌له‌كانى (ده‌ستیان) ده‌یهێنن به یه‌كدا، به‌مجۆره زانیارییه‌كان بۆ مێرووله‌كه‌ى تر ده‌گوێزێته‌وه... وێڕاى ئه‌وه‌ش مێرووله دۆزه‌ره‌وه‌كه له ڕژێنى (شرجیه)ه‌وه مادده‌یه‌كى بۆندار ده‌رده‌دات كه ڕاسته‌وخۆ له‌و جێگایه‌ى خواردنه‌كه‌ى لێیه درێژده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و جێگایه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى مێروولانى لىَ ده‌ژین!
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

