سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گوێدرێژ (الحمار- Donkey)...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير ///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِنْ صَوْتِكَ إِنَّ أَنْكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيڕ (19)} [لقمان]. واتە: (هەوڵبدە) لە ڕۆیشتندا مامناوەندییانە بڕۆ، بەرەو ئامانجێكی چاك هەنگاوبنێ، بە دەنگی هێواش و لەبار
گفتوگۆ بكە و بدوێ، چونكە بەڕاستی ناخۆشترین دەنگەكان دەنگی گوێدرێژە.
ئەم گوتارە لەسەر زمانی لوقمانی حەكیم هاتووە كاتێك ئامۆژگاریی كوڕەكەی دەكات و داوای لێدەكات دەنگی نزم بكاتەوە، چونكە دەنگی بەرز ناخۆش و بێزاركەرە و بە ژاوەژاو دادەنرێت و زانایانیش بە ژینگە پیسكەری دادەنێن. گوێدرێژ بە دەنگە ناخۆشەكەی (زەڕینی) بەناوبانگە كە ناخۆشترین و بێزاركەرترین دەنگە.
زانایان ئاشكرایان كرد هەر گوێدرێژێك دەنگێكی تایبەتی خۆی هەیە و دەكرێت بەهۆیەوە لەوانی تر جیابكرێتەوە. هۆكاری ناخۆشی دەنگی لە كەم جوڵان و غار نەدانیایەتی.
خوای گەورە دەفەرموێت:{وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا (1)} [العاديات] واتە: سوێند بەو ئەسپانەی (كەبەرەو گۆڕەپانی جیهاد) بە گرمە و پڕمە غاردەدەن.
(ضبح) حیلاندنێكی سوكە و بێزاركەر نییە. ئەسپ بەهۆی غارغارێنیەوە بەدەستیهێناوە، چونكە لەوەوە هەموو چەوری دەوری دەنگە ژێیەكانی تواونەتەوە و ئەو ژێیانەش توشی گەرمبوون و كشان دەبن لەڕێی وەرزشی غارغارێنەوە، ئەوەش هەروەك كشانی ژێكانی ئامێرە میوزیكییە ژێدارەكانە تاكو دەنگێكی بەرز و جوانیان هەبێت.
گوێدرێژ ئارامگرییەكی گەورە و زۆری هەیە و بەئاسانی بە ڕێگای بەردین و سەختی شاخەكاندا ڕێ دەكات، هەروەها دەتوانێت بۆ ماوەیەك بەبێ ئاو بژی و دەشتوانێت ئاوی سوێر بخواتەوە. گوێدرێژ لە دوژمنەكانی ڕادەكات و خۆدەشارێتەوە بەڵام ئەگەر هێرشی كرایە سەر گاز دەگرێت و جوتەپێی دواوەشی بۆ بەرگری لەخۆكردن بەكاردێنێت.
گوێدرێژی كێوی لە ئەفریقا هەن و بە پێستە هێڵكارییەكانیان لە گوێدرێژی ئاسایی جیادەكرێنەوە. (لە باسی گوێدرێژی كێویدا كورتە باسێكی ئەمجۆرەیانمان كردووە).

