سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی كێ شایستەترە بۆ پێشنوێژیكردن..فيقه
هەزار فەرمودە لە فەرمودەكانی سونەنی ئەبو داودی ئەسسەجەستانی/ نووسينگهى تهفسير///عَنْ أَبِى مَسْعُودٍ الْبَدْڕىِّ, قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَؤُمُّ الْقَوْمَ أَقْرَؤُهُمْ لِكِتَابِ اللَّهِ, وَأَقْدَمُهُمْ قِرَاءَةً, فَإِنْ كَانُوا فِى الْقِرَاءَةِ سَوَاءً فَلْيَؤُمَّهُمْ أَقْدَمُهُمْ هِجْرَةً,
فَإِنْ كَانُوا فِى الْهِجْرَةِ سَوَاءً فَلْيَؤُمَّهُمْ أَكْبَرُهُمْ سِنًّا, وَلاَ يُؤَمُّ الرَّجُلُ فِى بَيْتِهِ وَلاَ فِى سُلْطَانِهِ, وَلاَ يُجْلَسُ عَلَى تَكْڕمَتِهِ إِلاَّ بِإِذْنِهِ ».(صحيح)واتە: لە ئەبو مەسعودی بەدریەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (پێش نوێژی بكات بۆ هۆزەكەی, ئەوەیان كە قورئانی زۆرتر لەبەرەو چاكتری دەزانێت, وە پێشترینیان لە قورئان خوێندندا, جا ئەگەر لە خوێندنەوەدا وەك یەك بوون, ئەوە كێ زوتر كۆچی كردبێت با پێش نوێژی بكات, جا ئەگەر لە كۆچ كردندا وەك یەك بوون, ئەوە كێ لە هەموویان بەتەمەنترە با پێش نوێژی بكات, وە هیچ پیاوێ پێشنوێژی لە ماڵ و لە دەسەڵاتی كەسێكی تردا نەكات, وە دانەنیشێت لەسەر فەرشەكەی بە بێ پرس و مۆڵەتی خۆی). - لەریوایەتی تردا هاتووە كە خاوەن ماڵ لەپێشترە بۆ پێشنوێژیكردن - . عَنْ شُعْبَةَ, بِهَذَا الْحَدِيثِ. قَالَ فِيهِ: « وَلاَ يَؤُمُّ الرَّجُلُ الرَّجُلَ فِى سُلْطَانِهِ». قَالَ أَبُو دَاوُدَ: كَذَا قَالَ يَحْيَى الْقَطَّانُ, عَنْ شُعْبَةَ: « أَقْدَمُهُمْ قِرَاءَةً ».(صحيح)واتە: فەرموودەی پێشوو لە شوعبەوە هاتووە, (مُعَاذ) راوی فەرمودەكە تێیدا وتی: (هیچ پیاوێ پێشنوێژی لە دەسەڵاتی كەسێكی تردا نەكات). ئەبو داود دەڵێت: (ێحْێی الْقَطان) بە هەمان شێوەیە لە شوعبەوە گێڕاویەتیەوە, بە گۆی: (پێشترینیان لە قورئان خوێندندا). عَنْ أَبَا مَسْعُودٍ, عَنْ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, بِهَذَا الْحَدِيثِ, قَالَ: «فَإِنْ كَانُوا فِى الْقِرَاءَةِ سَوَاءً فَأَعْلَمُهُمْ بِالسُّنَّةِ, فَإِنْ كَانُوا فِى السُّنَّةِ سَوَاءً, فَأَقْدَمُهُمْ هِجْرَةً ». وَلَمْ يَقُلْ: « فَأَقْدَمُهُمْ قِرَاءَةً ».(صحيح)واتە: فەرموودەی پێشوو لە ئەبو مەسعودەوە, لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم هاتووە, كە فەرموویەتی: (ئەگەر لە قورئان خوێندندا وەك یەك بوون, ئەوە زاناترینیان بەسوننەت, جا ئەگەر لە سوننەتیشدا یەكسان بوون كێ زوتر كۆچی كردبێت ئەوە دەبێت بە پێشنوێژ, بەڵام نەیفەرموو: (كێ زوتر كۆچی كردبێت). عَنْ عَمْڕو بْنِ سَلِمَةَ, قَالَ: كُنَّا بِحَاضِرٍ يَمُرُّ بِنَا النَّاسُ إِذَا أَتَوُا النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَكَانُوا إِذَا رَجَعُوا مَرُّوا بِنَا فَأَخْبَرُونَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: كَذَا وَكَذَا, وَكُنْتُ غُلاَمًا حَافِظًا, فَحَفِظْتُ مِنْ ذَلِكَ قُرْآنًا كَثِيرًا, فَانْطَلَقَ أَبِى وَافِدًا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِى نَفَرٍ مِنْ قَوْمِهِ, فَعَلَّمَهُمُ الصَّلاَةَ فَقَالَ: « يَؤُمُّكُمْ أَقْرَؤُكُمْ ». وَكُنْتُ أَقْرَأَهُمْ لِمَا كُنْتُ أَحْفَظُ, فَقَدَّمُونِى فَكُنْتُ أَؤُمُّهُمْ وَعَلَىَّ بُرْدَةٌ لِى صَغِيرَةٌ صَفْرَاءُ, فَكُنْتُ إِذَا سَجَدْتُ تَكَشَّفَتْ عَنْى, فَقَالَتِ امْرَأَةٌ مِنَ النِّسَاءِ: وَارُوا عَنْا عَوْرَةَ قَاڕئِكُمْ, فَاشْتَرَوْا لِى قَمِيصًا عُمَانِيًّا فَمَا فَڕحْتُ بِشَىْءٍ بَعْدَ الإِسْلاَمِ فَرَحِى بِهِ, فَكُنْتُ أَؤُمُّهُمْ وَأَنَا ابْنُ سَبْعِ سِنِينَ, أَوْ ثَمَانِ سِنِينَ.(صحيح)واتە: لە عەمری كوڕی سەلەمەوە هاتووە, كە وتویەتی: ئێمە لە (حَاضر) لەسەر رێگای خەڵك بووین - (حَاضر) بە شوێنێ دەوترێت كە ئاوی لێ بێ و هۆزێ لێی دادەبەزن و بەجێی ناهێڵن - , بۆیە كاتێ كە خەڵك دەچوون بۆ لای پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بەلاماندا تێدەپەڕین, وە كاتێكیش كە دەگەڕانەوە بە هەمان شێوە, جا كە دەهاتنەوە پێیان رادەگەیاندین و دەیانوت: كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئاواو ئاوای فەرمووە, منیش لەو كاتەدا غوڵامێ بووم توانای لەبەركردنم بەهێز بوو زوو شتم لەبەردەكرد بۆیە هەرچیان دەوت لەبەرم دەكرد, لەبەرئەوە قورئانێكی زۆرم لەبەركرد, جا باوكم لەگەڵ چەند كەسێكی هۆزەكەمان بە نوێنەری چوون بۆلای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەویش فێری نوێژی كردن و فەرمووی: (كێ قورئانی زۆرتر لەبەر بوو با ئەوە پێشنوێژیتان بۆ بكات). منیش لە هەموویان زیاتر قورئانم لەبەر بوو بۆیە كردمیان بە پێشنوێژی خۆیان و بەرنوێژیم بۆ دەكردن, كراسێكی زەردی كورتم لەبەردا بوو كاتێ كە دەچوومە سەجدەوە بەدەنم دەردەكەوت, بۆیە ئافرەتێك لەو تیرەیە وتی: ئەوە بۆ دوای قورئان خوێنەكەتان ناشارنەوە لە ئێمە! ئەوانیش كراسێكی عومانیان بۆ كڕیم و پۆشیم ئەوەندە پێی كەیف خۆش بووم لەدوای ئیسلام بە هیچ شتێ ئەوەندە كەیف خۆش نەبووم, من حەوت هەشت ساڵان بووم بەرنوێژیم بۆ دەكردن.

