سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
جیاوازی نێوان (الدعوة الی الله ) و( الامر بالمعروف و النهي عن المنكر ) :
م عادل كريم ....ئەم دوو بابەتە زۆر گرنگە لە قورئانی پیرۆز و پێغەمبەرانی بۆ نێردراوه، بەڵام لای زۆربەی موسڵمانان ئەم دوو دەستەواژەیە تێکەڵاو کراوە تا ڕادەیەک بڵێن هیچ جیاوازییەکیان نییە بەڵام کاتێک بە ووردی سەیری قورئانی پیرۆز دەکەین دەبینین جیاوازی هەیە لە نێوانیان کە ئەمەی خوارەوەیە:
۱.( دعوة الى الله ) زیاتر بۆ کۆمەڵگەیەکی نەفام و جاهیل و بت پەرست و مشرک بەکارهاتووە بەڵام هەرچی ( امر بالمعروف و النهي عن المنكر ) واتە فەرمان بە چاکە و قەدەغە لە خراپە بۆ کۆمەڵگەیەکی موسڵمان بەکارهاتووە کە زۆربەی خەڵکەکە خۆیان بە موسڵمان وخواپەرست دادەنێن بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە چەند نموونەیەک لە قورئانی پیرۆز دەهێنینەوە :
- کاتێک خوای گەورە باسی قەومەکانی پێشوو دەکات وەکو قەومی نوح و هود و ساڵح و لوگ و ابراهیم و یونس و شعیب ویوسف علیهم السلام دەبینین ئەم پێغەمبەرە بەڕێزانە خەڵکیان بانگ کردووە بۆ لای خوا چونکە بت پەرست و مشرک بوون بۆیە ( دعوة الى الله ) پەیامی ئەو پێغەمبەران بووە بە ئایاتی آفاق و انفس هەوڵیان داوە خوای گەورە بە خەڵکەکە بناسێنن بەڵام لە سەردەمی یعقوب و موسی و داود و سلیمان و اسماعیل علیهم السلام لەبەر ئەوەی قەومەکانیان موسڵمان و یەکخواپەرست بوونە بۆیە فەرمان بە چاکە و قەدەغەکردن لە خراپە (الامر بالمعروف و النهي عن المنكر ) ئهنجام داوه .دەتوانین بە ئایەت ئەم بابەتە زیاتر ڕوونبکەینەوە ،
( لقد أرسلنا نوحاً إلى قومه فقال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من إله غيره ) الاعراف ٥٩
( و إلى عادٍ أخاهم هودا قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من اله غيره ) الاعراف ٦٥
(و الى ثمود اخاهم صالح قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من اله غيره ) الاعراف ٧٣
( والى مدين اخاهم شعيب قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من اله غيره ) الاعراف ٨٦
ابراهیم بە قەومەکەی دەڵێ ( قال أتعبدون ما تنحتون . والله خلقكم و ما تعملون ) الصافات ٩٥ -٩٦
بەڵام کاتێک سەیری ووتاری پێغەمبەرەکانی تر دەکەین کە قومەکانیان موسڵمانن (امر بالمعروف و النهي عن المنكر ) زیاتر بەرچاومان دەکەوێت بۆ نموونە اسماعیل علیە السلام امر بە کەس و کاری دەکات بە چاکە ( و كان يأمر أهله بالصلاة و الزكاة و كان عند ربه مرضيا ) مریم ٥٥
هەروەها ئەو پێغەمبەرانەش کە بۆ بنی اسرائیل هاتبوون هەمیشە فەرمان بە چاکە و قەدەغە لە خراپەیان کردووە چونکە بنی اسرائیل کە دەکاتە منداڵ و نەوەی یعقوب علیە السلام یەکتاپەرست و موسڵمان بووینە بۆ نموونە کاتێک موسی علیە السلام خوای گەورە دەینێرێ بۆ لای فرعون و قەومەکەی لەبەرئەوەی قەومەکەی بێ باوەڕ بوون بۆیە هەمیشە موسی ههوڵ ده دا خودایان پێ بناسێنێ هەروەها یوسف علیه السلام لە زیندان خەریکی بانگەواز بوو بۆ لای خوا چونکە خەڵکی میسر موسڵمان نەبوون بۆیە کاتێک خەون شی دەکاتەوە بۆ دوو هاوەڵەکەی باسی یەکتاپەرستیان بۆ دەکات .
لە سەردەمی پێغەمبەرمان محمد علیە الصلاه و السلام ئەم جیاوازییە زیاتر ڕوون دەبێتەوە چونکە کاتێک لە مەککە وەحی بۆ هات هەستا بە بانگەوازکردن بۆ لای خوا (دعوة الى الله ) بۆیە ئەو ئایەتانەی سەرەتا دابەزیووە هەمووی باسی ناسینی خوای گەورە دەکات لە ڕێگەی ئایاتی ئافاق و انفس لە ڕێگەی قیرائەت و بیرکردنەوە لەم بوونەوەر و کائیناتە لە ئاسمان و زەوییەوە لە مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەوە لە چیا و بیابان و دار و درەختەوە بە تەڕ و ووشکەوە بە شەو و ڕۆژەوە بە باران و هەور و بروسکەوە بە بەیانی و ئێوارەوە بە مرۆڤ و گیانەلەبەرەوە بەڵام کاتێک دەچێتە مەدینە ئەو ئایەتانەی لەوێ دادەبەزێ زیاتر باس لە شەعائیر و شەریعەت دەکات لە هەموو بوارەکانیەوە بۆ ئەم کارەش پێویست دەکات ئومەتێک هەبێت پاڵپشتی بکات بۆیە خوای گەورە باشترین ئەمەتی بۆ تەرخان کرد بۆ فەمان بە چاکە و قەدەغە لە خراپە ( كُنتُم خير أمة اخرجت للناس تأمرون بالمعروف و تنهون عن المنكر ) لەبەر ئەوەی خەڵکەکە زۆربەی موسڵمان بوون ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە زیاتر باو بوو ، هەروەک خوای گەورەش دەفەرمووێت ( الذين ان مكناهم في الارض أقاموا الصلاة و آتو الزكاة و أمروا بالمعروف و نهوا عن المنكر و لله عاقبة الأمور ) بۆیە لە مەدینە زیاتر باسی بنی اسرائیل کراوە چونکە کاتێک بنی اسرائیل وازیان هێنا لە( امر بالمعروف و النهي عن المنکر) لەعنەتیان لێ گیرا و بوون بە قەومێکی فاسق تاکو ئومەتی پێغەمبەریش تووشی هەمان نەخۆشی و هەمان دەرد نەبن پێویستە فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە ئەنجام بدەن لە نێوان خۆیان بە بەردەوامی بۆیە خوای گەورە بە شێوازی ئەمر دەفەرمووێ ( و لتكن منكم أمة يدعون الى الخير و يأمرون بالمعروف و ينهون عن المنكر و لله عاقبة الأمور )، لە هەمان کات بە بیرمان دەهێنێتەوە کە هۆکاری لەعنەتی خوا لە بنی اسرائیل بە هۆی نەمانی قەدەغەنەکردن بوو لە خراپە ( لعن الذين كفروا من بني اسرائيل على لسان دَاوُد و عيسى ابن مريم ذلك بما عصوا وكانوا یعتدون . كانوا لا يتناهون عن منكر فعلوه لبأس ما كانوا يفعلون )تاوەکو ئەو ئومەتەش وایان بەسەر نێت ،کەواتە لە کۆتاییدا بۆمان دەردەکەوێت دعوە الی الله بۆ کۆمەڵگەیەکی نەفام و موشریک ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە بۆ کۆمەڵگەیەکی موسڵمانە

