سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئاوازی قسەكردن و ئاشكراكردنی درۆ..لهقورئاندا
نووسينى //سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير ///خوای گەورە دەربارەی دووڕوان (منافقین) دەفەرموێت{وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ وَلَتَعْڕفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ (30)} [محمد] واتە: خۆئەگەر بمانویستایە ئەوانەمان پیشان دەدایت،
ئەوكاتە بە ڕواڵەت دەتناسینەوە، سوێند بەخوا لە شێواز و ناوەرۆكی قسەو گوفتاریاندا دەیانناسیتەوە، خوا خۆیشی ئاگا و زانایە بە كار و كردەوەكانتان.
"إبن كپیر" دەربارەی دەڵێت: واتە لە ئاخاوتنیانەوە كە بەڵگەی مەبەستەكانیانە لە قسەكار تێدەگەیت كە ئەو لەكام دەستەیەیە، مانا و ناوەرۆكی قسە و گوفتاری مەبەستی ئاوازی وتنە (لحن القول).
زانستی نوێ دەریخست بیرۆكەی ئەو بیردۆزەی ڕێگای كاری ئامێری ئاشكراكردنی درۆی لەسەر بونیاتنراوە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە...
لەڕاستیدا دوو جۆر ئامێری ئاشكراكردنی درۆ هەیە، یاخود هەندێجار كە پێیدەوترێت ئاشكراكار (دۆزەرەوە)ی درۆ:
1. جۆری كۆن پێیدەوترێت (Polygraph) یان (Detection machine)، ئەم جۆرە پێویستی بە گەیاندنی چەند گەیەنەرێكە بەو كەسەی دەویسترێت لە ڕاستگۆیی یان وتەی درۆی دڵنیایی بكرێت، ئامێرەكە هەڵدەستێت بە پێوانەكردنی گۆڕانە زۆر كەم و لاوازەكان كە بەسەر جەستەی كەسەكەدا دێن لە لێدانەكانی دڵ و هەناسەدان و دەردانی ئارەق، لەدوای ئەوە شیكەرەوەكە (محلل) ئەو خوێندنەوانە شیدەكاتەوە، بۆئەوەی پاش ماوەیەك ئەنجامەكەی بۆ دەربكەوێت.
2. ئامێرێكی نوێ هەیە كە لەڕاستیدا سیستمی كۆمپیوتەرییە و پێیدەوترێت (Computerized voice stress analysis) كورتكراوەكەی بریتییە لە (CVSA). ئەم سیستمە پێویستی بە گەیاندنی گەیەنەر نییە بەو كەسەی دەویسترێت لە ڕاستێتی قسەكانی دڵنیایی بكرێت، بەڵكو ئەنجامێكی دەستوبرد دەدات.
ئێستا ئەم ئامێرە گەشەی پێدراوە بەجۆرێك كە لەسەر ئامێری كۆمپیوتەری زۆر كارا و چالاك كاردەكات، هەموو ئەوەی پێویستە ئەوەیە ئامێرەكە لێكچواندنی دەنگەكە و گوێزەرەوەی دەنگ یاخود مایكرۆفۆنەكە بكات و وەك خۆی وەریانبگرێت و خەزنی بكات. گەشەپێدانی سیستمەكە لە بنەڕەتدا لەسەر داوای سوپای ئەمریكی بوو بە ڕەچاوكردنی پێویستییان پێی لە گۆڕەپاندا، لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەندییەكاندا.
ئەم سیستمە چۆن كاردەكات؟
سیستمەكە گۆڕان لە لەرەلەرە نزمەكانی دەنگەكەدا پێوانە دەكات، بەو كارە ئەوە ڕوودەدات كە پێیدەوترێت فشار یاخود تەركیز (stress) لەسەر نەغمە دیاریكراوەكانی درۆزن (كە بەجۆرێك لە هێواشبوون و درێژبوونەوەی دەنگەكە ڕوودەدات).

