سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئادابەكانی مزگەوت
ئاماده‌كردنی ملا دڵشاد باڵه‌كی (1)-- گرنگی دان به دروستكردن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان، ئه‌مه‌ش به‌م دووڕێگه‌یه ئه‌كرێت.
یه‌كه‌م-: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت له بواری بیناسازی و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی به شێوازێكی جوان وڕێك.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
{ إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِڕ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} التوبة (18).
به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
(عن عائشة قالت: أَمَرَ رسولُ الله - صلى الله عليه وسلم - ببناء المَساجِدِ في الدُّوڕ وأن تُنَظَّفَ وتُطَيبَ). سنن أبی داود (455).
واته دایكی ئیمانداران (عائیشه) ئه‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی پێكردین به دروستكردنی مزگه‌وته‌كان له ناوماڵه‌كانداو پاك ڕاگرتنیان و بۆن خۆش كردنیان.
دووه‌م:- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه كه بریتیه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان به نوێژ‌و خواپه‌رستی زۆره‌وه كه ئه‌مه ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیه له‌دروستكردنی مزگه‌وته‌كان نه‌ك تێچوی زۆر‌و باڵه خانه‌ی به‌رزو پڕ له مواسه‌فات به‌ڵام چۆڵ‌و هۆڵ له عیباده‌تو خواپه‌رستی.
وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:( فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ) النور (36).
رێزی مزگه‌وته‌كان و یادی خوا: ئینجا خوا باسی شوێن و جێگا خوا په‌رستییه‌كانیان بۆ ئه‌كاو ده‌فه‌رموێ: له‌ناو چه‌ند ماڵ و مزگه‌وتێكدا خوا مۆڵه‌تی داوه كه ده‌ستی رێزیان له بان بێ، ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش ده‌بێ ته‌نها له‌سه‌ر ناوی ئه‌و بینا بكرێن، تا ببنه مه‌ناره‌ی هیدایه‌ت و تیشكی رۆحیی ده‌بێ ته‌نها ناوی ئه‌ویان تیا ببرێت به به‌یانی و ئێواراندا، نوێژ‌و ستایش و ته‌سبیحاتی پاكی ئه‌وده‌كه‌ن.
--(2)-- نابێت زیاده‌ڕه‌وی بكرێت له ڕازاندنه‌وه‌و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كردنوو تێچوی زۆر، یاخود نوسین له‌سه‌ر تاقودیواری مزگه‌وت له كاتی دروستكردندا، چونكه هه‌م ئه‌بێته (ئیسراف) زیاده‌ڕه‌وی هه‌م ئه‌بێته مایه‌ی بێئاگابوونی نوێژخوێنان له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینیه‌كانیانو مه‌شغول بونیان.
قَالَ أَبُو سَعِيدٍ: «كَانَ سَقْفُ المَسْجِدِ مِنْ جَڕيدِ النَّخْلِ» وَأَمَرَ عُمَرُ بِبِنَاءِ المَسْجِدِ وَقَالَ: «أَكِنَّ النَّاسَ مِنَ المَطَڕ، وَإِيَّاكَ أَنْ تُحَمِّرَ أَوْ تُصَفِّرَ فَتَفْتِنَ النَّاسَ» وَقَالَ أَنَسٌ: «يَتَبَاهَوْنَ بِهَا ثُمَّ لاَ يَعْمُرُونَهَا إِلَّا قَلِيلًا» وَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: «لَتُزَخْڕفُنَّهَا كَمَا زَخْرَفَتِ اليَهُودُ وَالنَّصَارَى» صحیح البخاری (445).
ئه‌بو سه‌عید ئه‌فه‌رمووێت: دووای ئه‌وه‌ی كه سه‌ری مزگه‌وته‌كه‌مان به‌لقو پۆپی دار خورمایه‌كان داپۆشرابو پێشه‌وا عومه‌ر بڕیاریدا به دروستكرنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و فه‌رموی: شوێنیكی وایان بۆدروستبكه‌ن گه‌رماو باران بیان پارێزێت ، به‌ڵام خۆتان له بۆیه‌كردن به ڕه‌نگی زه‌ردوو سور بپارێزن، چونكه ئه‌مه ئه‌بێته مایه‌ی فیتنه له نوێژه‌كانتاندا و توشی تاوان ئه‌بن به‌هۆی مه‌شغول بونتان به‌م ڕه‌نگانه‌وه له ملكه‌چیو خشوعی نوێژ دوورئه‌كه‌ونه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نه‌س فه‌رموویه‌تی: خه‌ڵكی له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا خۆیان له‌سه‌ر یه‌كترهه‌ڵ ئه‌كێشنو فه‌خرو شانازی به خۆیانه‌وه ئه‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕوی خواپه‌رستیه‌وه زۆر كه‌م ته‌رخه‌مو ئیهمالن. هه‌روه‌ها ئیبن عه‌بباس ئه‌فه‌رمووێت: مزگه‌وته‌كانتان ئه‌ڕازێننه‌وه وه‌ك چۆن جوو دیانه‌كان شوێنه‌كانی خۆیانیان ئه‌ڕازانده‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا زۆربه‌ی زانایان فه‌رموویانه مه‌كروههو هه‌ندێكیان فه‌رموویانه (حه‌ڕامه) نوسینی ئایه‌تو فه‌رموده‌و ناوه‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر دیواری مزگه‌وت به‌تایبه‌تی له ڕوی قیبله.
--(3)-- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هیچ كه‌سێك له ژێر هیچ بیانویه‌ك خه‌ڵك قه‌ده‌غه بكات‌و ڕێگری بكات له‌وه‌ی كه هاتو چۆی مزگه‌وت بكات. چونكه ئه‌م جۆره‌كه‌سانه سته‌مكارترین كه‌سن له ته‌رازووی شه‌رعدا، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت :
{ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا أُولَئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَنْ يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ} البقرة (114).
جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.
--(4)-- باشتر وایه به‌پێكانت بڕۆی به‌ره‌و مزگه‌وت.
(عَنْ أَبِي مُوسَى ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : إِنَّ أَعْظَمَ النَّاسِ أَجْرًا فِي الصَّلاَةِ أَبْعَدُهُمْ إِلَيْهَا مَمْشًى ، فَأَبْعَدُهُمْ ، وَالَّذِي يَنْتَظِرُ الصَّلاَةَ حَتَّى يُصَلِّيَهَا مَعَ الإِمَامِ أَعْظَمَ أَجْرًا مِنَ الَّذِي يُصَلِّيَهَا ثُمَّ يَنَامُ).صحیح البخاری، (651).
واته: گه‌وره ترین خێر‌و پاداشت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه زۆرترین ڕێگا ئه‌بڕن به‌ره‌و مزگه‌وت، چه‌نده دوورتر بێت پاداشتی زیاتره، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی كاتی نوێژكردنن تا له گه‌ڵ پێشنوێژ خوێن ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ئه‌مه پاداشتی زیاتره له‌وه‌ی كه نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام ئه‌داتو ئه‌خه‌وێته‌وه.
--(5)-- بزانه كاتێك ده‌چیته ناومزگه‌وت ئه‌بیته میوانی په‌روه‌ردگارت.پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی:
(مَنْ تَوَضَّأَ فِي بَيْتِهِ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ فَهُوَ زَائِرُ اللَّهِ، وَحَقٌّ عَلَى الْمَزُوڕ أَنْ يُكْڕمَ الزَّائِرَ).
قال الهيثمي: رواه الطبراني في الكبير وأحد إسناديه رجاله رجال الصحيح. مجمع الزوائد ومنبع الفوائد (2/ 31). والسلسلة الصحيحة/1169.
واته: هه‌ركه‌سێك له‌ماڵه‌وه ده‌ستنوێژ بگرێت وبچێت بۆ مزگه‌وت به‌ڕاستی ئه‌وكه‌سه هاتوه بۆزیاره‌تی په‌روه‌ردگار, وه‌په‌روه‌ردگاریش به‌گه‌وره‌یی خۆی واجبی كردوه له‌سه‌ر خۆی كه ڕێز له‌وانه بگرێت زیاره‌تی‌ده‌كه‌ن.
--(6)-- ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆمزگه‌وته‌كان وسه‌یركردنیان به‌چاوی ڕێز‌و پیرۆزییه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:(ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)، الحج/32.
واته: له كاروباری حه‌ج ئا به‌و شێوه‌یه بۆتان ڕۆشن كرایه‌وه‌و ده‌بێ ئاوا ئه‌نجامی بده‌ن، جا هه‌ركه‌سێك به‌و پێودانه‌ی ڕێزی قوربانیی و فه‌رمان و دروشمه‌كانی تری خوا ڕابگرێ، واته: كاروباری حه‌ج و قوربانیی و دیاریی (كابه) قه‌ڵه‌و بكا بۆ رۆژی سه‌ر بڕین چونكه به گه‌وره دانانی ئه‌و دروشمانه له ته‌قواو خۆپاراستنی دڵه‌كانه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بێ له‌حه‌ج و دروشمه‌كانی خوادا، ته‌نها ته‌قوایه.
--(7)-- خۆئاماده‌كردن بۆته‌واوی نوێژه‌كان به‌ده‌ستنوێژگرتن و پۆشینی پۆشاكی خاوێن‌و بۆنی خۆشه‌وه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:
( مَنْ تَطَهَّرَ فِي بَيْتِهِ ، ثُمَّ مَشَى إِلَى بَيْتٍ مَنْ بُيُوتِ اللهِ لِيَقْضِيَ فَڕيضَةً مِنْ فَرَائِضِ اللهِ ، كَانَتْ خَطْوَتَاهُ إِحْدَاهُمَا تَحُطُّ خَطِيئَةً ، وَالأُخْرَى تَرْفَعُ دَرَجَةً) رواه مسلم.
واته:هه‌ركه‌سێك له‌ماڵه‌وه ده‌ستنوێژبگرێت وبڕوات بۆماڵێك له‌ماڵه‌كانی په‌روه‌ردگار, بۆئه‌وه‌ی نوێژێك له نوێژه فه‌رزه‌كان جێ به‌جێ بكات, به‌هه‌ر هه‌نگاوێك له هه‌نگاوه‌كانی پله‌یه‌كی پێ به‌رز ده‌بێته‌وه وخراپه‌یه‌كیشی له سه‌ر لاده‌چێت.
--(8)-- وازهێنان وده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌موكرده‌وه‌یه‌كی دونیایى له‌گه‌ڵ بیستنی بانگدا ودوانه‌كه‌وتن له‌مزگه‌وت به‌بیانوی جۆراو جۆر وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُم }الأنفال/ 24.
واته:ئه‌ی بڕواداران وه‌ڵامی بانگی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بده‌نه‌وه كاتێك كه‌داوای كارێكتان لێ ده‌كه‌ن كه‌ژیانێكی خۆش وپڕكامه‌رانیتان پێده به‌خشێت.
وه‌هه‌روه‌هائه‌بوهوره‌یره ده‌فه‌رموێت پیاوێكی نابینا هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وداوای لێ كرد كه مۆڵه‌تی بدات نه‌یه‌ت بۆمزگه‌وت چونكه كه‌سێكی نه‌بوكه‌ده‌ستی بگرێت , پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ره‌تادا مۆڵه‌تی پێدا وپاشان پێی فه‌رموو:
( هل تسمع النداء بالصلا‌ة؟ قال: نعم، قال:فأجب) رواه مسلم 1430.
واته:ئایاگوێت له‌ده‌نگی بانگ ده‌بێت؟ ووتی:به‌ڵێ ,فه‌رموی:وه‌لاَمی بانگ بده‌وه.
--(9)-- له‌كاتی چونه ناو مزگه‌وت قاچی ڕاستت پێش بخه‌و بڵێ:( اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ).
وه‌هه‌ركاتێك هاتیته‌ده‌ره‌وه قاچی چه‌پت پێش بخه‌وبڵێ: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ). رواه مسلم وأبو داود.
--(10)-- كاتێك چویته ژوره‌وه دامه‌نیشه هه‌تا دوڕكات نوێژی سه‌لامی مزگه‌وت ده‌كه‌یت، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : (إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ المَسْجِدَ، فَلاَ يَجْلِسْ حَتَّى يُصَلِّيَ رَكْعَتَيْنِ). متفق عليه.
واته:هه‌ركاتێك یه‌كێك له ئێوه چوه ناو مزگه‌وت بادانه‌نیشێت هه‌تا دووڕكات نوێژی سه‌لامی مزگه‌وت ده‌كات.
--(11)-- به‌پاك ڕاگرتنی پێڵاو گۆره‌ویه‌كان وشۆردنی پێیه‌كان كاتێك هاتیته ناو مزگه‌وت به‌تایبه‌ت بۆئه‌وكه‌سانه‌ی بۆنی قاچیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆی بێزاركردنی موسڵمانان.
--(12)-- دوركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی سیر‌و پیازو هه‌رشتێكی بۆن ناخۆش كه‌مایه‌ی بێزاری موسڵمانان بێت وبه‌كارهێنانی سیواك وشۆردنی ده‌مودان ڕۆژانه، وه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتووه:
( مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلًا، فَلْيَعْتَزِلْنَا - أَوْ قَالَ: فَلْيَعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا - وَلْيَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ) متفق علیه.
واته:هه‌ركه‌سێك پیاز یان سیر بخوات بالێمان دوركه‌وێته‌وه یان له مزگه‌وته‌كه‌مان دوركه‌وێته‌وه.
--(13)-- به‌پاك ڕاگرتنی مزگه‌وت له‌هه‌موشتێكی پیس وزیان به‌خش وه‌ك نینۆك وبه‌ڵغه‌م وكلێنس و ناوكه خورما.....
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:( البُزَاقُ فِي المَسْجِدِ خَطِيئَةٌ وَكَفَّارَتُهَا دَفْنُهَا) متفق عليه.
واته:فڕێداتی تف له‌ناو مزگه‌وتدا تاوانه و كه‌فاره‌ته‌كه‌شی شاردنه‌وه‌و فڕێدانیه‌تی.
--(14)-- دوركه‌وتنه‌وه له‌گاڵته‌وگه‌پ وده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و ته‌شویش دروستكردن بۆموسڵمانان وبێزار كردنیان.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی :(ألا إنَ كُلَّكم مُناجِ ربَّه، فلا يُؤذِيَنَّ بعضُكم بعضاً، ولا يَرْفَعْ بعضُكم على بعضٍ في القراءة" أو قال: "في الصلاة) صحيح ابي داود(1183).
واته: بێگومان هه‌موتان نزا‌و پاڕانه‌وه ده‌كه‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان, باهه‌ندێكتان نه‌بنه‌مایه‌ی ئازار دانی هه‌ندێكیترتان, وه‌له‌كاتی قورئان خوێندندا یاخود له كاتی نوێژدا ده‌نگتان به‌سه‌ریه كتردا به‌رز مه‌كه‌نه‌وه.
--(15)-- دووركه‌وتنه‌وه له ده‌مه‌قاڵه‌و مل ملانێ و باسی دونیا وكڕینو فرۆشتن وشیعر ووتن وبانگه‌وازكردن بۆ شتی وون بوو, وه‌ك ئیبنوعومه‌ر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم نه‌هی كردوه له‌مانه:
( نهى عن الشراء والبَيعِ في المسجد، وأن تُنشَدَ فيه ضَالَّةٌ، وأن يُنشَدَ فيه شِعرٌ).
أخرجه أبو داود والنسائي وابن ماجه والترمذي والطحاوي والبيهقي وأحمدوهوحديث حسن.
واته: پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم نه‌هی كردوه له‌كڕینو فرۆشتن و شیعر ووتن وبانگه‌وازكردن بۆ شتی وون بوو له‌ناو مزگه‌وتدا.
--(16)-- له‌كاتی بانگدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌مزگه‌وت نه‌چیته‌ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعیت هه‌بێت هه‌تا نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌یت. (عَنْ أَبِي الشَّعْثَاءِ ، قَالَ : كُنَّا قُعُودًا فِي الْمَسْجِدِ مَعَ أَبِي هُرَيْرَةَ ، فَأَذَّنَ الْمُؤَذِّنُ ، فَقَامَ رَجُلٌ مِنَ الْمَسْجِدِ يَمْشِي فَأَتْبَعَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ بَصَرَهُ حَتَّى خَرَجَ مِنَ الْمَسْجِدِ ، فَقَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ : أَمَّا هَذَا ، فَقَدْ عَصَى أَبَا الْقَاسِمِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). صحیح مسلم (1433).
ئه‌بوشه‌عساء ده‌فه‌رموێت دانیشتبوین له‌ته‌نیشت ئه‌بوهوره‌یره له‌ناومزگه‌وتدا وبانگ بێژ بانگی ده‌دا پیاوێك هه‌ستاچوه‌ده‌ره‌وه,ئه‌بوهوره‌یره چاوی تێبڕی هه‌تاله‌مزگه‌وت چوه‌ده‌ره‌وه پاشان فه‌رموی: به‌ڕاستی ئه‌م كابرایه سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد.
--(17)-- ئامۆژگاری كردنی مندالاَن و فێری ده‌ستنوێژ گرتن ونوێژكردنیان پێش ئه‌وه‌ی بهێنرێن بۆمزگه‌وت, وه‌هه‌روه‌ها له‌به‌ر پاراستنی باری ئارامی مزگه‌وته‌كان ئه‌ومندلاَنه‌ی كه‌له‌خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ن باشتروایه ده‌ستیان لێ به‌رنه‌درێت بۆمزگه‌وته‌كان.
--(18)-- پێویسته ئه‌وئافره‌تانه‌ی كه‌ده‌چن بۆمزگه‌وته‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی و ته‌راویح، خۆیان بپارێزن له به‌كه‌كار هێنانی بۆنی خۆش , پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: ( إِذَا شَهِدَتْ إِحْدَاكُنَّ الْمَسْجِدَ فَلاَ تَمَسَّ طِيبًا). رواه مسلم.
واته:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئاماده‌ی مزگه‌وت بو با ده‌ست له‌بۆنی خۆش نه‌دات وبه‌كاری نه‌هێنێت..
--(19)-- ته‌نها مامۆستایانی مزگه‌وت و كارگوزاره‌كان ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وت وهه‌ڵكردنی ئامێره‌كاره‌باییه‌كانیان له‌سه‌رشانه له‌ڕوی شه‌رعی وقانونییه‌وه,با هیچ كه‌سێك خۆی له‌كارو باریاندا هه‌ڵنه‌قورتێنێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی:
( مِنْ حُسْنِ إِسْلَامِ الْمَرْءِ تَرْكُهُ مَا لَا يَعْنِيهِ). سنن ابن ماجه، (3976).
جوانترین ڕه‌وشتی موسڵمان ئه‌وه‌یه كه وازبێنیت له‌و شتانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه.
--(20)-- نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ناو مزگه‌وتدا ئه‌زیه‌تو ئازاری خه‌ڵكی بده‌یت به‌تایبه‌تی ڕۆژانی هه‌ینی. وه‌ك له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بێت هاتووه:
(عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ، قَالَ: كُنْتُ جَالِسًا إِلَى جَانِبِهِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، فَقَالَ: جَاءَ رَجُلٌ يَتَخَطَّى ڕقَابَ النَّاسِ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَيِ اجْلِسْ فَقَدْ آذَيْتَ») . سنن النسائی، (1399).
عه‌بدوالله ی كوری بوسر ئه‌فه‌رموێت: ڕۆژی هه‌ینی له ته‌نیشت پێغه‌مبه‌ری خوا دانیشتبوم، فه‌رمووی: پیاوێك هاته ناومزگه‌وتو به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكیدا بازی ئه‌دا، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: دانیشه به ڕاستی بوویه هۆی ئازاردانی خه‌ڵكی.
سه‌رچاوه‌كان:
1- ته‌فسیری رامان.2- ته‌فسیری ئاسان. 3- موقع صید الفوائد. http://www.saaid.net/
5- ماڵپه‌ڕی مامۆستا موحسین زه‌ڕایه‌ن.6- ماڵپه‌ری قورئانی پیرۆز.

