سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەزەیی یەكەمین سیفەتی خوایە لە كتێبەكەیدا...بە هەر بێباوەڕێك بە كتێبی خودا دەڵێین..لهقورئاندا
نووسينى //سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///ئێوە مەسەلەكانی ڕەوشت و یاسادانان بۆ پسپۆڕان دادەنێن، ئەوەتا پسپۆڕان دەگەڕێنەوە بۆ بنەما قورئانیەكان، ئیدی بۆچی دوژمنایەتی ئەم بنەمایانە دەكەن؟ لەگەڵمدا تەماشای ئەم بانگە ئیلاهیە لێوان لە سۆز و میهرەبانیە
بكەن و هەڵبژێرن خۆتان لە كوێ دادەنێن، پەروەردگار دەفەرموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَى مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِڕينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِڕينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّڕينَ (60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61)} [الزمر]، واتە: واتە: (ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: (خوا دەفەرموێت) ئەی بەندەكانم! ئەوانەی كە خۆتان گوناهبار كردووە و هەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن لە ڕەحم و بەزەیی خوا، چونكە بەڕاستی ئەگەر ئێوە تەوبەی ڕاست و دروست بكەن، خوا لە هەرهەموو گوناه و هەڵەكانتان خۆش دەبێت، چونكە بێگومان ئەو خوایە زۆر لێخۆشبوو و لێبوردەیە و زۆر بەسۆز و میهرەبانیشە. هەوڵبدەن هەمیشە و بەردەوام دڵتان لای خوا بێت و بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان و تەسلیمی ئەو بن، پێش ئەوەی سزای خوا یەخەتان بگرێت، لەوەودواش سەركەوتوو نابن و كەس نابێت بەرگریتان لێ بكات. بەردەوام شوێنی چاكترینی ئەو فەرمانانە بكەون كە لەلایەن خواوە بۆتان ڕەوانەكراوە، پێش ئەوەی سزا و ئازاری كتوپڕ یەخەتان پێبگرێت و لەكاتێكدا كە ئێوە هەست بە نزیكی سزاكە ناكەن. نەوەكو یەكێك بڵێت: ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی كردم، لە فەرمان و بەرنامەی خوادا، بێگومان لەو كەسانەش بووم كە گاڵتەیان بە ئاین و بەرنامەی خوا دەكرد. یاخود بڵێت: ئەگەر بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنمایی بكردمایە، ئەوە من لە ڕیزی پارێزكاران و چاكەكاراندا دەبووم!! یاخود كاتێك كە سزا و ئازار دەبینێت بڵێت: خۆئەگەر بێگومان مۆڵەتێك ببێت جارێكی تر بگەڕێمەوە بۆ دونیا، ئەوە مەرج بێت لە چاكەكاران بم. نەخێر وانییە، مۆڵەت بەسەرچوو، چونكە بەڕاستی كاتی خۆی ئایەت و فەرمانی منت بۆهات، كەچی تۆ ئەو كاتە بڕوات پێنەكرد و بە درۆت دەزانی، فیز و دەمارگیریت دەكرد و لوتت هەڵدەبڕی لەئاستیدا، تۆ هەر لەڕیزی بێبڕواكاندا بوویت. جا ڕۆژی قیامەت دەبینیت، ئەوانەی درۆیان بەناوی خواوە دەكرد ڕووخساریان ڕەش و تاریكە، مەگەر شوێن و جێگا بۆ ئەو خۆبەزلزان و لوتبەرزانە لە ئاگری دۆزەخدا نییە؟! خوای گەورە ئەوانە ڕزگار دەكات كە دینداری و پارێزكاریان دەكرد، بەهۆی سەركەوتن و دەرچوونیان لە تاقیگەی دونیادا، ئیتر هیچ جۆرە ناخۆشییەكیان توش نایەت و دڵگرانیش نابن.

