سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى القصص (١١)..واتاى ئايهت
نووسينى /م.عادل كريم ..ئا: نهجات رواندزى///من رعاة الغنم الى ادارة الامم !!پێغەمبەران لە شوانى مەڕوماڵات دەچن بەرەو بەڕێوەبردنى خەڵك و ووڵات.
- يوسف عليه السلام لە لادێ وە دەچێت بۆ كۆشكى شار تاكو بە هەردوو قۆناغ دا تێپەڕێت، موسى عليه السلام لە كۆشك و تەلارى شارەوە كۆچ دەكات بەرەو لادێ و دەبێت بە شوان ئەويش دەبێ بە هەردوو قۆناغ دا تێپەڕێت !!
هەر يەك لەم قۆناغانە مرۆڤ لە بوارێك دەسازێنێ و پێی دەگەيەنێت .موسى دەبێت بە شوان بۆ ماوەى ١٠ ساڵ بەڵكو لەم ماوەيە عفو عامێك دەربچێت بۆ موسى تاكو ڕزگارى بێت لە كوشتن !
( قَالَ إِنِّي أُڕيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ وَمَا أُڕيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ) اية ٢٧
ئەم دوعايەى موسى زۆر گرنگە ( رب اني لما أنزلت الي من خير فقير)اية ٢٤
دواى ئەم دوعايە خواى گەورە زۆر شتى پێ بەخشی:
١- شوێنێكى باشى دەست كەوت بۆ حەوانەوە.
٢- ژنێكى باشى دەست كەوت كە كچى پياوچاكێكە ئەگەر پێغەمبەريش نەبێت!
٣- ئيشێكى باشى دەست كەوت كە بە هۆى ئەوە توانى ببێتە پێشەوا و ڕابەر.
٤- هاوەڵێكى باشى دەست كەوت كە پياوچاكێك و دونياديدەيە بۆيە كاتێك بەسەرهاتى خۆى بۆ گێڕايەوە ووتى مەترسە ڕزگارت بوو لە گەلێكى ستەمكار.
٥- توانى خۆى پێ بگەيەنێ لە هەموو بوارێك : لە بوارى ئيمانى ، ئەوە بوو لە گەڕانەوە بوو بە پێغەمبەرو قسەى لەگەڵ خودا كرد ڕاستەوخۆ. لە بوارى كۆمەڵايەتى ڕەبەن بوو بوو بە خێزاندار. لە ڕووى ئابوورى هـيچی نەبوو بوو بە خاوەنى مەڕو ماڵات ! ( قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآڕبُ أُخْرَىٰ)طه اية ١٨
كەس نازانێ خێر لە چى دايە !! بەڕاستى خێرێكى زۆرى دەست كەوت !!

