سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵ و پاداشتی ڕۆژووی مانگی ڕمه‌زان
گروپى مانگی ڕمه‌زان
1ـ ڕۆژووی مانگی ڕمه‌زان پایه‌یه‌كه له‌پایه‌كانی ئیسلام.
٢ـ ڕۆژووگرتن یه‌كێكه له سیفه‌ته دیاره‌كانیمرۆڤی ئیماندار.
٣ـ له به‌هه‌شتدا به ڕۆژووگران ده‌گوترێت بخۆن وبنۆشن له پاداشتی ڕۆژووه‌كه‌تاندا.
٤ـ پاداشتی ڕۆژوو هێنده‌گه‌وره‌یه، له حه‌وسه‌د به‌رامبه‌ریش تێپه‌ڕ ده‌كات، چونكه بۆ خودایه وخوداش فه‌رموویه‌تی: هه‌ر خۆم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه.
٥ـ بۆنی ده‌میڕۆژووه‌وان ئه‌گه‌رچی ناخۆشه، به‌ڵام لای خودای گه‌وره له بۆنی میسكخۆشتره.
٦ـ له دونیاش و له ڕۆژی دواییشدا به ڕۆژووه‌كه‌ت دڵخۆشده‌بیت.
٧ـ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی ڕۆژووپه‌رستشێكی بێهاوتایه.
٨ـ ڕۆژووگران ده‌رگایه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه بۆچوونه به‌هه‌شت، جگه له ڕۆژووگر هیچ كه‌سێكی دیكه له‌و ده‌رگایه‌وه‌ناچێته به‌هه‌شت.
٩ـ ڕۆژوو قه‌ڵغان و قه‌ڵایه‌كی قایمه ده‌تپارێزێتله ئاگری دۆزه‌خ.
١٠ـ ڕۆژوو ڕۆژی دوایی شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ ڕۆژووگر وده‌یباته به‌هه‌شت
.
١١ـ هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خودا به ڕۆژێك ڕۆژوو بێت وبمرێت ، ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شت.
١٢ـ به ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ڕۆژوو؛حه‌فتا ساڵ له ئاگر دوور ده‌خرێیته‌وه، وه خه‌نده‌كێكی به ئه‌ندازه‌ینێوان زه‌وی و ئاسمان ده‌خرێته نێوان تۆی ڕۆژووگر و ئاگره‌وه، ئه‌مه به‌ته‌نها ڕۆژێك؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر مانگێك بێت یان ساڵێك یان پتر؛ ئه‌وه له‌هه‌ژمار نایه‌ت.
١٣ـ له‌گه‌ڵ نوێژ و سه‌ده‌قه و فه‌رمان به چاكه ونه‌هی له خراپه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی ئه‌و گوناهانه‌ی كه به‌بۆنه‌ی ژن و ماڵ و منداڵ و دراوسێوه تووشیان ده‌بیت.
١٤ـ ڕۆژووه‌واننزای گیرایه.
١٥ـ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شایه‌تمان و نوێژ و زه‌كاتیشدا ڕۆژووبگرێت؛ ئه‌وه له پله‌وپایه‌ی ڕاستگۆیان وشه‌هیداندا ده‌بێت.
١٦ـمانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكی پیرۆزه و قورئانی تێدا دابه‌زێنراوه.
١٧ـشه‌وی قه‌در كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندایه؛ پاشتی خواپه‌رستی تێیدا باشتره‌له هه‌زار مانگ. واته: پتر له ٨٣ ساڵ.
١٨ـ به هاتنی ڕه‌مه‌زان؛ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه، ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتان وجنۆكه سه‌ركه‌شه‌كانیش زنجیربه‌ند ده‌كرێت.
١٩ـ ڕۆژووی مانگیڕه‌مه‌زان به ئیمان و ئیخلاس و چاوه‌ڕوانیی پاداشته‌وه؛ ده‌بێته‌وه هۆیپاكبوونه‌وه له هه‌رچی تاوانه كردوومانه.
٢٠ـ ڕه‌مه‌زان تاڕه‌مه‌زانێكی دیكه؛ هه‌ڵوه‌رێن و پاككه‌ره‌وه‌ی تاوانه‌كانی نێوانیانن،ئه‌گه‌ر گوناهه گه‌وره‌كان نه‌كرابێت.
٢١ـ مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌لێكیزێڕینه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی لێبوردنی خودا له تاوانه‌كان.
٢٢ـ هه‌مووشه‌وێكی ڕه‌مه‌زان كۆمه‌ڵێك ڕۆژووگر له لایه‌ن خودای میهره‌بانه‌وه له‌ئاگری دۆزه‌خ ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌مانه و چه‌ندین فه‌زڵ و پاداشتی دیكه‌شكه له ئایه‌ته پیرۆز و فه‌رمووده به‌پێزه‌كاندا هاتوون، خودایمیهره‌بان به‌شدارمان بكات لێیان به فه‌زڵ و میهری فراوانی خۆی.
وصلىالله على نبيه وخليله محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

