ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سورەتى القصص (١٢)..واتاى ئايه‌ت

سورەتى القصص (١٢)..واتاى ئايه‌ت

نووسينى /م.عادل كريم // ئا: نه‌جات رواندزى///كچ و كوڕى مەردانە و تەندروست ئاوايە  !- موسى بە غيرەت و پياوانەيە وخاوەن هەڵوێستە بۆيە كاتێك دەبينێ ئەم دوو كچە ناتوانن مەڕ و ماڵاتيان ئاو بدەن لەبەر پياوەكان يەكسەر دەچى يارمەتيان دەدات وكارەكەيان

بۆ ئەنجام دەدات و دەچێتەوە ژێر سێبەرێك بۆ پشوودان (وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِّنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ. فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰ إِلَى الظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ) اية ٢٣-٢٤

- هەڵوێستى دووەم زيرەكى وادب واخلاقی بەرزى ئەم كچە سەيركەن چەندە تەندروستە!!
( فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا فَلَمَّا جَاءَهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ) اية ٢٥
ئەم كچە باسى پياوەتى وئازايەتى وهەڵوێستى جوانى موسى دەكات بۆ باوكى ، باوكيشى بە تەمەن و چاك لە پياوێكى وا دەگەڕێت ببێت بە كوڕى ئەم ماڵە تاكو يارمەتيان بدات ، بۆيە كچەكە بە شەرم وحەياوە دەچێتە لاى موسى و دەيباتەوە بۆ ماڵ.
- لەوەش گرنگتر ئەم كچە بە حەياو شەرمە بە شێوەيەكى ژيرانە و ناڕاستەوخۆ داواى موسى دەكات ، بەڵام چۆن ؟؟ داوا لە باوكى دەكات بە كرێ بيگرێت تاكو مەڕو ماڵاتمان بۆ ئاو بدات ،چونكە دوو سيفەتى گرنگى هەيە                  ( القوي الأمين )!
) قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ) اية ٢٦
بەڵام باوكى لەو ژيرترە زوو تێدەگات لە مەبەستى بۆيە بابەتى مەڕو ماڵات بەخێوكردن دەبەستێتەوە بە هاوسەرگيرى كچەكەى :
( قَالَ إِنِّي أُڕيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ وَمَا أُڕيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ) اية ٢٧
لە ئەنجامدا چى ڕووى دا؟؟
١- موسى چاكەى كرد چاكەى هاتەوە پێش وكچێكى ژيرو هۆشيارى دەستكەوت.
٢- شەرم وحەياى كچەکە ڕێگر نەبوو لە پێشى بۆ داواكردنى پياوێكى بەهێز و خاوەن هەڵوێستى وەكو موسى ، بەڕاستى داخوازى كردنێكى ژيرانە و تەندروست بوو!!
٣- پياوى ژير دەبێ خەم خۆرى داهاتووى كچى خۆى بێت هەر وەك چۆن خەمى كوڕەكانى دەخوات ، دەبێ لە شێوازى دەربڕينى كچەكەى تێبگات و بە حاڵەتێكى سروشتى و تەندروستى بزانێ چونكە ئەويش مرۆڤە و مافی خۆيەتى كێ بكاتە هاوسەرى خۆى !!
ئەوەيە بەرهەمى پەروەردەى تەندروست !
ربنا هب لنا من أزواجنا وذرياتنا قرة أعين واجعلنا للمتقين إماما . امين
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز