سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هێزی كاریگەریی لەسەر ئەوانی تر..لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير ///كێ لە ئێمە كە لەگەڵ ئەوانی دی مامەڵە دەكات حەز ناكات و خۆزگە ناخوازێت شوێنەواری باش لە دەروونیاندا بەجێ بهێڵێت؟ كێ لە ئێمە ناخوازێت متمانەی دەوروبەری بەدەست بهێنێت و تێڕوانینێكی ئیجابی دەربارەی
كەسێتیی بدات؟ ئاخۆ ڕێگای دەستەبەركردنی ئەو كارە چییە؟
چەند تەكنیكێك هەن دەكرێت مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیدا و لەمیانەی مامەڵەكردنی لەگەڵ كۆمەڵگای دەوروبەریدا بەكاریان بهێنێت، دواتر ئیجابیانە كاریگەری لەسەریان دەبێت و متمانە و خۆشەویستیان بەدەست دێنێت. ئەم تەكنیكانە نووسەری ئەمریكی بەناوبانگ "دیل كارینگی" باسی لێوە كردوون. ئەم شێوازانەی لەدوای گەلە تاقیكردنەوەیەك باسكردووە كە پتر لە (30 ساڵ)ی خایاندووە.
ئەوەی سەرنجی ڕاكێشام ئەوە بوو هەر هەمان ئەو خاڵانەی نووسەری ئەمریكی "دیل كارینگی" باسی دەكات دروست هەر ئەوانەن كە قورئانی پیرۆز باسیان دەكات!! "دیل كارینگی" لە كتێَبەكەیدا "چۆن هاوڕێیان بەدەست دێنیت و كار لە خەڵك دەكەیت؟" باس لەم شێوازانە دەكات:
شێوازی یەكەم: دووركەوتنەوە لە مشتومڕ
باشترین ڕێگای بەدەستهێنانی ئەوانی تر و كارلێكردنیان ئەوەیە لە مشتومڕ دووربكەویتەوە! هێندەی دەكرێت هەوڵی پوخت كردنەوەی وتە بدەیت، چونكە مشتومڕ متمانەی ئەوانی تر بە تۆ كەم دەكاتەوە، لەدوای ئەوە هێزی كاریگەریت لەسەریان لاواز دەبێت.
قورئانی پیرۆز بەر لە چواردە سەدە ئەم شێوازەی باسكردووە لە وتەی پەروەردگاردا كە دەفەرموێت:{ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (125)} [النحل] واتە: (ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەی باوەڕداران) بانگەواز بكە بۆ لای بەرنامە و ڕێبازی پەروەردگارت بە حیكمەت و دانایی (بۆ هەندێك) و ئامۆژگاری جوان و بەجێ (بۆ هەندێكی تر) و گفتوگۆ و وتووێژ بەجوانترین شێوە (لەگەڵ هەندێكی تر)، چونكە بەڕاستی پەروەردگارت هەر خۆی زانایە كە كێ گومڕایە، هەروەها هەر خۆیشی زانایە بە هیدایەت وەرگران.
لێرەدا دەبینین قورئان بە ڕەهایی نەهی لە مشتومڕ لێنەكردووین، بەڵكو فەرمانی گفتوگۆی باشی پێداوین، چونكە لەڕووی زانستییەوە دووركەوتنەوە لە مشتومڕ و گفتوگۆ كارێكی ئەستەمە. كەسانێك هەن گفتوگۆیان لەگەڵ نەكرێت متمانەیان بەدەست ناهێنرێت.
لێرەدا سەرم سوڕدەمێنێت لەو كەسانەی گومان لە پەیامی محمد (صلى الله عليه وسلم) دەكەن، ئەگەر قسەكانیان لەسەر پەیامبەری میهرەبانیش دروست بێت ئیدی بۆچی فەرمانی بە گفتوگۆ پێكردووین بە باشترین شێوە؟ بۆچی فەرمانی بە گفتوگۆ و وتووێژ بەجوانترین شێوەی پێداوین؟ تاكە ڕاڤەیەك بۆ بوونی ئەم ڕێنماییانە لە قورئاندا ئەوەیە كە كتێبی خوای میهرەبانە.
شێوازی دووەم: دووركەوتنەوە لە توڕەیی و هەڵچوون
"دیل كارینگی" دەڵێت: پێویستە شێوازت لە چارەسەری كێشەكاندا لەسەر بنەمای میهرەبانی و نەرمونیانی و حیكمەت بێت، هەوڵبدە لە هەڵچوون و توڕەبوون و ڕاڕایی دووربكەویتەوە، چونكە هەڵچوون شوێنەواری سەلبی لەلای ئەوانی تر جێدێڵێت و بیرۆكەیەكی هەڵە دەربارەی كەسێتیت وەردەگرن.
لێرەدا سەرلەنوێ ئامۆژگاری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دێنینەوە یاد بۆ ئەو دەشتەكیەی چەند جارێك دووپاتی كردەوە: "توڕەمەبە... توڕەمەبە... توڕەمەبە...". هەروەها وتەی پەروەردگار كە دەفەرموێت:{الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134)} [آل عمران]، واتە: ئەوانەی لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە هەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و كینەی خۆیان دەخۆنەوە و خۆگرن، لە خەڵكی خۆش دەبن و لێبوردەن، خوای میهرەبانیش چاكەكار و چاكەخوازانی خۆش دەوێت.
پاكوبێگەردی بۆ خوای گەورە: لەگەڵمدا تەماشای شێوازی قورئان بكەن لە پەروەردەكردنی كەسێتی باوەڕداردا، خۆشبوون لە خەڵك، خوارنەوەی ڕق و پەلەنەكردن و هەڵنەچوون، هەموو ئەوانە كاریگەری ئیجابی دەدەن و تێڕوانینێكی باش و دروست لە دڵ و ئەقڵەكانی دەوروبەرتدا جێدێڵن!
شێوازی سێیەم: وشەی جوان كاریگەری زیاترە
لە گرنگترین ئەو شێوازانەی زانایانی دەروونناس ئامۆژگاری پێدەكەن بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەوانی تر، وشەی جوانە (الكلمە الطیبە). ئەگەر مرۆڤێك لەبەردەمتدا هەڵەی كرد پێویست ناكات پێی بڵێیت هەڵەت كردووە، بەڵكو ناڕاستەوخۆ ئامۆژگاری بكە، بەجۆرێك كە وشە باش و جوانەكان هەڵبژێریت لە دەربڕینی ڕا و بۆچوونت بەرامبەری، ئەم ڕێگایە شوێنەوارێكی نایاب لە دەروونی كەسانی دەوروبەرتدا جێدێڵێت.
لێرەدا دەگەڕێینەوە بۆ كتێبی خوا كاتێك دەفەرموێت: {وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْكُمْ وَأَنْتُمْ مُعْڕضُونَ (83)} [البقرة]، واتە: گوفتاری چاك و جوان ڕوو بەخەڵكی بڵێن.
پەروەردگار دەفەرموێت: {أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ (24) تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْڕبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (25)} [إبراهيم]، واتە: ئایا نەتانبینیوە و نەتانزانیوە چۆن خوا نموونە دەهێنێتەوە بە گوفتاری چاك و پاك. كە وەك درەختی چاك و بەردار وایە، ڕەگی بە توندی داكوتاوە لە زەویدا، لق و پۆپەكانیشی بە ئاسماندا بڵاوبوونەتەوە. ئەو درەختە هەموو كات و دەمێك بەروبوومی (پاك و جوان و بێگەردی) دەبەخشێت بە ویستی پەروەردگاری، جا خوای پەروەردگار ئەم نموونانە بۆ خەڵكی دەهێنێتەوە، بەڵكو یاداوەری وەربگرن.
لەبەرئەوە خوێنەری بەڕێز! هەوڵبدە باشترین وشەكان بەكاربێنە بۆ وتوێژ لەگەڵ ئەوانی تر، گوێگرێكی باشبە بۆیان. زۆر قسە مەكە، بەڵكو هەوڵبدە گوێبگرە، چونكە ئەوە هەڵەكانت كەم دەكاتەوە و بە دیمەنێكی جوان لەبەردەم ئەوانی تردا پێشانت دەدا. مرۆڤ كەسێكی خۆش دەوێت گوێی بۆ بگرێت.
پەروەردگار دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا (71)} [الأحزاب]واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزكار بن، هەمیشە قسەی بەجێ و بەسوود بكەن. ئەوسا ئیتر كردەوەكانتان چاك و بەجێ و پەسەند دەكات، لە گوناهەكانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خوا و پێغەمبەرەكەی بێت، ئەوە بەڕاستی سەركەوتن و سەرفرازییەكی بێئەندازە و بێسنووری بەدەستهێناوە.
ئەم ئایەتانە جەخت دەكەنەوە دەبێت باوەڕدار وتەكانی لە شوێنی گونجاودا دابنێت، ئەگەر وایكرد خوای گەورە كارەكانی بۆ باش دەكات و ئەم شێوازە هۆیەك دەبێت بۆ سەركەوتن لە دونیا و دواڕۆژیدا.
شێوازی چوارەم: دەست بە هەڵەكەتەوە مەگرە
زانایانی دەروونناس و لەوانیش "دیل كارینگی" جەخت دەكەنەوە كە داننان بە هەڵەدا فەزیڵەیە و لەچاوی خەڵكدا بەرزت دەكاتەوە. هەوڵمەدە ڕاستی ڕایەكەت بسەلمێنیت لەكاتێكدا دەزانیت لە هەڵەدایت، بەڵكو هەوڵبدە لە وتووێژدا نەرمونیان بیت و دان بە هەڵەتدا بنێیت. ئەم شێوازە تێڕوانینێك بەوانی تر دەدات كە تۆ ڕاستگۆیت و ئەوەش متمانەیان بە تۆ و كاریگەریت لەسەریان پتر دەكات.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم شێوازەی باسكردووە بە وتەی: [هەموو ئادەمیزادێك هەڵە دەكات، باشترین هەڵەكارانیش تەوبەكارانن] واتە باشترین كارێك پێی هەڵدەستیت ئەوەیە لەبەردەم پەروەردگاردا دان بە هەڵەكانتدا بنێیت، تەوبە بكەیت و بۆ لای خوا بگەڕێیتەوە، هەروەها داوای لێبوردن لەو كەسانە بكەیت كە هەڵە و خراپەت لەگەڵ كردوون.

