سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
له رۆڵه سه‌ره‌کییه‌کانى ئاینی پیرۆزى ئیسلام به‌مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه
عوسمان حه‌مه که‌ریم زه‌ڵمی......له دونیای دوێنێ و ئه‌مڕۆدا ئه‌رکی بونیادنان و دروستکردنی کۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌کی سروشتى و مه‌ده‌نى و دروست، به‌جۆرێک تیایدا تاکه‌کان بتوانن به‌ئازادى و سانایی مافه رهواو خواسته شه‌رعییه‌کانى خۆیان ده‌سته‌به‌ربکه‌ن و له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا موماره‌سه‌یان بکه‌ن، هاوکات ئاوێته‌و گونجاوو ته‌ریب بن له‌گه‌ڵ مافه گشتییه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌دا، بێگومان ئه‌وه له سه‌ر رۆڵه‌کانى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێت که له سایه‌ى به‌رنامه‌و په‌یامێکی مرۆڤدۆست و خاوه‌ن زهمانهتدا خۆیان رێک بخه‌ن و به نه‌خشه‌و پلان و ئالیات و میکانیزمێکی واقیعی و سه‌رده‌می و رۆژگارییانهوه وزه‌و تواناکانیان بخه‌نه‌کارو به‌بێ ماندووبوون و ساردبوونه‌وه‌و بهچۆکاهاتن رێگا‌و رێبازی چاکسازی بگرنهبهرو هه‌موو ئه‌زموونه‌کان بخوێننه‌وه‌و په‌یامه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنن و دۆسته‌کانیان بناسن و ناحه‌زانیان نیشانه که‌ن، بێگومان پێکهاته‌ى مرڤه‌کان واهاتوو خه‌می گه‌وره‌یان نه‌فسی خۆیانه‌و دواتر نزیکه‌کانیان ئه‌گه‌ر بێتوو چاوو عه‌قڵ و باوه‌ڕیان ته‌نها ئه‌و رۆژه یاخود ئه‌و چه‌ند رۆژه ببینن په‌سه‌ندى بکه‌ن و کارى بۆ بکه‌ن و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ـ به‌چی و چۆن ئه‌مڕۆ و ئهمڕۆکان رۆژی ئه‌وان بێت و ئه‌وه‌ى حه‌زی پێده‌که‌ن و داواى ده‌که‌ن ده‌ستیان که‌وێت ـ ئیتر له‌وان به‌ولاوه چی‌یان لێدێت و چی‌یان پێده‌کرێت موشکیله‌یه‌ک نییه!.
به‌دڵنیاییه‌وه په‌یامی ئیسلامی پیرۆز زیادله‌پێویست هه‌رچی ده‌بێته مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى بۆ ئینسانه‌کان به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگ و سنوره سروشتییه‌کانه‌وه هێناویه‌تى و پێیه‌تى ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان خۆیان ئاماده‌ییان تیابێت و بچن به‌ده‌میه‌وه‌و به‌ته‌نگیه‌وه ببن و له ناخه‌وه قه‌بوڵی بکه‌ن و کارى پێویستى بۆ بکه‌ن.
ئاینی پیرۆزى ئیسلام(ئازادى)ى وه‌ک نیعمه‌ت و به‌خششێکی خوایی بۆ ئاده‌میزادی هێناوه‌و پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تى کردووه له چوارچێوه‌ى یاسایه‌کی تۆکمه‌و ته‌واودا که به‌هۆیه‌وه ئازادى تاکو کۆ پارێزراوو گه‌شه‌کردوو بێت، هه‌روه‌ها له سه‌رچاوه‌ى په‌یامه‌که‌یدا باشترین به‌رنامه‌و به‌هێزترین زه‌مانه‌تى خستووه‌ته روو له پێناو به‌خته‌وه‌رکردنی مرۆڤه‌کان و ئاسوده‌کردنی گیان و جه‌سته‌و ژیری و سۆزیان، له‌نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نى و گه‌شه‌کردوو سه‌رکه‌وتوودا، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌کیترین و گرنگترین و فراوانترین ئازادیى ئینسانه‌کان، ئازادکردنی ژیری و بیروباوهڕیانهو رزگارکردنیانه له په‌رستنى خوا درۆینه‌کان و پووچه‌کان، به تایبه‌ت هه‌واو نه‌فس که زۆربه‌ى خه‌ڵکی گیرۆده‌ى بوون و خزمهتکاریى ده‌که‌ن و له‌پێناو فێرکردن و رازیکردندا هه‌موو سه‌روه‌رییه‌ک ده‌که‌ن و سنوره‌کان ده‌به‌زێنن و کێشه‌و ئاژاوه‌و شه‌ڕو کوشتار ده‌نێته‌وه‌و دروستى ده‌که‌ن!
ئه‌مه له‌کاتێکدا که دروستکه‌رى نه‌فسه‌کان ئاگادارى داوه که نه‌فس له‌م ژیانه‌دا به‌دنیا هه‌رگیز ناڵێ ئۆخه‌ى و واز ناهێنی و تێر نابێ، ته‌نها به گڵ نه‌بێت، یاخود به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ى ئیسلام که دنیای مرۆڤه‌کان ده‌به‌ستێته‌وه به دواڕۆژ(قيامة)وهو دڵنیایان ده‌کات ئه‌وه شتێکی حه‌تمى و حه‌ق و راسته‌و ژیانی خۆشی به‌مانای به‌هه‌شت، له‌وێیه‌و نه‌فسه‌کان حه‌ز له چی ده‌که‌ن و چاوه‌کان چێژ له چی ده‌به‌ن به به‌رده‌وامی و فراوانى و به‌بێ منه‌ت و ئه‌زیه‌ت و بێ ترس و بێ غه‌م، له‌وێ دابینکراوه، هه‌روه‌ک خواى گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ:( وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الأَنفُسُ وَتَلَذُّ الأَعْيُنُ ...).
به‌لآم ئه‌وه‌ش راستییه‌که نایه‌ته دی، تاکو لێره‌و له‌م ژیانه‌دا کار‌و خه‌باتی بۆ نه‌کرێ و قوربانی له‌پێناودا نه‌درێ. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه ئیسلامی پیرۆزه رۆڵی سه‌ره‌کیی بینیوه‌و ده‌بینێ له دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌باو ئارام و یاساپهیڕهوو به‌خته‌وه‌رو مهدهنیداو، باشترین سیفات و تایبه‌تمه‌ندی و ئاکارى به‌رزو شیرین و شایسته دروست ده‌کات له پهیڕهوانیداو په‌روه‌رده‌یان ده‌کات و پێیان ده‌گه‌یه‌نێ و به‌رهه‌میان دێنێ له دروستکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگه نموونه‌یی و شارستانییه ناوازه‌دا، که تیایدا ئینسانه‌کان نه‌ک ته‌نها هه‌وڵ بده‌ن مافی خۆیان و هاوولآتیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، به‌ڵکو له‌وه‌ش گه‌وره‌تریان لێ ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌ویش دهستههڵگرتنیانه له هه‌ندێک له مافه ره‌واکانى خۆیان له‌پێناو زیاتر‌و باشتر به‌خته‌وه‌رکردن و ئاسوده‌کردنی دیگهراندا. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه‌و له مێژووی کۆن و نوێ و ئهمڕۆکاندا زۆر ئه‌نجام دراوه‌و ده‌درێ و، یه‌کێکه له سیفات و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى باوه‌ڕداران و خزمه‌تکارانی هاوولآتیان و کۆششکارانی ره‌زامه‌ندیی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، وه‌ک خواى میهره‌بان له وه‌سفیاندا ده‌فه‌رموێ:( وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ...) (الحشر/9). تاکه زه‌مانه‌تى به‌هێزو به‌پێزو مه‌حکه‌م بریتییه له‌و باوه‌ڕه به‌تین و دامه‌زراوه‌ى که مرۆڤه‌کان له ئیسلامی پیرۆزدا فێری ده‌بن و وه‌رى ده‌گرن و لێیه‌وه تێده‌گه‌ن و، په‌روه‌رده ده‌بن له‌سه‌ر خزمه‌تکردنی هاوولآتیان و ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و خواسته ره‌واکانیان و، قوربانیدان به مافه‌کانى خۆیان له‌پێناو ئاسوده‌کردنی ئه‌واندا له‌به‌ر خوا، (لةبةرامبةردا) گه‌وره‌ترین و زۆرترین پاداشتیان بۆ ده‌بێ له رۆژی ئاخیره‌تدا. لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بزانین که ده‌ستهه‌ڵگرتن له هه‌ندێ ماف و خواستى رهواو پێویستى خۆت له‌پێناو باشترکردن، یاخود خزمه‌تى زیاترکردن به هاوولآتیان، ئه‌وه زۆرتر له بازنه‌ى شته نه‌فسی و مادیی و دنیاییهکاندایهو له‌وه‌ى مرۆڤه‌کان هه‌ڵپه‌ى زۆرى رهواو ناڕه‌واى بۆ ده‌که‌ن و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانیدا سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌رپێچی و یاساشکێنی بۆ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت خه‌ڵک و خۆشیانی بۆ به‌کوشت ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها زیاتر له‌وه‌ش ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاده‌میزاده‌کان په‌روه‌رده ده‌کاو رایان دێنێ و هه‌ڵیان ده‌نێ و به‌ڵێنی راستیان ده‌داتێ و په‌یمانی گرنگیان لێ وه‌رده‌گرێ و ئاراسته‌یان ده‌کات تاکو له پانتایی شته رۆحی و په‌رستشه‌کان و ئه‌خلاق و ره‌وشته به‌رزو بههابالآکانى مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌ن و پێشبڕکێی بۆ ساز بکه‌ن و، ململانێی گونجاوو ته‌ندروستى بۆ ئاماده بکه‌ن، هه‌روه‌کو خواى خاوه‌ن حیکمه‌ت له‌و باره‌وه ده‌فه‌رموێ: (وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسْ الْمُتَنَافِسُونَ )المطففین/٢٦).
ئه‌وه په‌یامی ژیانه‌و ئه‌وه واتای ژیانی دنیایه‌و ئه‌سڵ وایه ئاوا سه‌یری شته مادییه‌کان بکه‌ین و له‌سه‌ر فهراههمهێنانیان هاوکاریى جددی و ده‌ستباری هاوسه‌نگ و مامه‌ڵه‌ى شیرین و به‌گیانی عه‌داله‌تخوازییه‌وه ئه‌و بوار‌و گۆڕهپانهو سیفاتی ده‌ست لێبه‌ردان و پێشکه‌شکردنی به به‌رامبه‌ر تیاماندا ره‌نگ بداته‌وه‌و بدره‌وشێته‌وه‌و، له پهنتایی په‌رستشه رۆحییه‌کان و ره‌وشته ره‌سه‌نه‌کان و به‌ها بالآو کالآی ته‌قوادا پێشبڕکێ و ململانێ له‌نێو یه‌کتردا وه‌ک تاکو کۆ ساز بکه‌ین و، ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ئومێدی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا‌و زانستى و بابه‌تیانه له په‌یامی پیرۆزی ئیسلام و خۆته‌یارکردن پێی له‌پێناو تۆکمه‌کردنی خۆمان و دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نى و ره‌سه‌ن و بۆ گه‌له‌که‌مان.

