سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(12 ى ره‌بیع لوئه‌وه‌ل ) پرشانگدارترین رۆژه له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى ئامانج له‌یاد کردنه‌وه‌ى مه‌ولود ناسینى زیاترى که‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ره "درودی خواى له‌سه‌ر بێت"
ئاماده‌کردنى: سیدره خه‌لیل بلباس.....له‌و رۆژه‌ى که‌پێغه‌مبه‌رمان درودی خواى له‌سه‌ر بێت له‌دایکبووه دونیا پڕبوو له‌چاکه و چاکه‌خوازی، یاد کردنه‌وه‌ى رۆژى له‌دایکبوونى حه‌زره‌ت که‌مترین وه‌فایه که موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆشش وهه‌وڵه‌ى که‌پێغه‌مبه‌رى مه‌زن داى بۆ رزگارکردنى مرۆڤایه‌تى له کۆت و به‌ندى بێبروایی وجه‌هاله‌ت.
ئه‌م یاده ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه جا هه‌ر که‌سه و به‌جۆرێک و به‌شێوازێک یاده‌که پیرۆز راده‌گرێت، بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌مێژووى سه‌ر هه‌ڵدانى مه‌ولود و چۆنیه‌تى یادکردنه‌وه‌ى مه‌ولود, راى چه‌ند که‌سێکى شاره‌زامان وه‌ر گرتووه له‌م باره‌یه‌وه .
ئامانج له‌یاد کردنه‌وه‌ى مه‌ولود ناسینى زیاترى که‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر(دخ) و ئاشنا بوونمانه به‌سیره‌ت و ژیاننامه‌ى
دکتۆر مه‌حمود زمناکۆیی ـ مامۆستاى ئاینى یادى له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌رى مه‌زن درودى خواى له‌سه‌ر بێت وه‌کوو ئیمام (سيوطى)پێناسه‌ى ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت " مه‌ولود بریتییه له‌کۆبونه‌وه‌ى خه‌ڵکى له‌جێگایه‌ک و خوێندنه‌وه‌ى قورئان و گێرانه‌وه‌ى به‌شێک له‌ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت و باسى ئه‌و رووداو و موعجیزانه‌ى که له‌ژیانیدا روویداوه دواتر راخستنى سفره و خوان بۆ به‌شداربوان، ئه‌مه‌وه‌ک له‌سه‌رده‌مى ئه‌م زانایه روویداوه" له‌ئێستاشدا هه‌مان ناوه‌رۆک دووباره ده‌بێته‌وه, به‌ڵام له‌هه‌ندێ شێواز وئاماده‌کارى به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کات ره‌نگه جیاوازى هه‌بێت.
ئه‌م جۆره ئاهه‌نگه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ویاران ودواتریش نه‌کراوه، بۆیه له‌رووى مێژوویی یه‌وه مێژووناسان راى جیاوازیان هه‌یه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن: له‌سه‌رده‌مى (المعزالدين الله) که یه‌کێکه له‌خه‌لیفه‌کانى فاتیمیه‌کان له‌ساڵی (362ه) له‌قاهیره کراوه و سه‌رى هه‌ڵدا، ئه‌مه‌راى زانایان (القلقشندى ) و (ألمقريزى) یه، به‌ڵام (ابوشامة) که مامۆستاى ئیمامى نه‌وه‌وییه پێى وایه یه‌که‌م که‌س مه‌ولودى داهێنا شێخ عومه‌رکورى محه‌مه‌د)بوو که یه‌کێکه له‌پیاو چاکه‌کانى شارى موصل، دواتر (سولَتان موزةفةرةددين ضاوى لةئةو كردووة، كةضى لةهةمان كاتدا زؤربةى ميَذوونوسان لةطةلَ ئةوةن كة سولَتان موزةفةرةددين داهيَنةرى ئةم ئاهةنطةية ئةمةش بؤضونى (ئيمامى و سيوطى وحةلةبي)یه بۆیه که‌باسى مه‌ولود ده‌کرێت یه‌کسه‌ر سوڵتان موزه‌فه‌رمان بیردێته‌وه، ئامانجیش له‌یاد کردنه‌وه‌ى مه‌ولود ناسینى زیاترى که‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت و ئاشنابونمان به‌سیره و ژیاننامه و هه‌نگاو و هه‌ڵوێست و خه‌بات و جیهاد و هیمه‌تى له‌پێناوگێرانه‌وه‌ى به‌هاباڵاکان و ره‌وشته به‌رزه‌کان و که‌رامه‌ت و رێزى مرۆڤ، به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه.
بۆیه ده‌بێت ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ى شه‌رع ده‌رنه‌چێت، که‌هه‌ندێک جار به‌داخه‌وه له‌ئاهه‌نگی مه‌ولود به‌دى ده‌کرێت، و زیاد له سنورى خۆیان ده‌رده‌چن له‌پیاهه‌ڵدان به‌پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت) که‌ئه‌مه‌ش حه‌زره‌ت نه‌هى لێ کردووه وده‌فه‌رمووێت : (لاتطروني كما اطرت النصارى عيسى بن مريم)واتا "زیاده‌ره‌وى کردن له‌رازاندنه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌که و به‌فیرۆدانى پاره‌یه‌کى زۆروه گێرانه‌وه‌ى هه‌ندێک به‌سه‌رهاتى خورافیات و ئه‌فسانه که‌هیچ بنه‌مایه‌کى شه‌رعى نه‌بێت، ده‌کرێ ئاهه‌نگه‌کان له شێوه‌ى کۆرێکى جه‌ماوه‌رى بێت تیایدا بانگخوازێک بانگ بکرێت و گۆشه‌یه‌ک له‌ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر بخاته‌روو.
هه‌روه‌ها دکتۆر محمود گوتى: له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که ئایا مه‌ولود بیدعه‌یه یان نا ئه‌وه ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین بیدعه چیه؟ هه‌تا ئه‌و کات حوکمى له‌سه‌ربده‌ین که‌ئایه بیدعه‌یه یان نا زۆربه‌ى زانایان پێیان وایه که‌بیدعه بریتییه "له کار‌و کرده‌وه‌ى که‌له‌پاش سه‌رده‌مى حه‌زره‌ته‌وه سه‌رى هه‌ڵدا جا ئه‌م کاره چاک بێت یان خراپ" ئه‌م چاک وخراپیه‌ش به‌گوێره‌ى دژایه‌تى و دژایه‌تى نه‌کردنى ئه‌وکاره نوێیه بۆ قورئان وسونه‌ت و یاسا شه‌رعیه‌کان ده‌بێت که‌واته "بیدعه ئه‌و شته‌یه که‌داهێنراوه له‌ئایندا و ناچێته ژێر به‌ڵگه‌یه‌کى گشتى یان تایبه‌تى" به‌واتایه‌کى تر دژیایه‌تى ناکات له‌گه‌ڵ دین مه‌رجیش نیه به‌ڵگه‌یه‌کى تایبه‌تى له‌سه‌ر هاتبێ,چونکه رووداوه‌کان زۆر و بێ ژماره‌ن ناکرێت هه‌موو شتێکى نوێ ئیلا ئایه‌ت یان فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر هاتبێت ئه‌م ره‌وته رێبازى (امام شافعى و غزالى و ابوشام و....هتد) و لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر مه‌ولود به‌شێوازێکى شه‌رعى بکرێت نابێته بیدعه چونکه پێچه‌وانه‌ى شه‌رع نیه, بۆیه(إمام سيوطى و ابوشامة و إبن حجر عةسقلانى ...هتد) به‌دروستیان بینیوه.
پێغه‌مبه‌ر خۆى یادى له‌دایکبوونى خۆى کردوه‌ته‌وه
مامۆستا / نه‌وزاد سالم حوسێن ـ بریارده‌رى به‌شى په‌روه‌رده‌ى په‌یمانگاى زانسته ئیسلامیه‌کان سه‌باره‌ت به‌پرسى مه‌ولود گوتى : مولود ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه له‌و رۆژه‌ى که‌محه‌مه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت له دایکبووه ئه‌م خۆشى ده‌ربرینه دووباره ده‌بێته‌وه له‌مه‌ولوددا ئایه‌تى قورئان و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر وکارو ماندوبونه‌کانى ئه‌و باسده‌کرێ که‌واته خراپی مه‌ولود له‌کوێدایه؟ ده‌کرێ ئێمه ئه‌م فه‌رمووده‌یه بکه‌ینه به‌ڵگه که‌حه‌زره‌ت ده‌فه‌رموێت : (ماراه المسلمون حسنا فهو عندالله حسن ) به‌ڵگه‌یه‌کى تر هه‌یه له (صحيحى امام بخارى)دا که ده‌ڵێت که‌وا هه‌موو رۆژیکى دووشه‌م ئاگرى جه‌هه‌نه‌م له‌سه‌ر مامى پێغه‌مبه‌ر (ابولهب) لاده‌چێت هۆیه‌که‌شى ئه‌وه‌یه کابرایه‌ک هات بۆلای وپێى گوت : (يا ابالهب) براى تۆ واتا (عبدالله) کورێکى بوو ئه‌میش له‌خۆشیان به‌کابراى گوت: "برۆ تۆ رزگاربووى ورزگارى کرد"، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێت : " که‌خه‌ونمان به ئه‌بولهب بینیوه پرسیارمان لێکرد که‌وا ئایه ژیانت چۆنه (ابولهب ) گوتى : هه‌موو ژیانم له‌ئاگره ته‌نها رۆژى دووشه‌مان نه‌بێ ، ئیبن عباس گوتم بۆچى؟ گوتى چونکه کاتێک (محةمةد) له‌دایکبوو من عبدێکم ئازاد کرد له‌خۆشى ئه‌م هه‌واڵه".
له‌قورئان و سونه‌تدا باسى هه‌موو شته‌کى نه‌کراوه بۆیه ده‌بێ باوه‌رمان به‌زاناکانى (فيقه) هه‌بێت وچونکه خواى گه‌وره باسى نوێژى نه‌کردوه به وردى بۆیه ده‌بێ زانایانى فیقه ته‌فسیرى ئایه‌ته‌کان بکه‌ن, زۆرێک له‌زانایان باس له‌وه ده‌که‌ن که‌وا پێغه‌مبه‌ر خۆى یادى له‌دایکبوونى خۆى کردوه‌ته‌وه, ئه‌میش به‌وه‌ى که له‌رۆژى دووشه‌ممان به‌رۆژو و ده‌بوو و زانایان ده‌ڵێن ئه‌مه جورێکه له‌خۆشى ده‌ربرین به‌بۆنه‌ى له‌دایکبوونى, ئێمه چیانکردوه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى که‌وا خه‌م خۆرترین که‌س بوه بۆ ئومه‌ته‌که‌ى شه‌و رۆژ وچانى نه‌دا تاوه‌کوو ئێمه‌ى له‌جه‌هاله‌ت و بێدینى رزگار کرد چه‌نده‌ها ئه‌خلاقى جوانى هێنا به‌دیارى بۆمان مرۆڤایه‌تى زرگارکرد, هه‌ر به‌وه‌ش وچان نادات ته‌نانه‌ت له‌قیامه‌تیش ئه‌و تکاکارمانه بۆیه یادکردنه‌وه‌ى مه‌ولود که‌متریت وه‌فایه ئه‌گه‌ر ئیمه بیکه‌ین بۆ ئه‌و زاته پیرۆزه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێغه‌مبه‌رى خوا دڵخۆش بکه‌ین پێویسته بگه‌رێینه‌وه سه‌رسونه‌ته‌کانى
مامۆستا/ نه‌وشێروان قادر ـ شاره‌زا له‌ژیانى پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لةسةر بيَت) گوتى: له‌راستیدا مه‌ولود ئه‌وه ده‌گه‌ێنآ که موسڵمانان له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان یادى ده‌کاته‌وه به‌شێوازی جیا جیا ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنآ که موسلمانان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌مویان به‌یه‌ک ده‌نگ بڵێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئێمه تۆمان خۆش ده‌وێت, یادى مه‌ولود نوێکردنه‌وه‌ى په‌یمانه له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خودا په‌یمانه بۆ ئیسلام په‌یمانه بۆ تێکۆشان په‌یمانه بۆ سه‌رخستنی ئیسلام په‌یمانه بۆ هاوخه‌مى موسڵمانان له‌سه‌رتا سه‌رى جیهان.
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وآ پێغه‌مبه‌رى خوا دڵ خۆش بکه‌ین پێویسته بگه‌رێینه‌وه سه‌ر سوننه‌تو کرداره جوانه‌کانی ئه‌وه‌ى که ئێستا روو ده‌دات له‌جیهانى ئیسلامى و به‌تایبه‌تى له‌رووه کۆمه‌لایه‌تىو سیاسیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌و رووه‌وه زۆر پێویستیمان به پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌یه پێویسته ئێمه له رۆژانه‌ى خۆمان (رسول الله) بکه‌ینه پێشه‌نگ، زۆرێک له‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تىو سیاسیانه‌ى چاره‌سه‌ره‌که‌ى له ژیانى پر له‌خێری سه‌روه‌رماندایه، ئه‌وه‌نده‌ى که‌من خوێندبمه‌وه له مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى یادى مه‌ولود وه‌ک پێویستیه‌ک له‌ژیانى موسڵمانان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى خاچ په‌رسته‌کان ئه‌و کاته‌ى هێرشکرا سه‌رخاکو ماڵی موسلمانان و خاکی قودس داگیرکرا موسڵمانان پێویستیان به شتێک هه‌بوو که بتوانن جۆش‌و خرۆش بخه‌نه ناو دڵی موسلمانان بۆیه مه‌ولود وه‌ک زه‌روره‌تێکى ئه‌و سه‌رده‌م هاته ئاراوه, که‌وابوو مه‌ولود وه‌ک زه‌روره‌تێک هاته ئاراوه بۆیه زانایانى کۆن و نوآ له‌وسه‌رده‌م تا ئێستا بآ ده‌نگیان نواندوه له‌و بابه‌ته چونکه تا ئێستا مه‌ولود جۆش ده‌خاته ناو دڵی موسلمانان له‌سه‌رتاسه‌رى دونیا.
ژیانى رابه‌رمان محه‌مه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌مووى وانه و ئامۆژگاریه
موحسین عه‌بدوڵلا ـ راگه‌یاندنکار ئه‌وه‌ى گرینگه له مه‌ولوود بکرێت بریتییه له زیندووکردنه‌وه‌ى سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت و زیاتر روونکردنه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ کارکردن بۆ چه‌سپاندنى خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر له ناخ و دڵ و ده‌روونى هه‌موو مرۆڤێکى موسوڵمان، مه‌ولوود پێویسته بکرێته وێستگه‌یه‌ک بۆ شوێن که‌وتنى ریبَازه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لةسةر بيَت) به کردار نه‌وه‌ک هه‌ر قسه کردن بێت، چونکه دڵنیام پێغه‌مبه‌رى خوا (دروودى خواى لةسةر بيَت) به‌وه دڵ خۆش ده‌بێت که ئێمه‌ى موسوڵمان رێبازه‌که‌ى بگرین.
ئه‌ژیام عبدالصمد ـ فه‌رمانبه‌ر پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و به تایبه‌تی کوردستان ده‌که‌م هیوا دارم ئه‌م رۆژه مێژوویه ببێته وانه‌یه بۆ به‌خۆ داچونه‌وه و رێزگرتن له یه‌کتر ، چونکه ژیانی رابه‌ره‌مان هه‌مووى وانه و ئامۆژگارییه بۆ هه‌موو جیهان و به تایبه‌تی موسڵمانان بۆیه پێویسته رێز له‌و رۆژه بگرین چونکه پێغه‌مبه‌ر رێگا نیشانده‌ره بۆ مرۆڤاییه‌تی، مه‌ولود مانایه‌کى زۆر گرینگی هه‌یه لاى من و هیوادارم ئه‌م رۆژه کاریگه‌رى نموونه‌ى دروست بکات له سه‌ر ژیانم و هه‌موو موسڵمانایی دونیا.
عه‌بدوڵلا سه‌باح ـ مامۆستا مه‌ولود واته له‌دایک بوونى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت وهاتنى ئه‌و بۆ گه‌یاندنى په‌یامێک که‌خواى گه‌وره ویستى له‌رێگاى ئه‌وه‌وه بیگه‌یه‌نێت یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر واتا جێبه‌جێکردنى ئه‌و په‌یامه خواییه.
شیراز عه‌زیز ـ قوتابی زانکۆ وه‌کو ئاشکرایه هه‌موو ساڵیک له (12ى رةبيع الاول) که رۆژى له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌رمانه، موسڵمانان هه‌ڵده‌ستن به رازاندنه‌وه‌ى شاروشه‌قامه‌کان وبازاره‌کان به‌دروشمى جوان رازاوه‌ده‌که‌ن، شیرینى ده‌به‌خشنه‌وه‌و دڵخۆشى خۆیان ده‌رده‌برن هیوادارم ژیانى ئه‌م سه‌روه‌ره‌مان کاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر موسڵمانان.
شیرین عه‌ونى ـ قوتابی یاد کردنه‌وه‌ى مه‌ولود گرینگه چونکه رێگایه‌که بۆ ناساندنى ئه‌م زاته به‌جیهان و هه‌روه‌ها ناساندنى په‌یامه‌که‌ى به‌خه‌ڵکى و وه‌فایه بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌ى که‌وا پێغه‌مبه‌ر داى له‌پێناو مرۆڤایه‌تى دا.
سارا محه‌مه‌د ـ ئافره‌تى ماڵ ئه‌م یاده لاى من زۆر گه‌وره‌یه و هیوادارم خه‌ڵکى رێزى لێ بگرن و به‌خوێندنه‌وه‌ى ژیاننامه‌ى و شاره‌زابوون به‌ئاکار و کردوه‌ى ئه‌و به‌رێزه .
له‌یلا قاسم ـ قوتابی " محه‌مه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت که‌هات مرۆڤى له‌نه‌فامى و نه‌زانین رزگارکرد بۆ به‌رچاورونى و علم و زانست. ئه‌م یاده‌ش ده‌بێ به گیان ودل َبکه‌ینه‌وه جگه له‌خۆشى ده‌ربرین ده‌بێت سونه‌ته‌کانى په‌یره‌و بکه‌ین ویادى وببینه قوتابیه‌کى راستگۆى سونه‌ته‌کانى وئه‌م دیاریه‌ى که له‌لایه‌ن خواوه بۆمانى هێنا که قورئانه بکه‌ینه به‌رنامه‌ى ژیانمان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستایه‌کى ئاینى : لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر مه‌ولود به‌شێوازێکى شه‌رعى بکرێت نابێته بیدعه چونکه پێچه‌وانه‌ى شه‌رع نیه
مامۆستایه‌کى په‌یمانگاى زانسته ئیسلامیه‌کان : یادکردنه‌وه‌ى مه‌ولود که‌متریت وه‌فایه ئه‌گه‌ر ئێمه بیکه‌ین بۆ ئه‌و زاته پیرۆزه
شاره‌زایه‌ک له‌ژیانى پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لةسةربيَت): یادى مه‌ولود، نوێکردنه‌وه‌ى په‌یمانه له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا و په‌یماندانه‌وه‌یه بۆ ئیسلام
راگه‌یاندنکارێک : مه‌ولوود پێویسته بکرێته وێستگه‌یه‌ک بۆ شوێن که‌وتنى ریبَازه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لةسةر بيَت)

