سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا خوا به‌س نیه بۆ به‌نده‌که‌ى که پشتگیرى بێت ؟
ئه‌ندازیار عوسمان........[اليس الله بكاف عبده ؟ ويخوفونك بالذين من دونه ، ومن يضلل الله فما له من هاد ، ومن يهدي الله فما له من مضل ، اليس الله بعزيز ذي انتقام ] الزمر : ٣٧ .
واته : ئایا خوا به‌س نیه بۆ به‌نده‌که‌ى ؟ کافران ده‌ترسێنن به‌شتانێک که ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا . جا ئه‌وه‌ى خوا رێى لێ ون کردوه که‌س نیه رێنمایى بکات . یه‌کێکیش خوا رێنمایى بکات که‌س ناتوانێ رێى لێ ون بکات ، ئایا خوا به‌ده‌سه‌ڵات و تۆڵه‌سێن نیه ؟ [ ولئن سألتهم من خلق السماوات و الارض ليقولن الله ، قل أرايتم ما تدعون من دون الله ، ان ارادني الله بضر هل هن كاشفات ضره أو ارادني برحمة هل هن ممسكات رحمته ؟ قل حسبي الله ، عليه يتوكل المتوكلون ] الزمر : ٤٠ وه ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دى هێناوه ده‌ڵێن خوا . پێیان بڵێ : باشه ئه‌گه‌ر خوا ویستى زیانێ به‌من بگه‌یه‌نێ که‌س هه‌یه بێجگه له‌خوا ئه‌و زیانه‌م له‌سه‌ر لاببات ؟ یان ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ ره‌حمه‌تێ بڕێژێ به‌سه‌رما که‌س هه‌یه رێى لێ بگرێ ؟ بێگومان که‌س نیه ، که‌واته بڵێ : من خوام به‌سه ، هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم .
پێغه‌مبه‌ر که ئه‌م فه‌رمانه‌ى وه‌رگرت کردى به‌ویردى به‌یانیان و ئێوارانى وه ده‌یفه‌رموو [ حسبي الله لا اله الا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم ] .
پاشان قورئان پێى فه‌رموو : [ قل يا قوم اعملوا على مكانتكم اني عامل فسوف تعلمون من يأتيه عذاب يخزيه ويحل عليه عذاب مقيم ] : پێیان بڵێ گه‌له‌که‌م ئێوه له‌سه‌ر ڕێبازى خۆتان بڕۆن و منیش له‌سه‌ر رێباز و به‌رنامه‌ى خۆم ده‌ڕۆم ، جا بۆتان ده‌رده‌که‌وێ کێ سزاى ریسواکه‌رى بۆ دێت له‌دنیادا و ، له قیامه‌تیش دا سزاى هه‌تا هه‌تایى دووچارى ده‌بێت .

