سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌وبه و په‌شیمانى و گه‌ڕانه‌وه
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
مرۆڤ به سروشتى مرۆڤبوونى وا دروستکراوه که گوناهو سه‌ر پێچى ده‌کات و ده‌خلیسکێ, چونکه مرۆڤ:(جهول-نه‌زان)و (عجول-په‌له‌كار و هه‌لَه‌شه) و ضعیف-لاواز و هلوع-شپرزه و خاوه‌ن ئیختیار‌و سه‌رپشکه له نێوان کوفر و ئیماندا, مرۆڤ نه وه‌ک فریشته‌یه که پاک و بێ گوناهو بێ له‌که‌بێت و خاوه‌ن ئیختیار نه‌بێت, نه وه‌ک ئاژه‌ڵیش وایه که هیچ ئه‌رکێکى له‌سه‌ر نه‌بێت و به‌رپرسیار نه‌بێت, مرۆڤ هه‌ردوو سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تى فریشته و ئاژه‌ڵى تێدایه, گاهێک هێنده به‌رز بێته‌وه تاده‌گاته ئاستى فریشته‌کان و به‌رزتر له‌وان, گاهێکیش هێنده نزم و نه‌وى و په‌ست و که‌م نرخ تاده‌گاته ئاستى ئاژه‌ڵ و حه‌یوان و که‌متر له‌وانیش:( أُولَـٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ) الاعراف/١٧٩
مرۆڤ ڕوحێکى هه‌یه پاک و سپى و منزه و بێ له‌که که‌له ڕۆحێکه‌وه له‌لایه‌ن خواوه پێى به‌خشراوه:( وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّ‌وحِي) الحجر/٢٩ هه‌روه‌ها جه‌سته‌یه‌کیشى هه‌یه له‌گه‌ڵ و خاک و تێکه‌ڵ به پیسى و چه‌په‌ڵیه‌کان, ئه‌و مرۆڤه خۆراک و وزه‌ى ڕۆحى له‌ئاسمان و وه‌حى و قورئان و به‌ندایه‌تیه‌کانه‌وه وه‌رده‌گیرێت, بۆیه هه‌ندێکى چه‌په‌ڵى و پیسى تێدایه و تێکه‌ڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه ئاژه‌ڵیه‌کان و قورس و سه‌نگین ده‌بێت. وه‌ک مامۆستاى شه‌هید(ناسرسوبحانى)ده‌ڵێت که ڕۆح هاته ناو جه‌سته‌وه ئه‌و کاته ئیدى ده‌بێته نه‌فس و گۆڕ‌انى به‌سه‌ردادێت و له‌یه‌ک حاڵ‌دا نابێت,به‌ڵام گاهێکیش نه‌فس له نێوان هه‌ردووکیاندایه و ده‌بێت به(النفس اللوامة)
واته هه‌ردوو به‌شى حه‌زکردن له چاکه و خراپه و خێر و شه‌ڕ و گوناهو به‌ندایه‌تى و پاکى و پیسى تێدایه, ئه‌وکاته که ئیدى ئاسایى و سروشتییه مرۆڤ گوناهو سه‌رپێچى بکات, ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر-درودى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌ڵه‌ده‌که‌ن به‌ڵام یه‌کسه‌ر و به‌شوێنیدا ده‌فه‌رموێت چاکترین هه‌ڵه‌کارانیش ئه‌وانه‌ن که ته‌وبه‌ده‌که‌ن و په‌شیمان ده‌بنه‌وه(كل بنى ا‌دم خطاْ و خير الخطائين التوابون) که‌وابوو ئه‌رک و واجبه له‌سه‌رمان که بۆ هه‌ر هه‌ڵه و گوناهێک خێرا و به په‌له ته‌وبه بکه‌ین و دواى نه‌خه‌ین, چونکه ته‌وبه له‌که‌سانێک وه‌رده‌گیرێت که‌له نزیکترین کاتتدا په‌شیمان ده‌بنه‌وه و دواى ناخه‌ن و ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ناکه‌ن, وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّـهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَڕ‌يبٍ)النساْ /١٧ هه‌روه‌ها چۆن ته‌وبه و په‌شیمانى له‌و که‌سانه وه‌رناگیرێت که دواى ده‌خه‌ن بۆ کاتی سه‌ره‌مه‌رگ و گیاندان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که ده‌مرن و پاش زیندووبونه‌وه ته‌وبه و په‌شیمانى ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن:( قَالَ رَ‌بِّ ارْ‌جِعُونِ ﴿٩٩﴾ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَ‌كْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَ‌ائِهِم بَرْ‌زَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ)المومنون/١٠٠-٩٩ بۆیه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّىٰ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ)النساْ /١٨

