سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مافــــى قورئان له‌سه‌ر مرۆڤ
نوسینى: ئیمام حه‌سه‌ن به‌ننا و: کۆچه‌ر ئه‌حمه‌د.....شتێکى وه‌ک قورئانم نه‌دیوه، له لایه‌که‌وه له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه زۆر به توندى به‌رگرى لێ ده‌کرێت و له لایه‌کى تره‌وه به ته‌واوى پشتگوێ خراوه و زۆر بێ شه‌رمانه هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێ. خواى گه‌وره قورئانى وه‌ک کتێبێکى راوه‌ستاو و سیستمێکى گشتگیر داناوه، بووه به کارى هه‌ردوو دونیا
بڕوام وایه که گرنگترین به‌رپرسیارێتى ئوممه‌تى ئیسلام، سێ بابه‌ته:
سه‌ره‌تا: خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز، رێزلێگرتن به خوێندنه‌وه‌ى و نزیکبوونه‌وه له خواى گه‌وره به‌هۆى ئه‌و (قورئان)ـه‌وه.
دووه: دانانى وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک، هه‌موو ئه‌حکامه‌کانى دین له قورئانه‌وه وه‌رگیرێت.
سێیه‌م: دانانى له جێگاى بونیان و پایه‌کانى ئه‌حکامى دونیا، ده‌بێ هه‌موو شتێک له قورئان و بابه‌ته حه‌کیمه‌کان له قورئانه‌وه یارمه‌تى وه‌رگیرێت و له ژیانیشدا جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌مانه گرنگترین بابه‌تانێک و ئامانجی کتێبێکه که خواى گه‌وره نازڵى کردۆته خواره‌وه. فه‌رمانى به په‌یامبه‌ره‌که‌شی کردووه که رایگه‌یه‌نێت و بلآوى بکاته‌وه، له‌دواى پێغه‌مبه‌رى ئامۆژگاریکه‌ر، پهنددهر و دادوه‌رێکى دادپه‌ره‌وه کردویه‌تى به ته‌رازوویه‌ک و له‌نێوان ئێمه‌دا دایناوه. سه‌له‌فى ساڵح (رةزاى خوايان ليَبيَت) ئه‌و مه‌به‌ستانه‌یان ده‌ستکه‌وت، که له‌پێناویدا هه‌وڵیان دا و به ئه‌رکى خۆیان هه‌ڵسان بۆ ئه‌نجامدانى. به گروپ گروپ سێ رۆژ قورئانیان خه‌تم ده‌کرد، گروپێکان به حه‌وت رۆژ، هه‌ندێکى تریان که‌متر، یان زۆرتر.. گه‌ر یه‌کێک له‌وانه به‌هۆى هۆکارێکه‌وه نه‌یتوانیایه قورئانه‌که بخوێنێت، ئه‌وا ته‌نها ته‌ماشاى ده‌کرد. هه‌ندێ له ئایه‌ته‌کانى ده‌خوێند و ده‌یوت: تا له‌و کۆمه‌ڵه که‌سانه نه‌بم که وازیان له قورئان هێناوه. قورئان به‌هارى دڵه‌کانیان بوو.. هه‌موو کات گوڵی ژیانیان بوو و به‌و قورئان خوێندنه په‌رستشه‌کانیان زیاتر ده‌کرد. به درێژایى شه‌و و رۆژ ده‌یانخوێنده‌وه. خواى گه‌وره له خه‌لیفه‌ى سێیه‌م خۆش بێت، که له کاتى گه‌مارۆى ماڵه‌که‌ى له کاتێکدا که شمشێر له‌سه‌ر گه‌ردنى بوو، خۆى له قورئان به‌دوور نه‌گرت. گه‌ر بنواڕیته ژیاننامه‌یان، یه‌کێک نا‌بینیت که وازى له قورئان هێنابێت، یان خوێندنه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کیش واز لێ هێنابێت، چ بگات به یه‌ک مانگى ته‌واو، یان به درێژایى ساڵ! نامه‌وێ بابه‌ته‌که درێژ بکه‌مه‌وه و بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کتێبه‌کانى مێژوو. سه‌له‌فى ساڵح (رةزاى خوايان ليَبيَت) له کاتى وه‌رگرتنى ئه‌حکامه‌کاندا قورئانیان به یه‌که‌مین سه‌رچاوه ده‌زانى، به‌ڕاستى گه‌ر کتێبی خوا یه‌که‌م سه‌رچاوه نه‌بێت، باشه چ شتێک ئه‌توانێ سه‌رچاوه‌ى یه‌که‌م نه‌بێت و چ شتێک سه‌رچاوه‌ى یه‌که‌م بێت؟ ئێوه ده‌بینن که پێغه‌مبه‌رى هه‌ڵبژێردراو (صلى الله عليه و سلم) له کاتى ناردنى مه‌عاز بۆ یه‌مه‌ن، لێى پرسی: له‌سه‌ر ئه‌ساسی چ شتێک دادوه‌رى ده‌که‌ى؟ مه‌عاز وتى: له‌سه‌ر ئه‌ساسی کتێبی خوا، پاشان سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى پاک و بێگه‌رد.
ده‌زانن که عومه‌ر (رةزاى خواى ليَبيَت) زۆرێک له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانى ئاگادار ده‌کرده‌وه، که نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ موسڵمانان چیرۆک و ئه‌حادیس بگێڕنه‌وه له کاتێ ئه‌واندا هێشتا زانستى قورئان وه‌گیر نه‌که‌وتووه. وه‌سیه‌تى بۆ ده‌کردن، که حه‌لآڵ و حه‌رامى قورئان به خه‌ڵکى فێر بکه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌زانن که ئیمامانى پێشین و شوێنکه‌وتووان، وه‌ک سه‌عیدى کوڕى موسیب بوارى ئه‌وه‌یان نه‌ده‌دا فتواکانی به شێوه‌ى تۆمارکراوى لێ بێت، نه‌وه‌کو خه‌ڵکى له کتێبی خواى گه‌وره وه‌رگه‌ڕێن روو بکه‌نه ئه‌و نووسینانه. سه‌عیدى کوڕى موسیب ده‌ستنووسێکى یه‌کێک له فتواکانى له ده‌ست که‌سێکدا بوو، لێى وه‌رگرت و پارچه‌پارچه‌ى کرد، وتى: ئه‌وه وته‌ى من وهردهگرى و وازت له وته‌ى خوا هێناوه؟ پاشان ده‌ڕۆی و ده‌ڵێی سه‌عید واى وت و سه‌عید به‌و شێوه‌ى وت! خوت پابه‌ند بکه به وته‌ى خوا و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه (صلى الله و علية و سلم).
ئایا نابینن که ئه‌وان و باقى سه‌له‌فى ساڵح (رةزاى خوايان ليَبيَت) کتێبی خوایان به بنه‌ماى هه‌موو شتێک ده‌زانى و دین و وه‌رگرتنى ئه‌حکامه‌کانیان لێ وه‌رده‌گرت؟
ئه‌وان له کاروبارى دونیادا بێجگه له کاروبارى داواکراوى قورئان، کرده‌وه‌یان پێ نه‌ده‌کرد و ته‌سلیمى بێ چون و چی ئه‌و بوون، مافیان له‌و وه‌رده‌گرت، هه‌موو سنووره‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داده‌نا، هه‌موو ئه‌حکامه‌کان وه‌ک خۆى بێ که‌م و زیاد جێبه‌جێ ده‌کرد. هه‌موو کاروباره‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و قورئانه ده‌رده‌کرد. هیچ کات.. هه‌رگیز هه‌رگیز.. نه پاشگه‌ز بوونه‌وه، نه وازیان لێ هێنا و نه به ته‌ئویلکردنى رازى ده‌بوون.
ئه‌و رۆژه‌ى که مرۆڤ به زیندوویى بینرا، به‌روبوومه‌کانى دین هه‌مووى هه‌ڵچنرا و خه‌ڵکى سوودى لێ وه‌رده‌گرێت (ئةو لةو رؤذطارةدا) موسڵمانان حیکمه‌تى بوونى قورئانیان له‌نێوان خۆیاندا هه‌ست پێ ده‌کرد.. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى که خاوه‌ن و په‌یامهێنه‌ر، قورئانى فێر کردن و ئیشیان پێ ده‌کرد.
خوێندنى قورئانى پیرۆز به درێژایى شه‌و و رۆژ هه‌ندێک له ئێمه هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و ئیشى پێ ده‌که‌ن، به‌لآم باقى ته‌قواداران، هه‌رکه‌سه‌و رێگه و رێچکه‌یه‌کى بۆ خۆى داناوه. سه‌ره‌تا بۆ خۆتان له کتێبی خوا به عینوانى گوڵێک دابنێن که دڵه‌کانتان جێگیر و دامه‌زراو ده‌کات و رۆحه‌کانتان له‌گه‌ڵ شه‌پۆله نوورانییهکانى جێگیر ده‌کات، پاشان هه‌رچه‌ند ئه‌ته‌وێت خواى گه‌وره به هه‌ر زمانێک ئه‌ته‌وێ یادى بکه، به مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ى دین نه‌بێت، به‌لآم گه‌ر بێت‌و واز له قورئان بێنیت و په‌رستشه‌کانتان به‌و دوعایانه‌ى که دروستتان کردوون، یان که‌سانى تر دروستیان کردووه، ئه‌مه بۆ خۆى خستنهلاوهى قورئانه و گرنگى پێنهدانێتى به هه‌موو مافه‌کانى.
سه‌رچاوه:
سایتى eslahe.com

