سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یادیى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (دخ) له سه‌رده‌مى سوڵتان موزه‌فه‌ردا
ئاماده‌کردنى : عه‌بدولواحید که‌ریم ـ هه‌ولێر له مێژوودا باس له گرنگیدانى یادکردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (دخ) ده‌کرێت له شارى هه‌ولێر، که له‌لایه‌ن سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین گۆکبۆرى تایبه‌تمه‌ندى و بایه‌خى پێدراوه، له‌م باره‌یه‌وه مێژوونوس و نووسه‌ر پرۆفسیۆر دکتۆر موحسین مه‌حه‌مه‌د له دیمانه‌یه‌کى تایبه‌ت به رۆژنامه‌ى یه‌کگرتوودا ئه‌م زانیاریانه‌ى درکاند:
یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (دخ) بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن موزه‌فه‌ره‌دین
گشت مێژوونوسانى سه‌رده‌مى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، به‌تایبه‌تى ئیبن خه‌له‌کان شه‌مسه‌دین ئه‌حمه‌د له کتێبی (وفايات الاعيان وانباء ابناءزمان) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:" سولتان موزه‌فه‌ره‌دین یه‌که‌م که‌س بوو له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامى له شارى هه‌ولێر که یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (دخ) ى کرده‌وه" ، به‌لآم من لێره‌دا به وردى پێت ده‌ڵێم که (ابن شعار) ده‌ڵێت:"له سه‌رده‌مى فاتیمیه‌کان له ولآتى میسر پێشوتر یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (دخ) کراوه‌ته‌وه". بۆیه ده‌کرێت ئێمه لێره‌دا بڵێین جگه له میسر، هه‌ولێر له‌پێش زۆربه‌ى ولآتانى تر‌ى ئیسلامى له‌پێشه‌وه بووه بۆ رێزگرتن و یادکردنه‌وه‌ى ئه‌م زاته پیرۆزه.
خۆئاماده‌کردن بۆ یادى پێغه‌مبه‌ر (دخ) له حکومه‌تى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین دا
هه‌موو ساڵێک پێش سێ مانگ له هاتنى یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (دخ) سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین وه‌ک حاکمى شارى هه‌ولێر، به خۆى و به‌رپرسانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى ئاماده‌سازی ته‌واویان بۆ ده‌کرد، که داهاتى هه‌ولێرى ده‌کرده سێ به‌ش :
به‌شى یه‌که‌م ـ بۆ جیهاد و تێکۆشان و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و موجاهیده‌کانى ئاماده ده‌کرد، چونکه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ى کورد سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبى به‌شدارى هه‌ردوو شه‌ڕى سه‌لیبیه‌کان و مه‌غۆله‌کانى کردووه.
به‌شى دووه‌م ـ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شارى هه‌ولێرى ته‌رخان کردبوو که ئێستاش جێده‌ستى ماوه، وه‌ک مزگه‌وتى مناره‌ى چۆلى و مزگه‌وت و قوتابخانه‌ى سه‌رقه‌لآت و چه‌ندین خزمه‌تگوزارى تر، به‌لآم ئێستا شوێنه‌واریان نه‌ماوه .
به‌شی سێیه‌م ـ تایبه‌ت به یادى له‌دایکبوونى سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (دخ) داوه‌تنامه‌ى بۆ زۆرێک له زانایانى ئاینى ئیسلامى له ولآتانى ئه‌نده‌لوس و میسر و ئازه‌ربایجان ودیمه‌شق و یه‌مه‌ن و سعودیه و زۆرێک له شاره‌کانى عێراق به‌شدارییان له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌کرد، که (سولَتان موزةفةرةدين) هه‌موو میوانه‌کانى له‌سه‌ر خه‌رجى خۆى بانگێشت ده‌کرد، هه‌ر له مانه‌وه‌یان هه‌تاوه‌کو گه‌ڕانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگ و خه‌لآتى تایبه‌تى پێشکه‌شی هه‌موو میوانه‌کان ده‌رکرد، که یه‌کێک له نوسه‌ره (ئةندةنوسيةكان) له شه‌وى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (دخ) دا کتێبێکى به‌ناوى (تنوير في مولد سيراج مونير) نوسیوه، له رۆژى له‌دایکبووندا پێشکه‌شى (سولَتان موزةفةرةدين)ى کرد و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا هه‌موو کتێبه‌که‌شى خوێنده‌وه به ده‌نگى خۆى. (سولَتان)یش خه‌لآتێکى نایابى پێشکه‌ش کرد، که بڕى (1000) دینارى ئه‌وسا بوو، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێستا به‌راوردى بکه‌یت، به مه‌لاین دینار ده‌کات.
چۆنیه‌تى یادکردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (دخ) له سه‌رده‌مى (سولَتان موزةفةرةدين)
که (ئيبن خةلةكان) به چاوى خۆى ئه‌مه‌ى بینوه و ده‌گێڕێته‌وه که چۆن ده رۆژ ئاهه‌نگ به‌م بۆنه‌وه ده‌گێڕدرا له شوێنى نافووره‌ى پێش بازاڕى نیشتمان، که ئه‌وسا (مةيدان)ى پێ ده‌گوترا، هه‌موو ئاهه‌نگه‌که له‌و مه‌یدانه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوو به سوارى ئه‌سپ له‌سه‌ر قه‌لآوه ده‌هاتنه خوارێ، که هه‌ریه‌که‌و مۆمێکى به‌قه‌د منداڵێک هه‌ڵگرتبوو له شێوه‌ى فیستیڤاڵى شیعر خوێندنه‌وه و نمایشکردن ده‌ستپێده‌کرد و یاده‌که ده‌کرایه‌وه، بۆ میوانه‌کان شوێنى تایبه‌تیان له دار دروست ده‌کرد و به ریز خێمه‌یان هه‌ڵده‌دا، بازاڕ به‌ته‌واوى داده‌خرا، هه‌رهه‌موو خه‌ڵک به‌شدارى له‌م مه‌راسیمه‌دا ده‌کرد.
(سولتان موزةفةرةدين) یه‌که‌م که‌س بوو له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامى له شارى هه‌ولێر که یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم)ى کرده‌وه"
له شارى هه‌ولێر نوسه‌رێکى (ئةندةنوسيةكان) شه‌وى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم)دا کتێبێکى به‌ناوى (تنوير في مولد سيراج مونير) تایبه‌ت به‌یادى له‌دایکبوونى سه‌روه‌ر نووسیه‌وه.

