سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ران سڵاوی خودایان له‌سه‌ربێت....... (موعجیزه‌ى یوسف سه‌لامى خواى لێ بێت) زوله‌یخا چۆن عاشقی یوسف ده‌بێت و چی به‌رامبه‌ر ده‌کات ......(3)
کتێبخانه‌ی محوی... دانانی....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانی......عبدالله حسن وه‌رتی......له‌وێ به چه‌ند درهه‌مێکى که‌م ده‌یفرۆشن به (عزيز) که وه‌زیرى کۆگاو گه‌نجینه‌کانى (ميسر) بووه
، هه‌ر که ده‌یکڕێت ده‌ینێرێته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ى خۆى‌و هاوسه ره‌که‌شى که ناوى (زوله‌يخا) بووه راده‌سپێرێت که چاک بێت له‌گه‌ڵیداو پێى ده‌ڵێت: زۆر به‌جوانى هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا بکه‌و ڕێزى زۆرى لێ بگره، چونکه سیماى ره‌سانه‌یه‌تىو جوامێرى و شه‌هامه‌تى لێ به‌دى ده‌کرێ، (يوسف) له ماڵى وه‌زیره‌که‌ى پادشاى (ميسر) مایه‌وه‌و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتىو چاودێرى (عزیز‌و خێزانه‌که‌یدا) ده‌سه‌لآت و سه‌ربه‌ستى ته‌واوى پێ‌درابوو له به‌کارهێنانى گشت جۆره موڵک‌و که‌لوپه‌لێکى ئه‌و مال و کۆشکه، وه گرنگى و بایه‌خى زۆریان پێ ئه‌دا تا گه‌وره‌بوو و بوو به گه‌نجێکى زۆر به‌هێزو کاریگه‌ر، (يوسف) زۆر زۆر جوان‌و قه‌شه‌نگ بوو، لاشه‌ى زۆر به‌هێز بوو، هورده هورده پێگه‌یشتو هێزو بازووى ته‌واوى له قۆناغى لاوێتیدا بۆ دروست بوو، (زولةيخا)ى ژنى (عزيز) (واته ژنى وه‌زیرى پادشا) به چاوى مێینه‌ى خۆى ئه‌یڕوانى بۆ جوانى (يوسف)و دڵى بۆى لێ ده‌داو هه‌ستو نه‌ست و سۆز‌و ئاره‌زووى له دڵیدا به‌رامبه‌رى دروست ببوو، زۆر سه‌رسامى بوو، بێگومان ئه‌و ژنه خۆیشى ژنێکى جوان و شۆخ و شه‌نگ بوو، رۆژێکیان هه‌وڵیدا به خستنه‌ڕووى جوانیه‌کانى و ئه‌ندامه هه‌ست بزوێنه‌کانى جه‌سته‌ى فریوى بدات و هه‌ست و سۆز‌و سه‌رنجى بۆ لاى خۆى ڕابکێشێ، به‌لآم (يوسف) به نه‌ریتى له خوا ترسانى خۆى، ڕووى لێ وه‌رگێڕاو چاوه‌کانى داگرت له ئاست جوانیه‌کانى (زوله‌یخا)دا، زوله‌یخا هه‌ر چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌بوو مێرده‌که‌ى بڕواته ده‌ره‌وه له کۆشک، دواى رۆیشتنى خۆى رازانده‌وه‌و هه‌موو ده‌رگاکانى ماڵه‌که‌ى توند داخست، ئینجا پێ ى ووت: (ده‌ى رووم تێ بکه‌و وه‌ره به‌لامدا ئه‌وا منیش خۆم بۆ سازکردوویت) (يوسف)یش زۆر به په‌ستى و تووڕه‌ى لێى دوور که‌وته‌وه‌و نکۆڵى له‌و کاره‌و سه‌رپێچى له داواکاریه‌که‌ى کردوو پێى ووت: [مَعَاذَ اللّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ] (يوسف: 23). واته: په‌نا به خوا ده‌گرم، تاکو له گوناهو تاوان بمپارێزێت و پێ ى ووت: هه‌رگیز کارى ئاوا ناکه‌م له کاتێکدا خودا مێرده‌که‌ى تۆى بۆ ره‌خساندووم که رێزى زۆرى لێ ناومو شوێنى مانه‌وه‌و پله‌ویایه‌یه‌کى زۆرى له‌نێو ماڵى خۆى پێداومو ئێستا ئه‌و گه‌وره‌ى منه، نه‌ک خیانه‌ت و گزى لێ بکه‌م له‌و لایشه‌وه ئه‌ودا وایه‌ى تۆ به‌زاندنى سنوورى خوایه‌و کارى سته‌مکارانه‌یه، چونکه به‌ڕاستى هه‌ر که‌سێک سته‌مو خیانه‌ت بکات له به‌رامبه‌ر چاکه‌یه‌کدا که له‌گه‌ڵیدا کراوه سه‌رکه‌وتووو سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ر نابێت.
(يوسف) هه‌رگیز ئاماده نابێت کارى ناشیرین‌و به‌دڕه‌وشتى له‌گه‌ڵدا بکات نه‌وه‌کو تووشى سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى خودا بێت، وه نایه‌وێت گزى‌و خیانه‌ت له‌گه‌ل که‌سێکدا بکات که رێزى لێ ناوه‌و شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى بۆ دابین کردووه‌و پله‌و پایه‌ى زۆرى پێداوه.
به‌لآم (زولةيخا) هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى‌و ده‌یویست ده‌ستى له‌گه‌ل تێکه‌ل بکات، یوسف ده‌یه‌وێت خۆى رزگار بکات له ده‌ستىو خۆى گه‌یانده لاى ده‌رگاى ژووره‌که تا به‌په‌له له‌ژێر ده‌ستى هه‌ڵێت، ژنه‌که‌ش زۆر به‌په‌له به دوایدا راى کرد تا نه‌هێڵێت له‌و ژووره ده‌رچێتو کراسه‌که‌ى له دواوه راکێشا بۆ هێنانه‌وه نێو ژووره‌که‌ى، به‌لآم کراسه‌که‌ى دڕا‌و توانى ده‌رچێت بۆ ده‌ره‌وه، له‌و کاته‌دا عزیز ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه‌و هه‌ستى به رووداوێک کرد که زوله‌یخا به دواى (يوسف)دا راده‌کات، له‌و ساته‌دا خێرا ژنه‌که ده‌ستپێشخه‌رى کرد بۆ تۆمه‌تبارکردنى (يوسف) به تاوانى هه‌وڵى په‌لاماردانىو ده‌ست درێژى کردنه سه‌رىو به مێرده‌که‌ى ووت: [مَا جَزَاء مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوَءًا إِلاَّ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] (يوسف: 25). واته: شاژن ووتى: ئاخۆ تۆڵه‌ى ئه‌و که‌سه چى بێ که نیازى پیاو خراپى له‌گه‌ل مال و خێزانى تۆدا بکات؟ یا ئه‌بێ بخرێته به‌ندیخانه‌وه، یا سزا بدرێت به سزایه‌کى پڕ له ئێش‌و ئازار، به‌لآم (يوسف) سلآوى خواى له‌سه‌ر بێت ئه‌م تۆمه‌تبارکردنه ره‌ت ده‌کاته‌وه‌و راستیه‌که ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێ: [هي راودتني عَن نَّفْسِي] (يوسف: 26). واته: نه‌خێر وا نییه، ئه‌و هه‌وڵى زۆری‌دا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و له خشته‌بردنى من بۆ ئه‌و کاره خراپ‌و ناپه‌سه‌نده‌و، هه‌ر به زۆریش بۆ لاى خۆى بانگى کردم‌و منیش نکۆڵیم کرد‌و هه‌ڵهاتم، ئه‌ویش به دوامدا هاتوو راى ده‌کرد، هه‌تا له‌م ده‌رگایه‌دا به تۆ گه‌یشتین کراسه‌که‌یشى دڕاندم.
له‌و کاته‌دا که‌سێکى نزیکى خێزانى (عزيز) به‌سه‌ر ئه‌و قسه‌و باس‌و مشتومڕه‌یان هاتو تێگه‌یشت له رووداوه‌که‌و ووتى: ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ى (يوسف) له پێشه‌وه دڕابێ ئه‌وا (زولةيخا) راست ده‌کاتو (يوسف) له درۆزنانه‌و درۆ ده‌کات، واته یوسف په‌لامارى ئه‌وى داوه‌و ئه‌ویش هه‌ڵهاتووه‌و راى کردووه له ده‌ستىو ئه‌میش له پێشه‌وه ده‌ستى له کراسکه‌ى گیر کردووه‌و دڕاندوویه‌تى، خۆ ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌شى له پشته‌وه دڕابوو ئه‌وا شاژن درۆ ده‌کاتو (يوسف) راست ده‌کات، واته: ژنه‌که په‌لامارى یوسفى داوه‌و یوسف هه‌ڵهاتووه‌و راى کردووه له ده‌ستىو ئه‌ویش له پشته‌وه ده‌ستى له کراسه‌که‌ى گیرکردووه‌و دڕاندوویه‌تى.
مێردى ژنه‌که‌ش ته‌ماشاى کراسه‌که‌ى (يوسف)ى کرد دیتى که‌وا له دواوه دڕاوه‌و گه‌یشته ئه‌و راستیه‌ى که ژنه‌که‌ى درۆزنه‌و راستى ناڵێت و (يوسف) راستگۆیه‌و پاک‌و خاوێنه، هه‌ر بۆیه خێرا (عزيز) به یوسف ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ى که تووشت هات له‌بیر خۆتى به‌ره‌وه‌و بیشاره‌وه‌و لاى که‌س باسى مه‌که. به ژنه‌که‌ى خۆشى ووت: [وَاسْتَغْفِڕي لِذَنبِكِ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ] (يوسف: 29). واته: تۆش داواى لێخۆشبوو‌ن له خودا بکه بۆ ئه‌م گوناهه‌ى که کردت و تۆبه‌ى ته‌واو له‌لاى خودا بکه، به‌ڕاستى له‌م کار‌و کرده‌وه‌یه‌ت له گوناهکارانیت.

