سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌ش پێشه‌واکه‌ى فه‌رموده......ژیانى ئیمام بوخاری....کێشه‌ى ئه‌میری بوخارا له‌گه‌ڵ ئیمامى بوخارى......(12)
کتێبخانه‌ى محوى......که ئیمام بوخاری نه‌یسابوری جێهێشت و به‌ره‌و بوخارا گه‌ڕایه‌وه، خه‌ڵکی بوخارا زۆر دڵخۆش بون، له زۆر چاوه‌ڕوان کردنیاندا چادرو ده‌واریان له‌سه‌ر ڕێی هه‌ڵدا بو !! که گه‌یشته جێ خه‌ڵکه‌که، پاره‌و شیرینییان به‌سه‌ردا هه‌ڵ ده‌دا.. ئیتر بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ر له‌وێ مایه‌وه‌و، له مزگه‌وتێکی خۆیه‌وه ده‌رسی ده‌وته‌وه.
جارێک والی بوخارى، خالیدی کوڕی ئه‌حمه‌د داوای لێ کرد، که بچێته ماڵی و ده‌رسی مێژوو و حه‌دیس به کوڕه‌کانی ئه‌و بڵێت، به‌لآم ئه‌م وا وه‌لآمی دایه‌وه، که من زانستی زه‌لیل ناکه‌م و نایبه‌مه لای که‌س، ئه‌وی پێویستی به زانسته، ده‌بێت خۆی بچێت به شوێنی‌دا، جگه له‌وه‌ش من بۆ خۆشم زانست نابه‌مه ده‌رگای ده‌سه‌لآتداران و، زانستیش مافێکی گشتییه‌و تایبه‌ت ناکرێت به که‌سه‌وه. ئه‌وجا به کابرای قاسیدی والیشی وت: ئه‌گه‌ر ئه‌و پێویستی به زانستی شه‌رعییه، با بێته ئێره بۆ مزگه‌وت بۆ لام، یان با بێته ماڵه‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌نابی والی ئه‌مه‌شی پێ ناخۆشه، با فه‌رمانێک ده‌رکات و کۆڕ‌و ده‌رسم لێ مه‌نع کات..تا بۆ منیش ببێته به‌هانه و هه‌نجه‌تی قیامه‌تم. چونکه من زانست ناشارمه‌وه‌و هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه، ئیدی ئه‌مه بوه سه‌ره‌تای زویر بون و ناخۆشی نێوان ئه‌و والی بوخارى. ئینجا خالیدی والی، کابرایه‌کی بۆ ده‌رده‌سه‌ری کرده به‌رپرس، که ناوی ئه‌لحه‌ربی کوڕی ئه‌بولوه‌رقاو بو، زۆر بێ ئینسافانه که‌وتنه زمان لێدان و تۆمه‌تبار کردنی به تاوان و فیتنه‌ی وه‌کو، دروست کردنی قورئان و به‌رهه‌ڵستی کردنی ده‌سه‌لآتی سیاسی !! تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی والی، فه‌رمانی نه‌فی کردنی ئیمام بوخاری ده‌رکرد..
که ئیمام بوخاری گه‌ێنرایه قه‌راغ شار بۆ ده‌رکردنی، ڕوی کرده ئاسمان و ئاوا پاڕایه‌وه: خوایه گیان، ئه‌و شته‌ی نیشان ده‌ره‌وه، که له کێشه‌ی مندا مه‌به‌ستیان بو، خوایه له خۆیان و ماڵ و منداڵیان ده‌رهێنه‌ره‌وه.. مانگێکی نه‌برد خالیدی والی فه‌رمانی ده‌رکردن و زه‌لیل کردنی بۆ ده‌رچو، نه‌ک هه‌ر له والێتی لایان برد، به‌ڵکوسواری ماکه‌رێکیشیان کرد‌و به شاردا به چاوشۆڕی گێڕایان!ئه‌لحه‌ربیش خۆی و ماڵ و منداڵی توشی به‌لآو موسیبه‌تێکی وا بو، که هه‌ر باس ناکرێت !!(هدي الساري لا 493).

