سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٣٠ ڕێگه بۆ به‌خته‌وه‌ری // ڕێگه‌ى سێیه‌م // واز له داهاتوو بهێنه هه‌تا دێ
پێش ڕوداوه‌کان مه‌که‌وه , ئایا ده‌ته‌وێ حه‌مله‌که له‌بار به‌ری پێش ته‌واو بوونى واده‌ی خۆی ؟
یان به‌روبومه‌که بچنیته‌وه پێش گه‌یشتنى ؟ سبه‌ینێ بۆ ئێمه په‌نهان و نادیاره , نازانین تام و ڕِه‌نگ و بۆنى چۆنه ,که‌وایه بۆچی خۆمانى پێوه سه‌رقاڵ بکه‌ین ؟ له ڕوداوه‌کان بترسین و خه‌م له کێشه‌کان بخۆین , پێویسته له‌سه‌رمان به‌سه‌ر پردێکدا نه‌ڕۆین هه‌تا پێی نه‌گه‌ین , کێ ده‌زانێ ؟ ڕه‌نگه بگه‌ینه تونێلێک پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه پرده‌که , یان پێده‌چێ ئه‌و پرده بڕوخێ پێش ئه‌وه‌ی ئێمه پێى بگه‌ین , یان پێده‌چێ بگه‌ینه پرده‌که و به سه‌لامه‌تى به سه‌ریدا تێپه‌ڕین ...
پێدانى پانتاییه‌کى فراوان له بیرمان به بیرکردنه‌وه له داهاتوو زیاتر ده‌چێته بواری هیوا درێژی به ژیان و له‌ده‌ستدانى به‌شێکى زۆر له بیر که پێویسته بۆ ئه‌مڕۆت به کاری بهێنى , جگه له‌وه‌ى زۆرێک له جیهان داهاتووى خۆی پڕ له برسێتی و هه‌ژاری و نه‌خۆشى و ڕه‌ش و ڕووتى ده‌بینێ ئه‌مه‌ش له پلانه‌کانى شه‌یتانه ...
زۆرن ئه‌وانه‌ى ده‌گرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى:
سبه‌ینێ برسی ده‌بن !...
پاش ساڵێکى تر نه‌خۆش ده‌که‌ون !...
جیهان پاش سه‌د ساڵی تر کۆتایی پێ دێت !...
ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نى له ده‌ست که‌سێکى تردا بوو ناگونجێ گره‌و له‌سه‌ر نه‌بوونى بکا ,
ئه‌وه‌ى که نازانێ که‌ی ده‌مرێت ناگونجێ خۆى سه‌رقاڵ بکات به شتێکى نادیاره‌وه ...
واز له سبه‌ینێ بێنه هه‌تا دێت , له هه‌واڵه‌کانى مه‌پرسه , چاوه‌ڕوانى ناسۆرییه‌کانى مه‌به , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ به ئه‌مڕۆوه سه‌رقاڵى , زۆر سه‌یرن ئه‌وانه‌ى که خه‌م قه‌رز ده‌که‌ن له ڕۆژێک که هێشتا نه‌هاتووه و ئه‌مڕۆی خۆیانى پێ خه‌م ڕێژ ده‌که‌ن !!...
سه‌رچاوه : ٣٠ ڕێگه بۆ به‌خته‌وه‌رى
نووسه‌ر : د. عائض القرنى
ئاماده‌کردنی : ژیار ئاکۆیی

