ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هێزی كاریگەریی لەسەر ئەوانی تر.:شێوازی سێیەم: وشەی جوان كاریگەری زیاترە

هێزی كاریگەریی لەسەر ئەوانی تر.:شێوازی سێیەم: وشەی جوان كاریگەری زیاترە

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///لە گرنگترین ئەو شێوازانەی زانایانی دەروونناس ئامۆژگاری پێدەكەن بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەوانی تر، وشەی جوانە (الكلمە الطیبە). ئەگەر مرۆڤێك لەبەردەمتدا هەڵەی كرد پێویست ناكات پێی بڵێیت هەڵەت كردووە،

بەڵكو ناڕاستەوخۆ ئامۆژگاری بكە، بەجۆرێك كە وشە باش و جوانەكان هەڵبژێریت لە دەربڕینی ڕا و بۆچوونت بەرامبەری، ئەم ڕێگایە شوێنەوارێكی نایاب لە دەروونی كەسانی دەوروبەرتدا جێدێڵێت.

لێرەدا دەگەڕێینەوە بۆ كتێبی خوا كاتێك دەفەرموێت: {وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْكُمْ وَأَنْتُمْ مُعْڕضُونَ (83)} [البقرة]، واتە: گوفتاری چاك و جوان ڕوو بەخەڵكی بڵێن.
پەروەردگار دەفەرموێت:{أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ (24) تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْڕبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (25)} [إبراهيم] واتە: ئایا نەتانبینیوە و نەتانزانیوە چۆن خوا نموونە دەهێنێتەوە بە گوفتاری چاك و پاك. كە وەك درەختی چاك و بەردار وایە، ڕەگی بە توندی داكوتاوە لە زەویدا، لق و پۆپەكانیشی بە ئاسماندا بڵاوبوونەتەوە. ئەو درەختە هەموو كات و دەمێك بەروبوومی (پاك و جوان و بێگەردی) دەبەخشێت بە ویستی پەروەردگاری، جا خوای پەروەردگار ئەم نموونانە بۆ خەڵكی دەهێنێتەوە، بەڵكو یاداوەری وەربگرن. 
لەبەرئەوە خوێنەری بەڕێز! هەوڵبدە باشترین وشەكان بەكاربێنە بۆ وتوێژ لەگەڵ ئەوانی تر، گوێگرێكی باشبە بۆیان. زۆر قسە مەكە، بەڵكو هەوڵبدە گوێبگرە، چونكە ئەوە هەڵەكانت كەم دەكاتەوە و بە دیمەنێكی جوان لەبەردەم ئەوانی تردا پێشانت دەدا. مرۆڤ كەسێكی خۆش دەوێت گوێی بۆ بگرێت.
پەروەردگار دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا (71)} [الأحزاب] واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزكار بن، هەمیشە قسەی بەجێ‌ و بەسوود بكەن. ئەوسا ئیتر كردەوەكانتان چاك و بەجێ‌ و پەسەند دەكات، لە گوناهەكانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خوا و پێغەمبەرەكەی بێت، ئەوە بەڕاستی سەركەوتن و سەرفرازییەكی بێئەندازە و بێسنووری بەدەستهێناوە.
ئەم ئایەتانە جەخت دەكەنەوە دەبێت باوەڕدار وتەكانی لە شوێنی گونجاودا دابنێت، ئەگەر وایكرد خوای گەورە كارەكانی بۆ باش دەكات و ئەم شێوازە هۆیەك دەبێت بۆ سەركەوتن لە دونیا و دواڕۆژیدا.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز