سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن ره‌زامه‌ندی دڵه‌كان به‌ده‌ست بێنین؟
نووسینی /الشیخ عبدالحمید البلالی
وه‌رگێرانی/ حه‌یده‌ر حه‌مه سالح
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
ئه‌مه پرسیارێكه له‌سه‌رلێوه‌كانی زۆرێكله بانگه‌وازانه‌وه ده‌بیستریت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنانی دڵه‌كان بریتیه له ده‌روازه‌یه‌كی سروشتی و سه‌ره‌كی وبۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی پێ بانگهێشت بكه‌یت و هیدایه‌ته‌تیان بده‌یت ، سروشتی مرۆڤی وایه ،هه‌موو مرۆڤێك وته‌و ئامۆژگاری له كه‌سێك وه‌رده‌گرێ كه خۆشی بوێت و دڵی له لابێت ، ره‌وانبێژی زمان پاراویی و نیه . ئه‌مه ئه‌و هۆكاره‌یه كه زۆر كه‌س لێی وون بووه كاتێ كه ده‌بینی كه‌سێك نه‌سه‌روه‌ت و سامانێكی هه‌یه نه زانست و زانیاری و نه زمان پاراوی و ره‌وانبێژی به‌لام مرۆڤه‌كان لێی كۆده‌بنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بانگیان بكات كه‌مه‌ندكێشی كردوون ، باشه چۆنه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خاوه‌ن زانستێك بێت ؟
ده‌ست خستنی دڵه‌كان و كه‌مه‌ندێش كردنیان هونه‌رێكی پێویسته فێری ببیت و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین به تایبه‌ت بۆ كه‌سێك كه رێگه‌ی بانگ خوازی ده‌گریته به‌ر تا ئه‌و كاری بانگ خوازیه‌ی له‌سه‌ر ئاسان ببێت كه خوا فه‌رمانی پێكردووه وه له گرینگ‌ترین رێگاكانی به‌ده‌ست هێنانی دڵه‌كان برییتییه له :
1.درێژه‌دان به زه‌رده‌خه‌نه له هه‌مووكاتێكدا .
2.جێ به‌جێ كردنی پێویستی كه‌سانی تر یان ده‌ست پێشخه‌ری له هه‌واڵا پرسییندا .
3.پێشوازی كردنی به‌رده‌وام و بانگ كردنی به‌ناو یان به نازناو یان به خۆشترین ناو كه پێی بانك ده‌كرێت .
4.به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌كاتی دیار نه‌بوونی سه‌ردانی نه‌خۆشی له‌به‌ر خوا .
5. هه‌واڵا پرسین و ده‌رخستنی تامه‌زرۆیی و به‌هۆی دیار نه‌بوونیه‌وه .
6.خۆ به‌كه‌م زانین له كاتی جێبه‌جێ كردنی پێویستیه‌كی دا ، واته وا خۆت ده‌رنه‌خه‌ی كه له‌و زیاتر بیت.
7.وه‌لام دانه‌وه‌ی باش و پۆزش هێنانه‌وه له كاتی نه‌توانینی یارمه‌تی دانیدا.
8.ئاگات له‌هه‌ست و نه‌ساتی بێت له كاتی وته و گفتوگۆ و گالته‌كردن دا.
9.هاوسه‌نگی پاراستنی كه‌سیه‌تی واته گۆرانكاری بێ مه‌به‌ست جارێ توره‌بیت و جارێ هێمن ، كاتژمێرێك هه‌له‌شه‌و كاتژمێرێك دامه‌زراو په‌شیمان و به‌و شێوه‌یه .
10.دادپه‌روه‌ری له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵا كه‌سانی تر‌و دروست نه‌كردنی دووبه‌ره‌كی به‌هۆی پاره‌و پله‌و ره‌گه‌زه‌وه.
11.رێزگرتن له بیروبۆچوونه‌كانی و بێ نرخ سه‌یر نه‌كردنی ، مه‌گه‌ر له‌گه‌لاشه‌رع دا نه‌گونجاو بێت .
12.ده‌ست پێشخه‌ری له خۆشه‌ویستی ده‌ربرین دا و نه‌رم و نیانی به‌رده‌وام وه ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌یه‌ك گه‌شتندا بڵێیت سڵاو له برای به‌رێزم یان ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر خوا خۆشم ده‌وێت یان سڵا له خۆشه‌ویستی دڵم ...هتد .
13. دیاری پێشكه‌شكردن
14. به‌هانه هێنانه‌وه بۆی و گومانی باش بردن .
15. لێ‌خۆش بوون له كاتی هه‌له كردن دا و رازی بوون به هه‌له‌كانی و ده‌ست پێشخه‌ری له لێبورندا.

