سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌شبینى و ڕه‌شبینى
نوسینى/د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى/م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت: (أَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُ‌ونَ)التوبه/١٢٤ ئه‌و که‌سانه‌ى که باوه‌ڕدارن باوه‌ڕیان پێ زیاد ده‌بوو مژده و گه‌ش بینیان به یه‌کتر ده‌دا. به‌لآم ئه‌و که‌سانه‌ى که دڵه‌کانیان نه‌خۆش بوون ئه‌وان خراپه‌یان زیاد بوو بۆ لاى خراپه‌ى تر ئه‌وان مردن له کاتێکا به کافرى مردن.
زۆر پیاو چاکانێک هه‌ن گه‌ش بینن به‌و کاره ناخۆشانه چونکه, ئه‌وان ده‌زانن خێرى ئه‌وانى تیادایه. باوکى (دةرداْ ) ده‌ڵێ: سێ شتم خۆش ده‌وێن, خه‌ڵک لایان ناخۆشن, هه‌ژارى و نه‌خۆشى و مردنم پێ خۆشن, چونکه هه‌ژارى ده‌تگێڕێته‌وه له خراپه, نه‌خۆشیش سڕینه‌وه‌ى تاوانه, مردنیش گه‌یشتنه به خزمه‌ت خوداى گه‌وره.
بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌ندیخانه‌ى پێ خۆشتر بوو له خراپه‌کارى,( قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ)یوسف/٣٣ وه‌ک چۆن(موعازى كوڕى جةبةل) به‌خێر هاتنى مردنى ده‌کرد, پێى خۆش بوو, خۆشه‌ویستێکه هات, له‌گه‌ڵ دواى خۆیدا نایه‌ته‌وه و تێک ناکه‌نه‌وه, به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ که‌سێ که په‌شیمان ببێت له وه‌ى که که‌موکورتى هه‌بوو بێت له کاره‌کاندا و ئێستاى بقۆزێته‌وه.
به‌لآم به خه‌یاڵى خۆیان, قورئان ده‌فه‌رموێت: (قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّ‌ونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ثُمَّ تُرَ‌دُّونَ إِلَىٰ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ)الجمعه/٨ ئه‌وه‌ى ئێوه لێى ڕاده‌که‌ن پێتان ده‌گات. ئه‌ى شه‌هیدبوونى له ڕێگه‌ى خودا!! زۆر که‌س ئاواتى بۆ ده‌خوازێ (فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)الاحزاب/٢٣ که‌سانێک هه‌ن ده‌ترسن.
که‌سانێک هه‌ن ده‌ترسن له مردن(فَادْرَ‌ءُوا عَنْ أَنفُسِكُمُ الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ)العمران/١٦٨ واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم تۆ پێیان بڵێ ئێوه مردن له خۆتان دوور بخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن

