ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

فێـڵ و سـاختەكاریی جوولەكـەكان لە فەرمـانی خـوادا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

فێـڵ و سـاختەكاریی جوولەكـەكان لە فەرمـانی خـوادا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///كۆمەڵێك لە دانیشتوانی شارەكە خۆیان لەبەردەم ئەو دیاردە فریودەرانەیەی ماسییەكاندا ڕانەگرت، بەڵكو فێڵێكیان لە فەرمانەكەی خوادا دروست كردو بەو فێڵەش لە ڕۆژی ڕێ‌ پێنەدراوی ڕاوكردنیاندا ڕاوی ماسییەكانیان كرد.

هەندێك لە زانایانی تەفسیر چەند زانیارییەكی ڕوونكەرەوەیان لەسەر ئەو فێڵەی جوولەكەكان دیاری كردووە، كە لە دەقە ئیسرائیلییەكانەوە هێناویانە، ئەوان گوتوویانە: (فێڵبازەكانی جوولەكە چەند ئەستێرك‌و حەوزێكیان لە تەنیشت دەریاكەوە هەڵكەندووەو، ئاویش لە حاڵەتی هەڵكشان (مد)ی دەریادا ئەو ئەستێرك‌و حەوزانەی پڕكردۆتەوەو ماسییەكانی تێكەوتون، كاتێك ئاوی دەریاكەش لە حاڵەتی داكشان (الجزر)دا كەمبۆتەوەو لەو چاڵ‌و حەوزانە بڕاوە، ماسییەكانی تێدا ماون، ئیدی جوولەكەكان لە ڕۆژی یەك شەمەدا هاتوون‌و ماسیكانیان گرتووەو سەرەڕای ئەوەش گوتوویانە (ئێمە بە فەرمانی خوداوە پابەندین، چونكە لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیەكانمان نەكردووە، بەڵكو لە ڕۆژی یەك شەممەدا ڕاومان كردووە).

ئەم شیكارو زانیارییەش لە فەرموودەی ڕاست (صحیح)ی پێغەمبەر صلى الله عليه‌ وسلم نییەو نەهاتوە، بۆیە ئێمەش نایڵێینەوەو هیچ شتێكی تریشی لەسەر ناڵێینەوە، لەوانەشە جوولەكەكان ئەو كارەیان بەو ڕەنگە كردبێت، لەوانەشە نەیانكردبێت‌و كردارێكی تریان كردبێت، چونكە ئێمە نەمانزانیوە چۆن فێڵیان كردووەو، ڕاویان كردوون، بەلاشمانەوە گرنگ نیە، كە بزانین‌و لە نەزانینیشماندا زیانـمان پێ نەگەیشتووە، هەروەك بە زانینیشی هیچ زانست‌و سوودێكمان چنگ ناكەوێت.
جا لەجیاتی ئەوەی سەربكەینە سەر دەقە هەڵبەستراوە ئیسرائیلییەكان‌و كاتی خۆمان بەشتی بێسوودەوە بەفیڕۆ بدەین پێویستە لەو هەڵس‌وكەوتەی جوولەكەكان وردبینەوەو بپرسین! بۆچی سنوور بەزێنان‌و دەدسدرێژكاران فێڵیان لە فەرمانی خودادا كردووە.؟
 بەڕاستی هیچ خاوەن دڵێك، كە دڵی بەخوداوە پەیوەستەو، دڵی پڕە لە باوەڕ بە خوداو، خودا بە گەورەو شكۆدار دەگرێت‌و، بەتەمای بەهەشتی خودایە فێڵا‌و ساختە كاریی لەسەر فەرمانەكانی خودا ناكات. بێگومان دڵی باوەڕدار لەسەر ڕێگای خودا بەردەوام‌و جێگیرو وابەستەی فەرمانەكانی خودایەو بەشەوو بەڕۆژ لەسەر ئەو حاڵەتەشە.
بەڕاستی تەنها كەسێك، كە دڵی لەخودا دوورە، فێڵا لە فەرمانی خوادا دەكات، چونكە كاتێك دڵا لە بەرنامەی خودا لادەدات‌و لە ڕێگای خودا دەردەچێت، ئیدی هەر بە فێڵا‌و پێچ‌و پەناو لاری‌و لاسارییەوە، مامەڵە لەگەڵا فەرمانەكاندا دەكات.
بێگومان تەنها دڵی باوەڕداڕو لەخواترس، پارێزگاریی شەریعەت‌و فەرمان‌و ئەركەكان دەكات، دەنا دڵەكانی دیكە، هەرخەریكی زۆر كردنی فڕوفێڵن لە ئاست فەرمان‌و ئەركەكاندا، وەك چۆن جوولەكەكان كردیان.
ئا ئەمەشە ڕازو نهێنیی سەركەوتنی ئیسلام لە یاساو دەقەكانیدا، كە توانیویەتی دڵانی باوەڕداران بژێنێتەوەو بە خوداوە پەیوەستیان كات، دڵەكانیش وابەستەی دەق‌و یاساكان بوون، هەر ئەمەشە ڕازو نهێنیی شكستیی ڕژێم‌و بەرنامەو یاسا دەستكردەكان، چونكە چاویان لە (سەودا لەگەڵا دڵەكاندا) پۆشیوەو دڵانی خەڵكییان پێ نەدواندووە، هەر بۆیەش تەنها پشتیان بەچەند یاسایەك‌و چەند دادوەرێك‌و چەند پۆلیس‌و پاسەوانێك بەستوە، دەی چەند ئاسانە كە مرۆڤـ لەدەست ئەمانە دەرچێت‌و هیچ پابەندیەكی پێیانەوە نەبێت‌و پەنابباتە بەر فروفێڵ‌و لادان.. (چونكە ترسی خودای لەدڵا نەچێنراوە).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز