ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هێزی كاریگەریی لەسەر ئەوانی تر:شێوازی پێنجه‌م:: ڕاستگۆیی كورتترین ڕێگای بەدەستهێنانی متمانەی ئەوانی ترە ..له‌قورئاندا

هێزی كاریگەریی لەسەر ئەوانی تر:شێوازی پێنجه‌م:: ڕاستگۆیی كورتترین ڕێگای بەدەستهێنانی متمانەی ئەوانی ترە ..له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير ///ئێمە ئەمڕۆ دونیای ڕۆژئاوا دەبینین بە ڕاستگۆیی لە مامەڵەدا جیا دەكرێنەوە، لەبەرئەوە نا كە ئاینەكەیان فەرمانیان پێ‌ دەكات، لە زۆربەیاندا ئایین نییە، بەڵكو لەبەرئەوەی ئاشكرایان كردووە كە ڕاستگۆیی بنەمای سەركەوتنە لە ژیاندا. 

زانایانی دەروونناس جەخت دەكەنەوە ڕێگای كورت بۆ بەدەستهێنانی خەڵكانی تر و كاریگەری لەسەریان بریتیە لە ڕاستگۆیی لە گوفتار و كرداردا.
لێرەدا وتەی پەروەردگار دێنینەوە یاد كە دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ (3)} [الصف]، واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بۆچی شتێك دەڵێن و ئەنجامی نادەن؟ بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانە؟! خەشم و ڕقێكی گەورەیە لای خوا ئەوەی كە دەیڵێن و نایكەن.
هەروەها دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ (119)} [التوبة] واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزكار بن، هەوڵبدەن هەمیشە لەگەڵ ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
ئایەتێكی گەورە هەیە هێزێكی سەیرم تێدا بینیوە بۆ چارەسەری دیاردەی درۆكردن كە ئەمڕۆ بەخێرایی ڕووناكی بڵاوبووەتەوە!!
ئەم ئایەتە لەگەڵمان دەدوێت و پێمان دەفەرموێت:{طَاعَةٌ وَقَوْلٌ مَعْرُوفٌ فَإِذَا عَزَمَ الْأَمْرُ فَلَوْ صَدَقُوا اللَّهَ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ (21)} [محم]، واتە: ئەگەر لەگەڵ خوادا ڕاست بوونایە، ئەوە چاكتر بوو بۆیان.
ئەگەر هەموو مرۆڤێك ئەم وشە ئیلاهیانە لەبەر بكات و لە ساتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵوێستێكدا كە دەشێت درۆی تێدا بكات، وەیادیان بێنێتەوە، ئەم وشانە باشترین چارەسەر دەبن، هۆیەك دەبن بۆ دووركەوتنەوەمان لە درۆكردن، هەر ئەوە ڕێزی ئەوانی تر و متمانەیانمان بۆ دەستەبەر دەكات و دەتوانین كاریگەریمان لەسەریان هەبێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز