سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتی القصص (١٩) ..واتاى ئايهت
نووسينى/م.عادل كريم /ئا: نهجات رواندزى ///(٥) ياسا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەردوو دونيا:
١- وابتغ فيما اتاك الله الدار الآخرة :
گرنگترين ياسا ئەوەيە هەرچى پێت بەخشراوە لەلايەن خواى گەورە لە خزمەت ئاخيرەتى دابنێی ، چونكە ژيانى هەميشەيی وحەقيقی لەو لايە نەك لێرە بۆيە ووشەى ( الدار) بۆى بەكارهاتووە چونکە مەنزل وخانوو جێگاى حەوانەوە و نيشتەجێ بوونى هەميشەيی مرۆڤە، هەرچى دونيايە بە ( الدار) نەهاتووە بەڵكو بە (متاع و زينة ولهو و لعب ) بەكارهاتووە بۆى چونكە شوێنێكى كاتييە.
٢- ولا تنسى نصيبك من الدنيا:
واتا بەشی خۆتان لە دونيا لە بيرمەكەن، سبحان الله لەم تعبيرە ناسك وجوانە، واتا لەبەر ئاخيرەت وگرنگى دان بە ژيانى ئاخيرەت بەشى خۆت لەم دونيايەش لەبيرمەكە ، ئێمە زۆرجار هەڵە تێدەگەين لەم ئايەتە و لە شوێنى خۆى بە كارى ناهێنين بەڵكو بەشى يەكەمى دەقرتێنين تەنها ئەو بەسە باس دەكەين ، كەواتە اصل هەوڵدان وكاركردن و بەخشين وكۆشش كردنە بۆ ئاخيرەت ، ئينجا دەڵێ بەشى ئەم دونيايەش لەبيرمەكە بەهۆى مەشغول بوونتان بە قيامەت.
٣- وأحسن كما أحسن الله إليك :
ياسای سێ يەم ئەوەيە چۆن خوا چاكەى لەگەڵ كردى تۆش لەگەڵ خەڵك چاكە بكە بەهەمان شێوە نەك وەكو قارون هەر كۆى بكەيتەوە و فيزى پێ لێبدەى ، ئەو مولك وسامانەى خوا ئەمانەتە پێت بەخشراوە و هەر كاتێك نەت توانى بيپارێزى ئەوا لێت وەردەگيرێتەوە.( هل جزاء الإحسان الا الإحسان).
٤- ولاتبغ الفساد في الارض : نابێ بەهۆى ئەم نيعمەتانەى كە خوا پێی بەخشيوى خراپە كارى پێ بكەى وبڵاوى بكەيتەوە لەسەر زەوى لەجياتى شوكرانەى خوا و بڵاوكردنەوەى چاكە وەكو قارون و هاوشێوەكانى لە هەموو كات و شوێنێكى سەر زەوى كە سياسەتى برسی كردن بەكاردێنن تاكو پەنا بۆ خراپە كارى ببەن بە ناچارى.
٥- ان الله لايحب المفسدين:
خواى گەورە لە هيچ كاتێك مرۆڤى خراپە كارى خۆش ناوێت بۆيە دەبێت خۆمان دووربگرين لەم سيفەتە خراپە.
هەركەسێك ئەم پێنج ياسايە تێبگات بە باشی و جێ بەجێ بكات ئەوا سەركەوتوو و بەختەوەرى هەردوو دونيا دەبێت.

