ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

دانیشـتوانی شارەكـە سـێ‌ (ئوممەت) بوون..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

دانیشـتوانی شارەكـە سـێ‌ (ئوممەت) بوون..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///دانیشتوانی شارەكە لەئاست سەرپێچی سنووربەزێن‌و فەرمان شكێنەكاندا ببوونە سێ‌ دەستە، یان باشتر بڵێین (بەدەربڕینی وردتری دەقی قورئان ببونە سێ‌ ئوممەت): 

1- ئوممەتێكی فەرمان شكێن‌و سنووربەزێن، كە لە ڕۆژی شەممەدا ماسییان ڕاوكردووە.
2- ئوممەتێكی پەنددادەرو باش، كە پەندو ئامۆژگاریی سەرپێچیكارانیان داداوە.
3- ئوممەتێكی بێدەنگ‌و بێ هەڵوێست، كە گلەییان لە ئامۆژگاران كردوە لەجیاتی ئەوەی گلەییەكەیان لە خراپەكاران بكردایە. وەك خودا لەبارەیانەوە فەرمویەتی
دەربڕینی وشەی (ئوممەت) لە ئایەتەكەدا نەختێك هەڵوێستەمان پێ‌ دەكات وە دەبێت لێی وردبینەوە، خەڵكی شارەكە سێ‌ نەتەوە (ئوممەت)ن لە ئایەتەكەدا، بۆ سێ‌ نەتەوە دابەش بوون، لەكاتێكدا لەیەك ڕەگەزو یەك ڕەچەڵەكن‌و لەیەك شاردا نیشتەجێن‌و پەیوەندییەكی ڕەگەزی‌و نەتەوەیی‌و كۆمەڵایەتی‌و ژینگەیییان لەنێواندایەو پێكەوەی بەستوون؟!
بێگومان ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، كە نەتەوە (ئوممەت) لە چەمكی قورئانی‌و تێڕوانینی ئیسلامیدا، مانایەكی دیكەی پێچەوانەی چەمكە جاهیلییەكە هەیە. لە چەمكی جاهیلیدا نەتەوە:-
(كۆمەڵە كەسێكن كە لە یەك هەرێمدا دەژین‌و یەك مێژوو‌و یەك زمان كۆیان دەكاتەوە).
بەڵام پێناسەی نەتەوە لە چەمكی قورئانیدا وەك (راغب الاصفهانی)یش لە (مفردات)ەكەیدا باسی لێ كردووە، ئەوەیە گوتوویەتی: (كۆمەڵێكن كەمەسەلەیەك كۆیان دەكاتەوە، وەك ئەوەی ئاینێك، یان سەردەمێك، یان جێگەیەك، سائیتر ئەو هۆكارە كۆكەرەوەیان بە ناچار كردن، یان بەخواستی خۆیان بووبێت)( ).
(سید قگب)یش ـ خوا لێی خۆش بێت ـ دەربارەی واتای (ئوممەت) لە پێناسەی ئیسلامیدا، گوتوویەتی: (نەتەوە لەپێناسەی ئیسلامیدا: ئەو كۆمەڵە كەسەن كە بەیەك عەقیدەو یەك تێڕوانینەوە دیندارن‌و ملكەچی سەركردایەتیین، نەك بەپێی ئەو بۆچوون‌و تێڕوانینە جاهیلییە دێرین‌و نوێیەش بێت، كە پێناسەیان ئاوایە گوایە: نەتەوە كۆمەڵەكەسێكی دانیشتووی یەك هەرێمی سەرزەوین‌و یەك دەوڵەت حوكمیان دەكات). 
هەروەها (سید قگب) دەربارەی دابەش بوونی خەڵكی شارەكەی سەر كەناری دەریا، گوتوویەتی: (دانیشتوانی ئەو شارە بۆ سێ‌ نەتەوە دابەش ببوون:
1- نەتەوەیەكی یاخی‌و ساختەكار.
2- نەتەوەەیكی بەرهەڵستكاری دژی تاوان‌و سەرپێچی كاری‌و فێڵكارییكە بەشێوەیەكی چاك‌و لەبارو بەنكووڵی لێكردن‌و رێنمایی‌و ئامۆژگاری كردنەوە دژی سەرپێچی كاران وەستان). 
3- نەتەوەیەكی ڕێ‌ خۆشكار بۆ خراپە‌و خراپەكاران، كە هەڵوێستێكی نالەباری پێ ناخۆش بوونیشیان گرتۆتەبەر، هەرەچەندە تاوانەكەیان پێ ناخۆش بووە، بەڵام بە هەنگاوێكی چاك‌و لەبار بەرپەرچیان نەداونەتەوە.
 ئەم شێوازانەش چەند شێوازو ڕێچكەیەكی هەمەجۆرن لە تێڕوانین‌و هەڵسوكەوت، كە هەرسێ‌ كۆمەڵەكەی دانیشتوانی شارەكەی كردۆتە سێ‌ نەتەوە)( )
ئەمەش دەلالەتە لەسەر ئەوەی، كە (ئیسلام‌و ئیمان) یەك نەتەوە بۆ دووبەش‌و بۆ دوو نەتەوەی دی دابەش دەكات. ئەم دابەشكارییەش لەسەر بنچینەیەكی باوەڕدارانەی ئیسلامییە، نەك لەسەر بنچینەیەكی پۆلێنكاری‌و دابەشكردنی جاهیلیانە بێت. 
دیارە هەر كۆمەڵگەیەكیش، چەندین كەسی لە ئیماندارو كافر تێدایەو بۆ دوو نەتەوەش دابەش دەبن:-
1- نەتەوەی یەكەم: نەتەوەی باوەڕدارە موسڵمانەكانن، واتە: ئەوانەن، كە ئەم ئاینە كۆی كردوونەتەوەو وتەو گوتارو دروشمێك یەكی خستوون‌و، دڵی هەموویانی  لەسەری پێكەوە هێشتۆتەوە. 
2- نەتەوەی دووەم: نەتەوەی بێ‌باوەڕان (كافران)، ئەوانەن كە (كوفرو باوەڕنەهێنانیان بەم ئاینە)و (دژایەتی كردنی شوێنكەوتوانی ئەم ئاینە) كۆی كردوونەوە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز