سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کافران هه‌ردوو ده‌ستیان ده‌گه‌زن له‌په‌شیمانىدا
ئه‌ندازیار عوسمان.......رۆژى قیامه‌ت رۆژێکى سه‌خت و نا هه‌مواره ، مرۆڤ په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ، له په‌شیمانىدا هه‌ردوو ده‌ستى خۆى ده‌گه‌زێ و ده‌ڵێ خۆزگه دواى پێغه‌مبه‌ر بکه‌وتمایه : [ويوم يعضُّ الظالم على يديه يقول ياليتني اتخذت مع الرسول سبيلا ] (الفرقان : 27 ).
له‌و رۆژه‌دا مرۆڤ ڕقى له خۆى ده‌بێته‌وه ، چونکه وا دووچارى چاره‌نووسى هه‌تا هه‌تایى خۆى ده‌بێته‌وه ، فرسه‌ته‌که ته‌واو بووه و گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ دنیا و په‌شیمانیش که‌ڵک ناگرێ ، له سه‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ، ته‌نها که‌سێ که‌شتى پێ بکرێ و په‌ناى پێ ببرێ خوایه ، خواش رقى لێیانه و به چاوى ره‌حم و به‌زه‌یى سه‌یریان ناکات : [ ان الذين كفروا ينادون لمقت الله اكبر من مقتكم انفسكم اذ تدعون الى الايمان فتكفرون ] (غافر : 10 )واته : به‌راستى ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕن بانگ ده‌کرێن و پێیان ده‌وترێت رق و لۆمه‌ى خوا بۆتان گه‌وره‌تره له‌رق و لۆمه‌ى خۆتان بۆ خۆتان ، چونکه کاتێ بانگ ده‌کران بۆ ئیمان ، بڕواتان نه‌ده‌هێنا و کوفرتان ده‌کرد . له‌و رۆژه‌دا هیچ چاریان نامێنى داوا له‌ده‌رگاوانه‌کانى دۆزه‌خ ده‌که‌ن ، لێیان ده‌پاڕێنه‌وه تاوه‌کو تکایان بۆ بکه‌ن ، نه‌ک سزاکه لا ببرێ له‌سه‌ریان به‌ڵکو هه‌ر هیچ نه‌بێت ته‌نها یه‌ک رۆژ له سه‌ریان سووک بکرێ ؟!
[وقال الذين في النار لخزنة جهنم ادعوا ربكم يخفف عنا يوماً من العذاب ]غافر : ٤٩ . که ئه‌مه‌شیان بۆ نالوێ و وه‌ڵام نادرێنه‌وه ، ئنجا ئاواتى مردن ده‌خوازن و داوا ده‌که‌ن به‌یه‌کجارى له‌ناو ببرێن [ بل كذبوا بالساعة واعتدنا لمن كذب بالساعة سعيراً ، اذا رأتهم من مكان بعيد سمعوا لها تغيظاً و زفيراً ، واذا القوا منها مكاناً ضيقاً مقرنين دعوا هنالك ثبوراً ، لا تدعوا اليوم ثبوراً واحداً وادعوا ثبوراً كثيراً ]( الفرقان : 14)
واته : بڕوایان نه‌کرد به‌قیامه‌ت ، هه‌ر که‌سیش برواى پێى نه‌بێ دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوه ، کاتێ دۆزه‌خ له‌دووره‌وه ده‌یانبینێ رق و قینى لێ ده‌بارێ وه تاوانباران له‌دووره‌وه گوێیان له‌ناڵه ناڵى ناو دۆزه‌خه .
کاتێ به‌کۆت و پێوه‌ندکراوى فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکى ته‌نگ و ته‌سکى دۆزه‌خه‌وه هاوار بۆ مردن ده‌که‌ن ، پێیان ده‌وترێ : هاوارێک چیه ؟ چه‌نده‌ها جار هاوارى مردن بکه‌ن . به‌ڵام خۆ وه‌ڵام ناردێنه‌وه ، ده بچه‌ژن سزاى سه‌خت ، به‌راستى هه‌روه‌ک وتراوه [ اشد من الموت ما يتمنى معه الموت ] له مردن ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که تووشى شتێک ببیت و ئاواتى مردن بخوازیت .
له‌م رۆژه‌دا داوا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن : [ وقال الذين كفروا ربنا ارنا الذين اضلانا من الجن و الانس نجعلهما تحت اقدامنا ليكونا من الاسفلين ]( فصلت : 29) په‌روه‌ردگارا ئه‌وانه‌مان پیشان بده له په‌رى و ئاده‌مى که گومڕایان کردین ، تا بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى ریسوا ببن و هه‌قى خۆمانیان لێ بکه‌ینه‌وه .
به‌ڵێ له‌م رۆژه‌دا دۆسته‌کانى دنیا هه‌موویان ده‌بنه دوژمنى یه‌کترى ته‌نها پارێزکاران نه‌بێت که خۆشه‌ویستیه‌کانیان زیاد ده‌کات [الاخلاء يومئذ بعضهم لبعض عدو الا المتقين]( الزخرف : 67 ).
سه‌ره‌وه

