سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی چۆنیەتی وەستانی دووكەس كاتێ كە یەكێكیان بەرنوێژی بۆ ئەوی تریان دەكات...فيقه
هەزارفەرمودە لە فەرمودەكانی سونەنی ئەبو داودی ئەسسەجەستانی//نووسینگهی تهفسیر ///عَنْ ثَابِتٍ ، عَنْ أَنَسٍ قَالَ: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَتَى أُمَّ حَرَامٍ ، فَأَتَيْنَاهُ بِسَمْنٍ وَتَمْرٍ ، فَقَالَ: «رُدُّوا هَذَا فِي وِعَائِهِ ، وَهَذَا فِي سِقَائِهِ ، فَإِنِّي صَائِمٌ».
قَالَ: ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى بِنَا [رَكْعَتَيْنِ] تَطَوُّعًا ، فَأَقَامَ أُمَّ حَرَامٍ وَأُمَّ سُلَيْمٍ خَلْفَنَا , قَالَ ثَابِتٌ: وَلاَ أَعلَمُهُ إلاَ قَالَ: أَقَامَنِي عَنْ يَمِينِهِ عَلَى بِسَاطٍ.(صحيح)/واتە: لە (ثابِت)ەوە, لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم چوو بۆلای (أُمّ حَرَام) - كە خوشكی (أُمُّ سُڵیْم)ی دایكی ئەنەس بوو - ئەویش رۆن و خورمای بۆ هێنا, فەرمووی: (خورماكە بكەرەوە ناو دەفرەكەی خۆیەوە, رۆنەكەش بكەرەوە ناو جەوەنە یان مەشكەكەی خۆیەوە, چونكە من بەڕۆژووم). پاشان هەستا بەرنوێژی دوو ركات نوێژی سوننەتی بۆ كردین, (أُمُّ سُڵیْمٍ) و (أُمُّ حَرَام)یش لەدوامانەوە وەستان, (ثابِت) وتی: نازانم ئیللا ئەوە نەبێت كە ئەنەس وتی: منیشی خستە لای راستی خۆیەوە لەسەر راخەرێك.
عَنْ أَنَسٍ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَّهُ وَامْرَأَةً مِنْهُمْ فَجَعَلَهُ عَنْ يَمِينِهِ, وَالْمَرْأَةَ خَلْفَ ذَلِكَ.(صحيح)/واتە: لە ئەنەسەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بەرنوێژی بۆ ئەنەس و ئافرەتێكی خانەوادەكەی كردووە, ئەنەسی خستۆتە لای راستی و ئافرەتەكەش لەدوای ئەنەسەوە.
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ, قَالَ: بِتُّ فِى بَيْتِ خَالَتِى مَيْمُونَةَ, فَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ اللَّيْلِ, فَأَطْلَقَ الْقِرْبَةَ فَتَوَضَّأ, ثُمَّ أَوْكَأَ الْقِرْبَةَ, ثُمَّ قَامَ إِلَى الصَّلاَةِ, فَقُمْتُ فَتَوَضَّأْتُ كَمَا تَوَضَّأَ, ثُمَّ جِئْتُ فَقُمْتُ عَنْ يَسَاڕهِ, فَأَخَذَنِى بِيَمِينِهِ, فَأَدَارَنِى مِنْ وَرَائِهِ, فَأَقَامَنِى عَنْ يَمِينِهِ, فَصَلَّيْتُ مَعَهُ.(صحيح)/واتە: لە ئیبنو عەباسەوە رەزای خوایان لێ بێ رەزای خوایان لێ بێ هاتووە, كە وتویەتی: شەوێك لەماڵ (مَیْمُونَە)ی پورم مامەوە - كە خێزانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بوو - جا پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم هەستا دەمی كونەیەكی كردەوەو دەستنوێژی گرت, پاشان دەمەكەی بەستەوە, ئینجا هەستا بۆ نوێژكردن, منیش هەستام دەستنوێژم گرت وەك چۆن ئەو دەستنوێژی گرت, پاشان هاتمەوە لەلای چەپیەوە وەستام, ئەویش بەدەستی راستی لەپشتی خۆیەوە هێنامیە لای راستی خۆیەوە, ئینجا نوێژم لەگەڵ كرد.
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ - فِى هَذِهِ الْقِصَّةِ - قَالَ: فَأَخَذَ بِرَأْسِى - أَوْ بِذُؤَابَتِى- فَأَقَامَنِى عَنْ يَمِينِهِ.(صحيح)/واتە: لە ئیبنو عەباسەوە رەزای خوایان لێ بێ هەمان بەسەرهاتی ناوبراو هاتووە, كە وتویەتی: مووی پێشی سەری گرتم و خستمیە لای راستیەوە.

