سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هێزی كاریگەریی لەسەر ئەوانی تر:شێوازی حەوتەم: خۆبەگەورە زانین خراپترین سیفەتە لە مرۆڤدا هەبێت..له قورئاندا.
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير ///زانایانی دەروونناس خۆبەزلزانین دەچوێنن بەو بەربەستە ئەستورەی لە خۆشەویستی و ڕێزی ئەوانی تر داتدەبڕێت، بەدوایدا كاریگەریت لەسەریان سەلبی دەبێت. توێژینەوەی زۆر هەن جەخت لەسەر خاكیبوون دەكەنەوە بۆ
بەدەستهێنانی متمانەی خەڵك، هەروەها دووركەتنەوە لە چاوچنۆكی و ئیرەیی بردن و جگە لەوانەش لە سیفەتە بەدەكان.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) پێش زانایانی دەروونناس كەوتووە لە پێدانی نایابترین ڕێسا بۆ دەستخستنی خۆشەویستی خەڵك، كاتێك دەفەرموێت: [وازهد فِیما عِندَ النّاس یُحبّك النّاس]، لەگەڵمدا لەم وشانەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) ڕابمێنە كە ئەگەر جێبەجێمان كردن، چارەسەری زۆرینەی كێشەكانی ئەم سەردەمە دەبن.
پەروەردگار بەتوندی نەهی لە خۆبەزلزانین كردووە بە وتەی: {لَا جَرَمَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِڕينَ (23)} [النحل]، واتە: خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كە لوتبەرزن و خۆ بەگەورە دەنوێنن.
هەر كەس لەبەر خوا ملكەچ و خاكی بوو خوای گەورە بەرزی دەكاتەوە، ئەم تەكنیكە لە مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكیدا بە بەهێزی متمانەیانت بۆ بەدەستدێنێت، چونكە خوای گەورە مرۆڤی لەسەر فیترەتی مەیل و حەزی خێر و چاكەویستی و خاكیبوون و ڕاستگۆیی بەدیهێناوە، لەبەرئەوە كاتێك لە مامەڵەكردنت لەگەڵ ئەوانی تردا پەیڕەوی ئەم یاسایانە دەكەیت، لەوكاتەدا لەگەڵ ناخ و فیترەتیاندا دەدوێیت، دواجار ئیجابیانە كاریگەریت لەسەریان دەبێت، هەر ئەوەشە كە هەموونمان ئارەزوومانە و هەوڵی بۆ دەدەین.

