سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فیقهی ئافره‌تان.....جۆره‌کانى پیسى ، پیسى چه‌ند جۆرى هه‌یه......ئافره‌تان
ئه‌بو به‌کر صدیقی ... نوسینگه‌ى ته‌فسیر....یه‌که‌م: ئه‌و شتانه‌ى له‌له‌شى مرۆڤ ده‌رده‌چێ وه‌کو: میزو پیسایى و مه ذى و خوێنى حه‌یزو زه‌یسانى هتد..به‌لآم ئاوى مه‌نى به‌لاى ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمام مالک
ه‌وه (رحمهما الله) پیسه، به‌لاى ئیمامى شافیعى و ئیمامى ئه‌حمه‌د ه‌وه پاکه،
ئیمام نه‌وه‌وى گوتویه‌تى: به‌لاى ئه‌هلى فه‌رمووده( 1) و به‌لاى زۆرینه‌ى شه‌رع زانه‌کانه‌وه مه‌نى پاکه، جا گوتویه‌تى ئه‌مه له عه‌لى کوڕى ئه‌بو گالب و سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص و عه‌بدوڵلآى کوڕى عومه‌رو عایشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه.(2 )
دووه‌م: ئه‌و خوێنه‌یه که له‌ئینسانه‌وه یان له‌زینده‌وه‌رانه‌وه دێت، به‌لآم خوێنى مێشووله و کێچ پیس نیه، ئه‌و خوێنه‌ش که له‌ناو گۆشت و ده‌ماره‌کان ده‌مێنێته‌وه له دواى سه‌ربڕین ئه‌ویش پیس نیه.
سێیه‌م: ئه‌و میزو شیاکانه‌یه( 3) که له له‌شى مالآته‌وه ده‌رده‌چێ، ئه‌مانه حوکمه‌که‌یان جیاوازى هه‌یه به‌م شێوه‌یه:
أ-میزو شیاکه‌ى ئه‌وانه‌ى گۆشتیان ناخورێ ئه‌مانه پیسن.
ب-میزى ئه‌وانه‌ى گۆشتیان ده‌خورێ، ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئه‌بو یوسف گوتویانه پیسه، به‌لآم زۆرینه‌ى شه‌رع زانه‌کان (فقهاء) وه‌کو محمدى (شيبانى) و (نخعى) و (ئةوزاعى) و (زه‌رى) و (مالك) و ئه‌حمه‌دى کوڕى حنبل گوتویانه پاکه. شیاکه‌ى ئه‌وانه‌ش که گۆشتیان ده‌خورێ، پێشه‌وا زفر له‌حه‌نه‌فیه‌کان و ئیمام مالک فه‌رموویانه پاکه، هه‌ندێکیکه گوتویانه پیسه. شێخ الإسلام ئیبن ته‌یمیه ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێ ئه‌و فه‌رمووده‌ى په‌سه‌ند کردووه، که ده‌ڵێ میزو پیسایى گۆشت خۆر پاکه، به‌ڵگه‌یه‌کى زۆریشى له‌سه‌ر ئه‌وه هێناوه.(4 ) شێخى شه‌وکانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى کردووه و گوتویه‌تى: به‌ڵگه‌یه‌کى شه‌رعى نیه له‌سه‌ر پیسى ئه‌و دوانه، واته میزو پیسایى. ( 5)
چواره‌م: ڕیقنه‌ى باڵنده، ڕیقنه‌ى ئه‌وانه‌ى نافڕن وه‌کو مریشک و قاز، ئه‌وه ڕیقنه‌که‌یان پیسه، ئه‌وانه‌ى که ده‌فڕن دوو جۆرن:
یه‌ک: ئه‌وانه‌ى گۆشتیان ده‌خورێ وه‌کو: کۆترو چۆله‌که، ئه‌وه ریقنه‌که‌یان پاکه.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ى گۆشتیان ناخورێ وه‌کو: کۆلاره‌و بازو هاوشێوه‌یان، ئه‌وا به‌لاى ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌وه ڕیقنه‌که‌یان پاکه، به‌لآم محمدى کوڕى حه‌سنى شه‌یبانى گوتویه‌تى پیسه.
پێنجه‌م: عه‌ره‌ق و شه‌رابه، ئیبن قودامه‌ى حه‌نبه‌لى له (مغنى) دا گوتویه‌تى: عه‌ره‌ق و شه‌راب به‌لاى هه‌موو ئه‌هلى عیلمه‌وه(6 ) پیسه، چونکه خواى گه‌وره ئه‌و عارق و شه‌رابه‌ى له‌به‌رخودى خۆیان حه‌رام
کردووه، وه‌کو به‌راز وایه‌و پیسه. هه‌موو شتێکى سه‌رخۆشکه‌ر حه‌رامه‌و پیسه.( 7) به‌ڵگه‌شیان هێناونه‌ته‌وه به‌م ئایه‌ته، که ده‌فه‌رموآ: [ إنّما الخمرُ والميسرُ والأنصابُ والازلامُ رجسٌ من عملِ الشيطان]. لێره‌دا وشه‌ى (رجس) واته: پیس (نجس) ، به‌لآم هه‌ندێ له‌ئه‌هلى عیلم گوتویانه، مه‌به‌ست به‌وشه‌ى (رجس) له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌دا واته: پیسى ده‌رونى (معنوى)، نه‌ک پیسى هه‌ست پێکراو. که‌واته بت و (صنم) پیسیه‌که‌یان: ده‌رونى(معنوى)یه، ئه‌و که‌سه‌ى ده‌ستیان لێ بدا ده‌ستى پیس نابێ.( 8)
شه‌شه‌م: مرداره‌وه‌بوو: مرداره‌وه‌بووش چه‌ند جۆرى هه‌یه:
أ-ئه‌وانه‌ى که خوێنیان لێ ناڕوا وه‌کو: مێش و هاوشێوه‌ى ئه‌و، ئه‌مانه به‌مردن پیس نابن، به‌لآم ئه‌گه‌ر له‌پیسى دروست ده‌بوو وه‌کو کرمى ئاوده‌ست ئه‌وه پیسه.
ب-ئه‌وانه‌ى خوێنیان له‌به‌ر ده‌ڕوا ئه‌مانه‌ش سێ جۆرن:
جۆرى یه‌که‌م: ئه‌وه‌ى به‌مردویى حه‌لآڵه وه‌کو: ماسى و هه‌موو زینده‌وه‌رى ناو ده‌ریا، ئه‌مانه به‌زیندویى و مردویى پاکن.
جۆرى دووه‌م: ئه‌وانه‌ى که به‌مردویى حه‌لآڵ نابێ وه‌کو: ئه‌و مالآتانه‌ى گۆشتیان ده‌خورێ ئه‌مانه به‌مردن پیس ده‌بن.
جۆرى سێیه‌م: ئاده‌میزاد به‌زیندویى و به‌مردویى پاکه، چونکه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: ((المؤمن لا يَنْجُسُ)) (9 ) واته: بڕوادار پیس نیه، په‌یڕه‌وانى ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێن: له‌مه‌دا جیاوازى له‌نێوان مسوڵمان و کافردا نیه.
ج-ئه‌ندامه‌کانى مرداره‌وه‌بوو، ئه‌وانه‌ى خوێنیان تێدایه وه‌کو: گۆشت و پێسته‌که‌یى ئه‌وه پیسن، به‌لآم ئه‌وانه‌ى خوێنیان تێدا نیه، ئه‌گه‌ر ڕه‌ق بوو وه‌کو شاخ و ئێسقان و دان و موو و خورى و شێوه‌ى ئه‌مانه، ئه‌وه زانایان سێ وته‌یان هه‌یه:
یه‌که‌م: وته‌ى مه‌شهورى ئیمامى شافیعى ریوایه‌تێکى ئیمام ئه‌حمه‌ده، که ده‌ڵێن ئه‌مانه هه‌موویان پیسن.
دووه‌م: فه‌رمووده‌ى مه‌شهورى ئیمام مالک و ئیمام ئه‌حمه‌ده، که ده‌ڵێن ئێسقان و شێوه‌که‌ى پیسه، به‌لآم موو شێه‌که‌ى پاکه.
سێیه‌م: ده‌ڵێ ئه‌مانه هه‌موویان پاکن، ئه‌مه‌یش وته‌ى ئه‌بو حه‌نیفه‌یه و فه‌رمووده‌یه‌کى مه‌زهه‌بى ئیمام مالک و ئیمام ئه‌حمه‌دیشه. هه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌ى سێیه‌مه، ڕاسته‌و دروسته وه‌کو شێخ الإسلام (ئيبن تيمية) گوتویه‌تى و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کى زۆرى هێناوه‌ته‌وه بۆ ڕاستى و دروستى ئه‌م فه‌رمووده‌ى سێهه‌مه.
د- شیر و هه‌وێنى مرداره‌وه بوو واته: ڕه‌نه‌ت یان شیلک له مه‌زهه‌بى حه‌نبه‌لیه‌کان و فه‌رمووده‌ى ئیمام مالیک و ئیمام شافعی‌دا پیسه، به‌لآم له ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، که گوتویه‌تى پاکه، ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ى ئه‌بو حه‌نیفه‌و داوده. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه، که یاره به‌ڕێزه‌کانى پێغه‌مبه‌ر چوونه ولآتى فارس په‌نیریان خوارد، که ئه‌و په‌نیره‌ش به‌شیلک دروست ده‌کرا، ئه‌و شیلکه‌ش وه‌کو شیر وایه. ئه‌م
فه‌رمووده په‌سه‌ند و به‌هێزتره، شێخ الإسلام ئیبن ته‌ییمیه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌ى په‌سه‌ند کردووه. شیلک واته هه‌وێنى په‌نیر، که له کاره ساوا ده‌ر ده‌هێندرێت.
ه-ئه‌و ئه‌ندامه‌ى له‌زیندوو بکرێته‌وه ئه‌گه‌ر خوێنى تێدابێ ئه‌وه پیسه، ئه‌گه‌ر خوێنى تێدا نه‌بوو وه‌کو موو ئه‌وه پاکه.( 10)
حه‌وته‌م: سه‌گ و به‌رازه , به‌راز خودى خۆى پیسه‌و به‌کارهێنانى موو و ئه‌ندامه‌کانى حه‌رامه‌و پیسه. سه‌گ به‌لاى هه‌ندێ له زانایانه‌وه وه‌کو به‌راز وایه ، به‌لآم به‌لاى هه‌ندێکى دیکه‌وه سه‌گ پیس نیه وه‌کو که‌رو هێستر وایه.( 11)
هه‌شته‌م: ئاوى به‌رماوه واته: پاش ماوه‌ى زینده‌وه‌ر، که له‌ناو قاپ و که‌ره‌سه‌ى خواردنه‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
به‌رماوه چه‌ند جۆرێکى هه‌یه:
أ- به‌ڕاى تێکڕاى زانایانه‌وه به‌رماوه‌ى ئاده‌میزاد پاکه، مسوڵمان بێ یان مسوڵمان نه‌بێ.
ب-به‌رماوه‌ى مالآتى گۆشت خۆر وه‌کو مه‌ڕو بزن و مانگا‌و وشتر، پاکه به‌کۆڕا(اجماع)ى زانایان.
ج-به‌رماوه‌ى پشیله پاکه‌و دروسته بخورێته‌وه و ده‌ست نوێژى پێ هه‌ڵبگیرێ، ئه‌مه‌ش وته‌ى زۆرینه‌ى ئه‌هلى عیلمه له‌ئه‌صحابه‌کان و تابیعینه‌کان. ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ى پشیله فه‌رموویه‌تى: ((إنّها ليست بنجس إنّها من الطوّافين عليكم والطوّافات))(12 ). واته: پشیله پیس نیه، چونکه پشیله له‌وانه‌یه، که زۆر له‌گه‌ڵتاندایه.
د-به‌رماوه‌ى سه‌گ و به‌راز: به‌رماوه‌ى سه‌گ و به‌راز پیسه به‌ڕاوبۆچوونى ئیمام شافیعى و ئه‌حمه‌د و ئه‌بو حه‌نیفه، به‌لآم ئیمام مالیک و ئه‌وزاعى و داود گوتویانه به‌رماوه‌ى سه‌گ و به‌راز پاکه‌و ده‌ست نوێژى پێ هه‌ڵده‌گیرێ و دروسته بشخورێته‌وه.
ه-به‌رماوه‌ى هه‌موو جۆره‌کانى دڕنده‌و که‌رى ماڵى و هێستر، به‌رماوه‌ى ئه‌مانه پاکه، چونکه ئیمام شافعى و دار قگنى و به‌یهه‌قى له‌جابره‌وه ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر پرسیارى لێکراو گوتیان ((أّنَتَوضّأُ بما أَفَضلَتِ الحُمُر؟ قال نعم وبما أَفْضَلَت السِّباعُ كلّها)).( 13) واته: ئایا به‌ئاوى به‌رماوه‌ى که‌ره ماڵیه‌کان ده‌ست نوێژ هه‌ڵبگرین؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى به‌ڵێ، نه‌ک هه‌ر که‌ره ماڵیه‌کان، بگره به‌ئاوى به‌رماوه‌ى هه‌موو دڕنده‌کان ده‌ستنوێژ بگرن.
نۆیه‌م: ئه‌و مالآتانایه، گۆشتیان ناخورێ کاتێ که سه‌ر ده‌بڕدرێن. چونکه ئه‌نه‌س له‌ڕۆژى خه‌یبه‌ردا گۆشتى که‌رى ماڵیان ده‌ست که‌وت ئه‌وه‌بوو بانگ هێژ بانگى کرد‌و گوتى ((إِنّ اللهَ ورَسُولَه ينهيانكم عن لُحُوم الحُمُر فانّها رجسٌ)).( 14) واته: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ئێوه له‌خواردنى گۆشتى که‌رى ماڵى قه‌ده‌غه ده‌که‌ن و نه‌یخۆن
(1 ) ئه‌هلى فه‌رمووده = فه‌رمووده‌ناس التفسیر
( 2) (نيل الأوطار دانراوى شةوكاني , محلي دانراوى إبن حزم , بدائع الصنائع دانراوى كاساني , الشرح الكبير دانراوي دردير , حاشية الدسوقي) .
(3 ) شیاکه: ڕیخ، پیسایى ڕه‌شه‌ولآخ. التفسیر
(4 )م(جموع فتاوى شيخ الإسلام إبن تيمية ب 21 ل 542)
(5 ) (نيل الأوطار ب 1 ل 50)
(6 ) ئه‌هلى عیلم: زانــا.
(7 )( مغني إبن قدامة ب8 ل 318)
(8 ) (تفسير المنار دانراوي شيخ رشيد رضا ب 7 ل 57) .
(9 ) (رواه البخاري).
(10 ) (بدائع الصنائع ب 1 ل 63 ).
(11 ) (المفصل في أحكام المرأة ب 1 ) .
(12 ) (رواه أبوداود، كتاب الطهارة، باب سؤر الهرة (1/18) والنسائی کتاب الگهاره (1/55)، والترمژی: أبواب الگهاره، الحدیپ رقم (92)، (1/153) وقال الترمژی: حدیپ حسن صحیح، وابن ماجه (1/131)، مسند أحمد (5/296، 303، 309)، وصححه الألبانی، فی صحیح النسائی (1/16، 73)، وصحیح ابن ماجه (367)، وإرواو العلیل (173) وصحیح الجامع (2437).)
فقه السنه..... ج١ ص٢٢ التفسیر
(13 )( مسند الشافعي ص8 والدار القطني: كتاب الطهارة (1/62) رقم (200) وقال الدار القطني في راوي الحديث ابن أبي حبيبة: ابن أبي حبيبة ضعيف جداً، وهو ابراهيم بن اسماعيل بن أبي حبيبة، والسنن الكبرى للبيهقي (1/429). وقال صاحب (تلخيص الحبير) في الباب عن أبي سعيد، وأبي هريرة، وابن عمر، وهي ضعيقة في الدار القطني، وحديث ابي سعيد في ابن ماجة، وحديث ابن عمر رواه مالك، موقوفا عن ابن عمر (1/41) وضعفه الألباني في تمام المنة(47).
فقه السنة..... ج1 ص21) التفسير
([14]) رواه البخاري عن أنس بن مالك. التفسير

