سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەگەر سێ كەس بوون لەكاتی جەماعەتدا چۆن رادەوەستن..فيقه
هەزارفەرمودە لە فەرمودەكانی سونەنی ئەبو داودی ئەسسەجەستانی//نووسینگهی تهفسیر ///عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ, قَالَ: أَنَّ جَدَّتَهُ مُلَيْكَةَ دَعَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِطَعَامٍ صَنَعَتْهُ فَأَكَلَ مِنْهُ، ثُمَّ قَالَ: « قُومُوا فَلأُصَلِّىَ لَكُمْ ». قَالَ أَنَسٌ: فَقُمْتُ إِلَى حَصِيرٍ
لَنَا قَدِ اسْوَدَّ مِنْ طُولِ مَا لُبِسَ فَنَضَحْتُهُ بِالْمَاءِ، فَقَامَ عَلَيهِ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَصَفَفْتُ أَنَا وَالْيَتِيمُ مِنْ وَرَاءَهُ، وَالْعَجُوزُ مِنْ وَرَائِنَا، فَصَلَّى لَنَا رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ انْصَرَفَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.(صحيح)واتە: لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە هاتووە, كە پوری (مُڵیْكَە) بانگێشتی پێغەمبەری خوای صلی الله علیە وسلم كرد بۆ خواردنێ كە دروستی كردبوو, ئەویش لێی خوارد, پاشان فەرمووی: (هەستن با بەرنوێژیتان بۆ بكەم). ئەنەس وتی: هەستام چووم حەسیرێكمان هەبوو كە لەبەر كۆنی رەش داگەڕابوو, ئاوڕشێنم كردوو هێنام, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم هەستا چووە سەری من و منداڵێكی هەتیو لەدوایەوە ریزبووین, پیرەژنەكەش لە دوامانەوە بوو, جا دووڕكات نوێژی بۆ كردین پاشان سەلامی دایەوەو رۆشت. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ الأَسْوَدِ, عَنْ أَبِيهِ, قَالَ: اسْتَأْذَنَ عَلْقَمَةُ وَالأَسْوَدُ عَلَى عَبْدِ اللَّهِ, وَقَدْ كُنَّا أَطَلْنَا الْقُعُودَ عَلَى بَابِهِ, فَخَرَجَتِ الْجَاڕيَةُ فَاسْتَأْذَنَتْ لَهُمَا, فَأَذِنَ لَهُمَا, ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى بَيْنِى وَبَيْنَهُ, ثُمَّ قَالَ: هَكَذَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَعَلَ.(صحيح)واتە: لە (عَبْدِ الرَّحْمَن)ی كوڕی ئەسوەدەوە, لە باوكیەوە هاتووە, كە وتویەتی: عەلقەمە و ئەسوەد داوای مۆڵەتی چوونەژوورەوەیان كرد لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی مەسعود, ماوەیەكی زۆر لەبەردەم دەرگای ماڵەكەیدا دانیشتنن چاوەڕێی مۆڵەتمان كرد, جا كەنیزەیەك هاتەدەرەوەو بینینی لەبەردەم دەرگا دانیشتووین, چووەژوورەوە مۆڵەتی بۆ وەرگرتین و چووینەژوورەوە, (عَبْدُ اللَّه) هەستا لەنێوان من و ئەودا نوێژی كرد – واتە یەكێكیان لای راستیەوە وەستا, ئەویشیان لەلای چەپیەوە - پاشان وتی: پێغەمبەرم صلی الله علیە وسلم دی بەو شێوەیەی كرد.

