ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئامۆژگاریه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن

ئامۆژگاریه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن

ن/ نبال نادر       و / يوسف هه ريرى

       ئه‌و شته‌ له‌ مێشکى خۆت دیارى بکه‌ که‌ ده‌ته‌وێت ، ئنجا ده‌ست به‌ کار به‌ بۆ هێنانه‌دى:

   به‌ڵام ڕه‌نگه‌ کێشه‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ بێت که‌ شته‌که‌ بدۆزیه‌وه‌ که‌ ئاره‌زووت بجولێنێت و له‌ ئاواته‌که‌ت نزیکت بکاته‌وه‌ ، که‌واته‌ با چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م:

* ئه‌و شته‌ چى یه‌ که‌ زۆر ئاره‌زووى لێ ده‌که‌یت ؟

* خه‌ون به‌ چى یه‌وه‌ ده‌بینى که‌ ئه‌نجامى بده‌یت ؟

* گومان به‌ چى ده‌به‌یت که‌ له‌ پێناوى له‌ دایک بوویت و ده‌ته‌وێت به‌دى بهێنیت ؟

* من له‌ دایک بووم له‌ پێناو...............  .

 

    ئه‌گه‌ر تاکو ئێستا نازانى به‌ زۆرى ئاره‌زووت له‌ چى یه‌ ئه‌مه‌ ئاسایى یه‌ و جارێکى تر بیر له‌مه‌ بکه‌وه‌ به‌لآم به‌رده‌وام به‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و خه‌ون بینین . هه‌روه‌ها کاتێک زانیت که‌ چیت ده‌وێت ئه‌وا چه‌ند ساڵ ده‌خایه‌نێت و له‌وانه‌یه‌ ته‌مه‌نێکى ته‌واوى بوێت بۆ ئه‌وه‌ى که‌ خه‌ونه‌کانت بێنیته‌دى . ئه‌مه‌یه‌ خۆشى ژیان.

  *هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى که‌ له‌ پێناوى له‌ دایک بووین مانا به‌ ژیان ده‌به‌خشێت.

*زۆر له‌ خه‌ڵکى ده‌گه‌ن به‌ لوتکه‌ى سه‌رکه‌وتن ، کاتێک که‌سانى تر وا گومان ده‌به‌ن که‌ ئه‌وانه‌ گه‌وره‌بوون و به‌ سالآچوون به‌لآم با سه‌رنج له‌م نمونانه‌ بده‌ین:

* ونستۆن چه‌رچل ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵ بوو کاتێک که‌ له‌ ساڵى  ١٩٤٠ هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌ کاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌م . زۆر که‌س وا گومانى ده‌برد که‌ له‌ ساڵى ١٩٣٠ ژیانى سیاسى کۆتایى پێ هاتبوو.

* ڕاى کرۆک ته‌مه‌نى گه‌یشتبووه‌ په‌نجاو پێنج ساڵ که‌ چێشتخانه‌ى ( ماكدونالدزى ) ى بچوکى کڕى . دوایى کردى به‌ دامه‌زراوه‌ یه‌کى گه‌وره‌و به‌ناو بانگ.

* (فانى بلانكرز كوين ) به‌شدارى کرد له‌ ئۆلۆمپیادى ساڵى ١٩٣٦ کاتێک که‌ ته‌مه‌نى ١٨ ساڵ بوو . بلانکرز  واى دانابوو که‌ کاره‌کانى ( جيسى ئوين ) پاڵنه‌رێکى باشه‌ بۆى له‌ به‌رئه‌وه‌ ویستى که‌ ئۆلۆمپیادى ئه‌مستردامى ساڵى ١٩٤٠ بباته‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆى جه‌نگى جیهانى دووه‌مى ئه‌م ئۆلۆمپیاده‌و ئۆلۆمپیادى ساڵى ١٩٤٤ دواخرا . له‌ ئۆلۆمپیادى ساڵى ١٩٤٨ بلانکه‌رز ته‌مه‌نى گه‌یشتبووه‌ ( 30 ) ساڵ و ژنى هێنابوو و دوو منداڵیشى هه‌بوو . بلانکه‌رز واى به‌ خه‌یاڵدا هات که‌ ڕۆژى سه‌رکه‌وتنه‌کانى له‌ دایک بوون ، بۆیه‌ به‌شدارى کرد له‌ ئۆلۆمپیاد بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌رێ ى هیچ سه‌رکه‌وتنێک بکات ، وه‌کو شتێکى چاوه‌رێ نه‌کراو بلانکرز توانى که‌ چوار مه‌دالیاى زێر به‌ ده‌ست بێنێت.

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز