سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بوئه‌یبوبی ئه‌نصاری) به گه‌نجی و پیری به‌ره‌و كۆڕی تێكۆشان بڕۆن .. (به‌شى ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌وه یه‌كه‌مین دیداری (ئه‌بوئه‌یوبی ئه‌نصاری) نه‌بو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صای الله علیه وسلم)..پێشتر، ئه‌و كاته‌ی
شاندێكی خه‌ڵكی مه‌دینه چوونه شاری مه‌ككه به مه‌به‌ستی په‌یماندان به پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌و په‌یمانه پیرۆزه‌ی كه به (په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م) ناسراوه.. (ئه‌بوئه‌یونی ئه‌نصاری) یه‌كێك بوو له‌و حه‌فتا بڕواداره‌ی كه ده‌ستی راستیان توند خسته ده‌ستی راستی پێغه‌مبه‌ری و په‌یمانیان پێدا و بوونه سه‌رخه‌ری.
ئائێستاش، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صای الله علیه وسلم) ته‌شریفی هێناوه بۆ مه‌دینه و، ده‌یكاته پایته‌ختی ئایینی خودا، ئه‌وا به‌خت فراوانی (ئه‌بوئه‌یوبی ئه‌نصاری) وایكرد كه ماڵه‌كه‌ی ببێته یه‌كه‌م ماڵا كه كۆچكه‌ری مه‌زن و، پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صای الله علیه وسلم) تێیدا نیشته‌جێ ببێت.
پێغه‌مبه‌ر (صای الله علیه وسلم) ویستی له نهۆمی یه‌كه‌می ماڵه‌كه‌دا لابدات.. به‌ڵام هه‌ر كه (ئه‌بوئه‌یوب) چوویه نهۆمی سه‌ره‌وه بۆ هۆده‌كه‌ی خۆی موچڕكه‌ی پێدا هات و، نه‌یتوانی خۆی به راكشاوی یان به پێوه له جێگایه‌كدا ببینێته‌وه، كه له جێگایه‌كدا بێت به‌رزتر له‌و جێگایه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوای (صای الله علیه وسلم) تێدایه و تێیدا ده‌خه‌وێت..!!
هه‌ر بۆیه هات و تكای زۆری له پێغه‌مبه‌ر (صای الله علیه وسلم) كرد و داوای كرد كه بگوێزێته‌وه بۆ نهۆمی سه‌ره‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صای الله علیه وسلم) داواكه‌ی به‌جێ هێنا.
پێغه‌مبه‌ریش (صای الله علیه وسلم) تێیدا ده‌مێنێته‌وه تا مزگه‌وت دروست ده‌كرێـت و، له ته‌نیشیه‌وه ژوورێكی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
له‌و كاته‌وه‌ی كه قوڕه‌یش ده‌ستی كرده خۆسازدان دژ به ئیسلام و شاڵاوی خۆی بۆ سه‌ر خانه‌ی كۆچ له مه‌دینه ده‌ست پێكرد و، هۆزه‌كانی كۆكرده‌وه‌و، سوپای پێكه‌وه نا بۆ خامۆشكردنی روناكی خودا..
ئا له‌و ساته‌وه، (ئه‌بوئه‌یوبی ئه‌نصاری) له‌سه‌ر كاری جیهادكردن له پێناوی خوادا راهات..

