ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پاڵنه‌ره‌كان بۆ چاكه‌ كردن ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

پاڵنه‌ره‌كان بۆ چاكه‌ كردن ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگه‌ى ته‌فسير ///ئەم چاكەخوازو بانگەوازكارانەی، كە ئامۆژگاریی‌و بەرهەڵستی خراپەكارانیان دەكرد، لە وەڵامی كەسانی بێدەنگدا، كە پێ‌یان گوتبوون واز لە خراپەكاران بێنن گوتیان: (ئێمە بۆیە ئامۆژگاریان دەكەین،

تاكو بەڵگەی كەمتەرخەمی نەكردنی خۆمان بخەینە بەردەم خوداو بەشكم لەهەمان كاتدا لەو خراپەكارانەش پاشگەزبنەوەو لەخودا بترسن، وەك لە ئایەتەكەدا هاتووە، كەواتە دوو پاڵنەر وایان لێكردوون :-

1//// پاڵنـەری یەكـەم:(بەڵگەی كەمتەرخەمی نەكردنـمان بخەینەڕوو بۆ پەروەردگارتان).
ئەمەش وەك ئەوەی پێیان بڵێن: (دەمانەوێت پاساوی خۆمان بخەینە بەردەم خودا تاكو لە لێپرسرینەوەو سزا ڕزگار بین). 
ئێمە لەكاتێكدا نكووڵی لەخراپە دەكەین‌و ڕێی لێدەگرین، سوورین لەسەر ئەوەی، كە ئەم مەبەستانە بەدی بێنین:
1- ئەو ئەركە بەجێ‌ بگەیەنین، كە خودا لە زۆربەی ئایەت‌و فەرمایشتەكاندا پێی ڕاسپاردووین، چونكە ئەگەر ئەركەكە بەجێ‌ نەگەیەنین، ئەوا دەكەوینە بەر سزای خودا.
2- پاساوو داوای لێبوردن بخەینە بەردەم خوداو خۆمان پاك كەینەوەو، چونكە هەوڵا‌و توانای خۆمان خستۆتەگەڕو، ئەوەی لێمان خوازراوە، جێبەجێمان كردوە.
یەكێك لە ڕەحمەتەكانی خوداش ئەوەیە، كە ئەنجامەكانی لێ داوا نەكردووین (واتە بەدەمەوەهاتنی خراپەكاران‌و گوێرایەڵی كردنیان بۆ ئامۆژگارییەكانمان لەسەر ئێمەیە)، چونكە ئێمە هەوڵ‌و كۆششی تەواوی خۆمان خستۆتە گەڕ, خوداش لەسەر بەرهەمی، لەسەر ئەنجامەكەی لێمان ناپرسێـتەوە.. ئێمە تەنها ڕاپەڕاندنی ئەركەكەمان لەسەرە، لەكاتێكدا ڕێساو فەرمانەكان بەبیر خەڵكی دێنینەوەو ئامۆژگارییان دەكەین‌و رێگریی خراپەیان لێ دەكەین، خۆ ئەگەر خەڵكیش بەدەم ئامۆژگارییەكانمانەوە نەیەن‌و باش نەبن، ئەوە لە لێپرسراوێتیی ئێمەدا نیە، وەك خوداش بە پێغەمبەرەكەی خۆی صلى الله عليه‌ وسلم
هەروەها كاتێك بەرهەڵستیی خراپەكاران دەكەین‌و ئامۆژگارییان دەكەین‌و بەڵگەی بەریبوونی خۆمان لێیان دەخەینە بەردەم خودا، ئەوا بێگومان خۆمان لەو سزا دنیایییەش دەپارێزین، كە لەدنیادا هەندێك جار تووشی خراپەكارو سەرپێچی كاران دەبێت،
3- تاكو بەڵگە لەسەر خراپەكاران تۆماركەین، كە بێگومان ئەوان مافی ئەوەیان لەسەرمانە، كە ئامۆژگارییان بكەین‌و ڕێسا شەرعی یەكانیان وەبیرخەینەوە. ئەمەش مافێكی بڕیاردراوی قورئان‌و سووننەتیشە، چونكە لەوانەیە ئامۆژگاری‌و بەیادهێنانەوەو ڕێگریی لێكردنیان سوودمەندو بەكەڵك بێت بۆیان‌و، ئەوان لەخراپەكانیان بكشێنەوە. خۆئەگەر ئامۆژگاریی دادی نەدان‌و، بەیادهێنانەوە سوودی بۆیان نەبوو، لە ڕێكبوونەوەو ڕاست بوونەوەو چاك بوون، نزیك نەبوونەوە، ئەوا ئێمە بەڵگەی خۆمان لەسەریان تۆمار كردووەو هەرلە خۆیاندا شاهیدمان لەسەر خۆیان ڕاگرتووە.
2//// پاڵنەری دووەم/ ئەوەیە بەشكم لەخودا بترسن واتە بەشكم پەند دادان‌و ئامۆژگاری كردنیان تەقواو لەخواترسان‌و گوێرایەڵی‌و پابەندی یەكیان بۆبەدیی بێنێت، چونكە بێگومان كاتێك بانگەوازكارو چاكەخوازان ئەركی (ئامۆژگاری‌و ڕوون كردنەوەو فەرمان بەچاكەو ڕێگریی لەخراپە) بەجێ‌ دەگەیەنن، لەوانەیە ئەمە پارێزكاری‌و تەقواو بەندایەتی‌و باوەڕو پابەندیی لەلای خەڵكی بخوڵقێنێت لەوانەشە هەندێك كەس لە خەڵكی (كە خۆیان ئامۆژگاری‌و ڕێنمایی كەس ناكەن) بەرهەڵستییەكی بانگەوازكارو چاكە خوازان بكەن‌و وایان بۆ دەرخەن گوایە " هەوڵا‌و كۆششی چاكسازی‌و ئامۆژگاری كردنیان بەفیڕۆ دەڕوات‌و، هیچ بەروبووم‌و ئەنجامێكی نییە، چونكە كاڵای ئەوان تەنها قسەكردنەو، قسەش سوودبەخش‌و بەردار نییەو، خەڵكیش بەقسەو ئامۆژگاری وابەستە نابن، چونكە گوایە تێریان خواردووە لە قسەو باس، ئیدی چاكە خوازانیش هەوڵا‌و كۆششی خۆیان بهێڵنەوەو دەم‌و قوڕگی خۆیان بپارێزن‌و دەنگ‌و قسەو باسیان پاشەكەوت كەن".
وتەی ئەم جۆرە كەسانە ناپەسندەو، بەرهەڵستییەكەیان ناڕەوایەو، چەندین هەڵە‌و كەم‌وكورتیی تێدایە، هەركەسێك ئەم وتەیە بڵێت ئەوا، یان كەسێكی دڵا پڕ لەقین‌و دوژمنی بانگەوازە، یاخود بێ ئاگایە لە بانگەوازو هیچ لەبارەی هێزی قسەو كاریگەرییەكەیەوە نازانێـت.
لە جیهانی فیكرو بیروباوەرو بانگەوازكاریدا (وتە)و قسەوباس‌و ئاخاوتن هێزێكی ڕەچاوكراوی هەیە چونكە هەموو بانگەوازو بیروباوەڕەكان لەسەر وتەو ئاخاوتن بنیات نراون.
بێگومان پێغەمبەران‌و نێرراوان هیوایان لەسەر وتەو بانگەوازو بەیاد هێنانەوەو ئامۆژگاری هەڵچنیوە. ئەمەش لەكاتی بانگكردنی گەلەكەنیاندا بۆ دینداری. هەریەكــە لەو پێغەمبــەرانەش (سڵاوی خودایان لێ بێت) یەك داواكاریی بنەڕەتی‌و دیاریكــراوی لە گەلەی هەبووە، ئەوەبوو، كە: تەنها خودا (الله) بپەرستن‌و هیچ پەرستراوێكی ترتان نییە
ئایینی ئیسلامی ئێمەش لەسەر وتەو ئاخاوتن بنیات نراوەو، یەكەمین‌و شەش، كە بۆ پێغەمبەری خودا  هاتە خوارەوە فەرمان پێكردنی بوو، كە بخوێنێت بەناوی پەروەردگاری خالقەوە 
هەروەها قورئان داوا لە موسڵمانان دەكات كە قورئان بە كافران بگەیەنن‌و فەرمایشتی خودایان بەگوێ‌دا بدەن واتە: (ئەی پێغەمبەر لەویشەوە بۆ (باوەڕداران) ئەگەر یەكێك لەوانەی هاوەڵیان بۆ خودا داناوە داوای پەنای لێ‌ كردیت‌و پەنای بۆ هێنایت، تۆش داڵدەی بدە، هەتا گوێ‌ی لە فەرمایشتی خودا لە قورئان دەبێت، ئینجا بۆ شوێنی خۆی ڕەوانە بكە، كە جێ‌ی هێمن‌و متمانەی خۆیەتیی لە ماڵا‌و گیانی‌و ژیانیدا، بۆیەش پێویستە فەرمایشتی خودایان پێ بگەیەنن، چونكە ئەوان كەسانێكی نەزانن‌و لەوەو پێش تێنەگەیشتوون‌و نەیانزانیوە).
ئەمەش تەنها پەی بردنە بە هێزی بەو باوەڕهێنانە بە كاریگەریییەكەی لە دەروونی بیسەری بانگراودا.. بەڵام بەدەستهێنانی نرخ‌و بەهای وتەو ئامۆژگاری‌و، بەجێ‌گەیاندنی ڕۆڵا و ئەركیان‌و، دەركەوتنی هێزوتینیان، تەنها لەڕێ‌ی باوەڕی جیددیی بانگەوازكارەكەوەیە بەوەی، كە دەیڵێت‌و دەری دەبڕێت‌و، پاشان بە پابەندیی كردەیی (عملی)یەوە بەوەی بانگەوازی بۆ دەكات، هەروەها بە گەیاندنی وتاری خۆی بە خەڵكی بەوپەڕی تواناو ڕاشكاوی‌و جورئەت‌و بەشێوازی جوان‌و ئەدەب‌و ڕاستگۆیی دەربڕینی زام‌و ژانەكاندا، تاكو بیسەر بزانێت كە ئەم قسانە لەدڵەوە دەردەچن‌و تێكەڵا بەخوێنی خاوەنەكەی بووەو لەدڵیدا چەكەرەكەی كردووەو سەراپای وجودو عەقڵا‌و ژیانی گرتۆتەوە، چونكە وەك شین‌و زاریی شیوەنكاران نیە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز