سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و هۆکارانه چین به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنمان ده‌به‌ن له‌ئیش و کاره‌کانماندا؟
ئا: جیهاد عه‌لی به‌رده‌کۆزى....زۆرجار ده‌بینین له‌ئیش و کاره‌کانماندا سه‌رکه‌وتوو نابین و جار جار شکست روومان تێ ده‌کات، به‌لآم ده‌بێت بێگومان بین که هه‌ر کێشه‌و گرفت و شکستێک که روومان تێده‌کات، زۆرجار ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه یان که‌مته‌رخه‌می ده‌ست و مه‌چه‌که‌کانى خۆمانه. به‌لآم ئایا هیچ کاتێک ئێمه له‌خۆمان پرسیوه که ئه‌و هۆکارانه چین به‌ره‌و سه‌ر که‌وتنمان ده‌به‌ن له کاره‌کانماندا؟ له‌م بابه‌ته‌دا وه‌لآمی ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندینی تر وه‌ربگره، به‌ڵکو هۆکارێک بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر.
ده‌رباره‌ى لیستى کارى رۆژانه‌ت:
-له‌سه‌ره‌تای هه‌موو رۆژێکدا لیستێک دروست بکه، ئیشه‌کانى ئه‌مڕۆى تێدا تۆمار بکه، با لیسته‌که‌ت له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی بچوک بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرتنی ئاسان بێت.
-ئه‌و کارانه‌ى که گرنگن له لیسته‌که‌تدا تۆمارى بکه، ئه‌و کاره‌ى که زۆر پێویست نییه پشتگوێی بخه.
-تا بۆت ده‌کرێت ئیش به که‌سانی تر مه‌سپێره، به‌لآم له‌ناچاریدا ئه‌و ئیشانه‌ت به که‌سانی تر بسپێره که له‌توانای تۆدا نییه بیکه‌یت.
- کاره گرنگه‌کانت له‌سه‌ره‌وه دابنێ له لیسته‌که‌دا.
- له‌دواى کۆتایی هاتنت له نووسینی لیسته‌که‌ت، پێیدا بچۆره‌وه بزانه هیچ له ئیشه‌کانت له‌بیر نه‌چووه که بینوسیت.
-بۆ هه‌ر یه‌کێک له ئیشه‌کانت کاتێک دیارى بکه بۆ کۆتایی پێهێنان.
- هه‌ندێک کاتی یه‌ده‌ک دابنێ بۆ حاڵه‌تى نائاسایی.
- با لیستی کارى رۆژانه‌که‌ت هه‌میشه له‌ناو ده‌ستتدا بێت.
- به‌پێی گۆڕانی بارودۆخ گۆڕانکاری له‌لیسته‌که‌تدا بکه، به‌لآم نابێت ده‌رچیت له‌سنورى لیسته‌که‌تدا واته زیاتر گۆڕانکارى له‌کاته‌کانتدا بکه، ئه‌و ئیشانه بکه که بڕیارت بۆ داوه بۆ ئه‌وه‌ى ناڕێکی رووت تێنه‌کات.
به‌م شێوه‌یه ئیشه‌کانت به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نه:
-هه‌میشه به گرنگترین کار ده‌ستپێبکه، به‌هه‌مان شێوه بۆ ئیشه قورس و ئه‌وانه‌ى حه‌ز ناکه‌یت به‌کردنیان، چونکه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م ئیشانه‌ت جێبه‌جێ نه‌که‌یت بێگومان له‌دواى شه‌که‌تى و ماندووبوون نا‌توانیت ئه‌نجامیان بده‌یت.
-ئه‌و ئیشانه‌ى که گرنگن مه‌وداى کاته‌که‌یان زیاد بکه.
-به‌سه‌ر کاره رۆتینیه‌کانتدا به‌م شێوه‌یه زاڵبه؟
*تا بۆت ده‌کرێت خۆت به‌دوور بگره له ئیشی رۆتینی.
-پارچه کاغه‌زێک دابنێ بۆ کاره رۆتینییه‌کانت و له‌کاته زیاده‌کانتدا به‌ئه‌نجامیان بگه‌ینه، شایانی باسه زۆر له‌خه‌ڵکان (30% تا 65%)ى کاته‌کانیان به‌ئیشی رۆتینییه‌وه له‌ده‌ست ده‌چێت.
-هه‌رچه‌نده ئیشێک له‌رواڵه‌تدا پێت زه‌حمه‌ت بێت ده‌ست بکه به‌جێبه‌جێکردنی، چونکه هیچ شتێک وه‌کو ده‌ستپێکردن سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌سته‌به‌ر ناکات.
ئه‌گه‌ر ئیشێک له‌ناکاوێکدا روبه‌ڕووت بووه‌و، ده‌سته‌وستان مه‌به، به‌ڵکو خۆت ئاماده که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و جێبه‌جێ کردنی به‌شێوه‌یه‌کی چاک، کێشه گه‌وره‌کان بچوک بکه‌ره‌وه بۆ چه‌ندین پارچه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت به‌سه‌ریدا زاڵبیت.
له‌ئیش و کاره‌کانتدا:
-زۆر گرنگی به تاکه‌ئامانجێک بده‌و بیروهزرت با په‌رش و بلآونه‌بێت و تاکه ئامانجێکت هه‌بێت له‌م ژیانه‌دا، فه‌رمووده‌که‌ى خواى گه‌وره له‌هه‌موو وته‌یه‌ک جوانتره که ده‌فه‌رموێ (ما جعل الله لرجل من قلبين في جوفه) (الاحزاب/4).
-ئه‌و کارانه‌ى که له‌یه‌ک ده‌چن کۆیان بکه‌ره‌وه‌و به‌یه‌که‌وه به‌دوای یه‌کدا جێبه‌جێیان بکه، بۆ نموونه: چه‌ند کارێکت هه‌یه له‌شوێنێکدا هه‌موو ئه‌و کارانه‌ت له‌و شوێنه‌دا جێبه‌جێ بکه ئینجا بچۆره شوێنێکی تر.
-دوو دڵ مه‌به‌و واز له‌و کاره مه‌هێنه که ده‌ستت پێکردووه تا نه‌گه‌یته ئامانجه‌که‌ت.
-زۆر به وردی کاربکه، چونکه جارێکی‌تر ناگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئه‌م کاره‌ت و، له‌ئه‌نجامدا بێجگه له‌وه‌ى که به‌رهه‌مێکی چاک ده‌ده‌یت به‌ده‌سته‌وه، ئاسوده‌ییه‌ک هه‌ست پێده‌که‌یت و له‌ئیشه‌کانى خۆت رازی ده‌بیت.
-پابه‌ند به بۆکۆتایی هاتنی کاتی هه‌ر ئیشێکت، نه‌وه‌کو رۆژه‌که‌ت به‌ته‌نها کارێکه‌وه به‌سه‌ر ببه‌یت.
-خۆت به‌دوور بگره له کردنی کارى خه‌یاڵى، چونکه کردنی ئیشێک به‌دروستى و به‌چاکی زۆر باشتره له‌کردنی ئیشێک به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی.
-به‌پێی لێهاتوویی خۆت و به‌شێوه‌یه‌کی هاوسه‌نگ، ئیش و کار به‌کۆڵتدا بده، بۆ ئه‌وه‌ى تووشی بێتاقه‌تی نه‌بیت.
-به‌پچڕپچڕی کاره‌کانت مه‌که، به‌ڵکو به‌سه‌ریه‌که‌وه به‌ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نه.
-پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌هه‌رئیشێکت بکه‌یت هه‌موو شتێک له‌بیر خۆت به‌ره‌وه که په‌یوه‌ست نییه به‌ئیشه‌که‌ته‌وه، بۆ نموونه کاتێک ده‌چیت بۆ (كارطة، خويَندنطة و... هتد) بیر له‌و کێشانه مه‌که‌وه که له ماڵه‌وه‌یه یا له‌هه‌ر شوێنێکی تر بۆت دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتوو بیت له ئیشه‌که‌تدا.
-وریاییت هه‌بێت له‌و ئیشانه‌ى له‌ناکاوێکدا بیرت ده‌که‌وێته‌وه، وه‌کو:
بیر له شتێک ده‌که‌یته‌وه که له‌دواتردا ده‌بێت جێبه‌جێی بکه‌یت، له‌کاتێکدا که کاتێکی که‌می ده‌وێت بۆجێبه‌جێکردنیان بۆ نموونه:
*بیرم که‌وته‌وه، ده‌بێت ته‌له‌فۆن بۆ فلآنه‌که‌س بکه‌م.
*ئه‌و کتێبه له‌کوێیه، ماوه‌یه‌کی تر ئیشم پێیه‌تى.
*وا بزانم هه‌رئێستا ده‌بوو کارێکم کردبایه، به‌لآم نازانم که چییه.
-خۆت زۆر سه‌رقاڵ مه‌که به‌و جۆره بیرکردنه‌وانه، چونکه به‌هیلاکت ده‌بات و کاتت ده‌کوژێت، وازیش له‌کاره‌کانت مه‌هێنه ته‌نها کاتێک نه‌بێت که زۆر پێویسته.
-واباشتره که پارچه وه‌ره‌قه‌یه‌ک له‌لای خۆته‌وه دابنێی، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئیشانه‌ى که له‌ناکاوێکدا بیرت ده‌که‌وێته‌وه له‌سه‌رى تۆمارى بکه‌یت و، له‌دواى کۆتایی هاتنت به‌م ئیشه‌ت ئه‌وانیش جێبه‌جێ بکه‌یت.
سه‌رچاوه/گ.(المجتمع)ژ(1451)

