سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گرفته‌کانى سه‌رکردایه‌تى ...... گه‌شه‌پێدانى مرۆیی
ن: د. تارق سوه‌یدان....و: ئیدریس عه‌بدوڵلآ......ئه‌و لاوازییه‌ى ئه‌مڕۆ ئوممه‌ى ئیسلامی له بواره‌کانى کارگێڕی و ئابورى و بازرگانى به‌ده‌ستیه‌وه‌ى ده‌ناڵێنی،
خۆى له‌هۆیه‌کی سه‌ره‌کیدا ده‌نوێنێ، ئه‌ویش لاوازى سه‌رکردایه‌تیه له رێکخراوه‌کاندا له هه‌ردوو رووى چه‌مک و پراکتیکیشه‌وه،
زیاد له‌مه که‌سی سه‌رکرده‌ش که‌م هه‌ڵده‌که‌ون، هه‌رچه‌نده که‌سی به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسیش زۆربن، له‌خواره‌وه‌دا گرفته‌کانى سه‌رکردایه‌تی له‌چوار بواری سه‌ره‌کیدا کورت ده‌که‌ینه‌وه:
١-گرفتی دواکه‌وتویی:
موسڵمانان ئه‌مڕۆ له هه‌موو بواره‌کاندا به‌ده‌ست دواکه‌وتوییه‌کی تاڵ ده‌ناڵێنن، ئه‌وه‌تا ئێستاکه سه‌رکردایه‌تى نه‌ته‌وه‌کان ناکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌رجانه‌شیان تێدانییه، که سه‌رکردایه‌تى نه‌ته‌وه‌کان بکه‌ن، ئه‌م واقیعه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) دێنێته‌وه یاد، که (ئةبو دةرداْ ) ـ ره‌زای خواى لێ بێ ـ ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: (كان رسول الله عليه الصلاة والسلام جالساً بين اصحابه، فشخص ببصره الى السما‌ء ثم قال: هذا او ان يختلس العلم من الناس، حتى لايقدرون منه علة شي‌ء.. فقال زياد بن لبيد: يا رسول الله كيف يختلس منا وقد قرأنا القرآ‌ن؟ فوالله لنقرأنه ولنقرأنه أبناءنا ونساءنا.. فقال رسول الله (ص) ثکلتک امک یا زیاد، ان کنت لاعدک من فقهاو اهل المدینه، هذه التوراه والانجیل عند الیهود والنصارى فماذا تغنی عنهم..؟ ترمزی ریوایه‌تی کردوو.
به‌ڵێ رۆژێک هات، قورئانی پیرۆز وه‌کو خۆى به پارێزراوی له نێو موسڵمانان ما، به‌لآم موسڵمانێک به‌باشی تێی ناگه‌ن، یان ئه‌گه‌ر تێشی بگه‌ن، به باشی جێبه‌جێی ناکه‌ن، به‌مه‌ش ئوممه‌ى ئیسلامیی ئه‌و سه‌رکرده نموونه‌و پێشه‌نگانه‌ى له‌ده‌ستدا، که له توانایاندا بێ سه‌رکردایه‌تى ئوممه‌ت بکه‌ن و، ئاینه‌که به جوانى‌و به‌باشی پراکتیک بکه‌ن، تا خه‌ڵکانیش پێیانه‌وه کارتێکراوبن و، به‌هه‌موویانه‌وه ببنه هۆى به‌ره‌و پێشچوونى رێکخراوه‌کان و، له‌پاشان شکۆى موسڵمانان به‌رز بکه‌نه‌وه.
٢-گرفتی ناکارایی (فاعيليةت نةبوون):
ئه‌مڕۆکه موسڵمانان ئوممه‌تێکی ناکاران، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه هات که هه‌ر تاکێکی موسڵمان بگرى له‌شوێنی خۆیدا که‌مته‌رخه‌مه‌و، له‌بواره‌که‌ى خۆیدا که‌سێکی کارا نییه، به‌لآم لێره‌دا راسته‌قینه‌یه‌کی گرنگ هه‌یه، پێویسته لێی بێ ئاگا نه‌بین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و ئوممه‌ته بۆیه خولقاوه بۆ ئه‌وه‌ى بمێنێته‌وه، چونکه ئاینه‌که‌ى هه‌تا هه‌تاییه، واته: جیاوازه له‌گه‌ڵ ئوممه‌ته‌کانى تر، که بۆ ئه‌وه ده‌خوڵقان رۆڵێک له ژیاندا ببینن و، دواتر به‌سه‌ر بچن، لێره‌وه‌یه موسڵمانان پێویستى زۆریان به‌وه‌یه، که رۆڵی سه‌رکردایه‌تیکردنی تاکه‌کانیان له‌کۆمه‌ڵگادا کارا بکرێت، دیسانه‌وه پێویستیان به‌وه‌ش هه‌یه، که چه‌ندین که‌سی سه‌رکرده‌ى وا دروستبکرێن، له‌توانایاندا هه‌بێت، کێبرکێ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بکه‌ن و، له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیاکان و داهێنان و دۆزینه‌وه‌ى شتی نوێ‌و به‌پێش ئه‌وانیش بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ى به‌وه ئابورى موسڵمانان به‌هێزبێت و، بخرێته راژه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئوممه‌ى ئیسلامیی.
هه‌روه‌ها موسڵمانان له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکان و، هونه‌رى کارتێکردن له‌خه‌ڵکانیش که‌مته‌رخه‌مییان هه‌یه، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاست و له ژینگه‌ى بچوکیش، ئه‌وه‌تا ده‌بینین وای لێهاتووه کاریگه‌رى باوک له‌سه‌ر منداڵه‌کانى، مامۆستا له‌سه‌ر قوتابیه‌کانى، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌کانی زۆر لاواز بووه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر موسڵمانان له‌و ئاستانه‌دا ئاوا ناکاراو لاواز بن، ئه‌دی چۆن ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌ترو جیهاندا کاریگه‌رى ژیار‌و شارستانیه‌تی ئیسلامی جارێکی تر بسه‌پێنن.
٣-گرفتی هه‌ستنه‌کردن:
واته: که‌سی به‌رپرس و سه‌رکرده هه‌ست ناکات که چ ئه‌رکێکی قورسی له‌سه‌رشانه، چونکه سه‌رکردایه‌تیکردن، بارێکه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، نه‌ک ده‌ستکه‌وت، ئه‌وه‌تا (عومةرى كوڕي خةتاب) ـ ره‌زای خواى لێ بێ ـ له‌وه‌سفی حاڵی خۆیدا دواى ئه‌وه‌ى بۆته خه‌لیفه‌ى موسڵمانان ده‌ڵێت: وه‌ڵلآهی له‌و رۆژه‌وه‌ى کراومه‌ته خه‌لیفه، له‌به‌ر خه‌مخۆریم بۆ کاروبارى خه‌ڵکان، که بتوانم ئه‌رکی سه‌رشانم له به‌رامبه‌ریان به‌جێ بێنم و، له‌مڕووه‌وه که‌مته‌رخه‌م ده‌رنه‌چن، نه ده‌توانم نوێژم به‌دڵی خۆم بکه‌ن و نه ده‌شتوانم به‌ئاسووده‌یی بخه‌وم، وام لێهاتووه که سوره‌تێکی قورئانی پیرۆز ده‌که‌مه‌وه، به‌هۆى ترسم له‌به‌رپرسیارێتیه‌که‌م نازانم له‌سه‌ره‌تای سوره‌ته‌که‌مه‌وه، یان له کۆتاییه‌که‌ى. (بروانة: كتيَبي (تاريخ عمر)ى ابن الجوزی).
له‌م حاڵه‌ش عومه‌ر ـ ره‌زاى خوای لێ بێ ـ رزگارى نابێ، تا چاولێکده‌نێ.
سه‌عیدی کوڕی موسه‌یب ده‌ڵێت: عومه‌ر ـ ره‌زاى خوای لێ بێ ـ هه‌ندێ خۆڵی کۆکرده‌وه، به‌شێکی جله‌که‌ى له‌سه‌رداناو، له‌سه‌رى دانیشت، ده‌سته‌کانى بۆ ئاسمان به‌رزکردنه‌وه‌و، گوتی: خوایه گیان ته‌مه‌نم گه‌وره‌بوو، هێزم لاوازبوو، ره‌عیه‌ته‌که‌م زۆر‌و به‌ربلآوبوون واته ولآته‌که‌م به‌هۆى فتوحاته‌وه گه‌وره بوو ـ بۆیه ئیدی گیانم بکێشه‌و، رزگارم بکه له‌وه‌ى مافی خه‌ڵکی ون که‌م، یان زۆریان لێبکه‌م.
به‌لآم موسڵمانان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌سته‌یان ونکرد به‌رامبه‌ر به به‌رپرسییه‌تى و، له‌بیریان کرد که به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌مانه‌ته ده‌که‌وێته سه‌رشانیان، خۆشه‌ویستی دونیا پله‌و پایه‌و گه‌وره‌یی که‌وته نێودڵیان و، له‌پێناویدا به‌گژیه‌کتری داهاتنه‌وه‌و شه‌ڕی یه‌کتریان کرد، به‌وه‌ش شه‌له‌ل له‌تواناکانى دا‌و، خه‌ڵکی بێ توانا به‌سه‌ر خه‌ڵکه به‌تواناکان به‌رزکرانه‌وه‌و، به‌مه دونیا‌و دواماییان له‌ده‌ستدا.
٤-گرفتی لاوازى سه‌رکرده له‌سه‌رکردایه‌تیکردنی کاره‌که‌ى خۆى:
ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ى زۆربه‌ى رێکخراوو دامه‌زراوه‌کان به‌ده‌ستیه‌وه‌ى ده‌ناڵێنن، نیشانه‌و شوێنه‌واره‌کانى ئه‌و گرفته‌ش له هه‌موو ئاسته‌کاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، که ئه‌مه‌ش بریتیه له‌و لاوازیه‌ى که‌سی سه‌رکرده له ده‌روونى خۆیه‌وه‌ى پێی موبته‌لایه، واته: که‌سه‌که به‌باشی خۆى ناناسێ و، له‌ناسنامه‌ى موسڵمانان نائاگایه‌و، ئاگای له‌وه نییه که خواى گه‌وره چه‌ند به‌هێزو توانایه.

