سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌نێوان سه‌رکردایه‌تى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دا
دکتۆر/ تاریق سوه‌یدان و: ئیدریس عه‌بدوڵلآ.....زۆرکه‌س تێکه‌لآوی له‌نێوان هه‌ردوو زاراوه‌ى (سه‌رکردایه‌تى) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی) دروست ده‌که‌ن و، به‌دوو رووى یه‌ک دراویان داده‌نێن..
به‌لآم له‌راستیدا ئه‌م دوو زاراوه‌یه زۆر له‌یه‌کتری جیاوازن، چونکه هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌شێ ببێته به‌ڕێوه‌به‌رێکی سه‌رکه‌وتوو، به‌لآم هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رێک ناتوانێت ببێته سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو.. که‌وابێت جیاوازى نێوان (سه‌رکردایه‌تى) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی) چییه؟ له وه‌لآمدا ده‌ڵێین:
١-سه‌رکردایه‌تى:
سه‌رکردایه‌تى جه‌خت له‌سه په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کان ده‌کاته‌وه‌و، گرنگی به ئاینده ده‌دات، بۆیه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌چێته نێو باس و کارانێک، ته‌نها مه‌گه‌ر زۆر گرنگ بن، هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تى گرنگی به روئیا‌و بۆچوونه ستراتیژییه‌کان ده‌دات و، وه‌کو پێشه‌نگ و رابه‌رێک کار ده‌کات.
٢-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
هه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌ى سه‌رکردایه‌تى، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که کار‌و ئه‌رکه‌کانى ئێستای رابپه‌ڕێنێ، لێره‌وه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ر جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پێوه‌ره‌کان و، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و، به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زایی ته‌واو له‌راپه‌ڕاندن و، گرنگیدان به به‌رنامه‌و سیسته‌مه‌کان و به‌کارهێنانی ده‌سه‌لآته‌کانى خۆى بۆ باش به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه هه‌نووکه‌ییه‌کان به‌لای به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه گرنگن، بۆیه هه‌میشه ئه‌و پرسیارانه له‌خۆى ده‌کات: چه‌ندمان فرۆشتووه؟ چه‌ندمان قازانج کردووه؟ و ... هتد.
له‌راستیدا هه‌ردوو ئه‌و پۆستانه‌ى سه‌ره‌وه گرنگن، چونکه سه‌رکردایه‌تى به‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وامان لێده‌کات هه‌میشه له جیهانی نه‌خشه‌کێشان بۆ ئاینده بژین و، ئه‌و ده‌ستکه‌وته هه‌نووکه‌ییانه‌مان فه‌رامۆش بکه‌ین، که له‌راستیدا هه‌ر ده‌ستکه‌وته فه‌وری و کاتییه‌کانن که زۆر پێویستمان پێیانه، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ئامانجه ئاینده‌ییه‌کانمان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش به‌ته‌نیا، وامان لێده‌کات ته‌نها ئه‌و کێشانه‌مان ببینین، که رۆژانه دێنه پێشمان و، خه‌ریکه له‌ناویان نوقم ده‌بین، چونکه رێگه‌ى ئه‌وه‌مان نادات بیر له به‌یانی بکه‌ینه‌وه‌و، نه‌خشه‌ى بۆ دابڕ‌ێژین، به‌م شێوه‌یه وامان لێ ده‌کات له ئامانجه دووره‌کانمان به‌جارێ دوور بکه‌وینه‌وه و له‌به‌ر سووربوونی زۆرمان له‌سه‌ر باشترکردنی کاره‌کان و زیادکردنی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کان، وامان لێبێت ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مرۆڤ مامه‌ڵه ده‌که‌ین، که‌خاوه‌ن هه‌ست و ماف و پێویستى خۆیانن.
وه‌کو ده‌زانین، ده‌شێ مرۆڤ فێری زانستى به‌ڕێوه‌به‌رى بێت، چونکه ئه‌و زانسته له زانکۆ‌و په‌یمانگاکان ده‌خوێندرێت و، له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌و به‌رده‌وام خولی تایبه‌ت بۆ گوتنه‌وه‌ى ئه‌و زانسته بۆ ئاره‌زوومه‌ندان ده‌کرێته‌وه، به‌لآم ئایا ده‌شێ مرۆڤ فێری هونه‌رى سه‌رکردایه‌تیکردنیش ببێ؟! ئه‌م پرسیاره خه‌ڵکانی سه‌رسوڕماو کردووه، توێژه‌رو زاناکانیشی والێکردووه له‌وه‌لآمه‌که‌یدا جیاوازبن، بۆیه هه‌ندێکیان واى ده‌بینن، که هونه‌رى سه‌رکردایه‌تیکردن شتێکی خواداوه (فطري)یه، له‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایک ده‌بێت، یه‌ک له‌و زانایانه‌ى ئه‌و رایه‌ى هه‌یه (وارين بينيس)ه، که‌ده‌ڵێت: تۆ نا‌توانیت فێری سه‌رکردایه‌تیکردن ببیت، چونکه سه‌رکردایه‌تیکردن داناییه‌و، به‌خشراوێکی خواییه له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونى که‌سه‌که له‌دایک ده‌بێت، به‌لآم هه‌ندێکی دیکه‌ش له‌زانایان رای پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، پێیان وایه سه‌رکردایه‌تیکردنیش وه‌کو هه‌ر پیشه‌یه‌کی تر ده‌کرێت مرۆڤ فێری ببێت، له‌م رووه‌وه (بيتةر دڕكةر) ده‌ڵێت: پێویسته فێری هونه‌ره‌کانى سه‌رکردایه‌تیکردن ببى، له‌تواناشدا هه‌یه فێری ببى.
به‌رای ئێمه‌ش سه‌رکردایه‌تیکردن دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دووبه‌ش، به‌شێکی ده‌شێ مرۆڤ تێی بگات و فێری ببێ، به‌شێکیش شتێکی فیترییه ده‌بێ هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایکبووندا، خودا به که‌سه‌که‌ى دابێ، به‌بێ ئه‌م دوو به‌شه‌ش که‌سایه‌تی سه‌رکرده ته‌واو نابێت و، ناتوانێت ببێته سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو.
هه‌رچی ئه‌و به‌شه‌یه، که ده‌شێ مرۆڤ فێری ببێ، ئه‌وا هونه‌رى درێژه‌دان و قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رو، تیۆره ستراتیژی و شێوازه جۆراوجۆره‌کانى سه‌رکردایه‌تیکردنی سه‌رکرده‌کانى پێشوو و ئێستایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسانێکن ده‌شێ مرۆڤـ له سه‌نته‌رو په‌یمانگاو زانکۆکان و خوله درێژ، یان کورته‌کان فێریان ببێت.
به‌لآم ئه‌و به‌شه‌ى که مرۆڤ ناتوانێت فێری ببێت و، به‌شێوه‌یه‌کی دروستکراو ناتوانێت بۆ خۆى دابین بکات، ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی به‌هه‌ست و سۆز‌و خێرایی و گرنگیدان به‌که‌سانی ده‌وروبه‌رته‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ش سیفاتێکن سه‌رکرده دروست ده‌که‌ن و، لای خه‌ڵکان خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن، بۆیه ئاسان ده‌بێت خه‌ڵک شوێنی بکه‌ون، وه‌کو خواى گه‌وره به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌فه‌رموێت: (ولو كنت فضا غليض القلب لانفضوا من حولك). ئه‌گه‌ر وشکێکی دڵڕه‌ق بوویتایه، ئه‌وانه‌ى له‌ده‌وروبه‌رتدان لێت دوور ده‌که‌وتنه‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ى ئه‌و سیفه‌تانه‌ى تیا بێت، ده‌توانێت ئه‌وانه‌ى تریش فێرببێت، که به خوێندن و لێکۆڵینه‌وه لێیان ده‌شێ بۆی ده‌سته‌به‌ر ببن، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش سه‌رکردایه‌تیکردن په‌یوه‌ندی به ته‌واوى که‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه، که ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌یی راسته‌قینه له‌و که‌سایه‌تییه به‌هێزه‌ى مرۆڤه‌که‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، بۆ په‌روه‌رده بوونیش به‌م شێوه پێویسته، کات و ئارامگرتنێکی زۆر پێویسته، چونکه که‌سی سه‌رکرده ناتوانێت ته‌واوى ئه‌زموون و سیفاتی سه‌رکرده‌یی و شاره‌زایه‌تی ئه‌و بواره له شه‌وو رۆژێکدا ده‌سته‌به‌ر بکات، به‌ڵکو ئه‌مه کرده‌یه‌که سالآنێکی درێژی ته‌مه‌نى ده‌وێت.

