سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوکر و به‌خشین
نوسینى/ مودریک على
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
له مانگى ڕه‌مه‌زاندا و له کاتى ڕۆژووگرتندا مرۆڤى ڕۆژووه وان زۆرتر و زیاتر هه‌ست به خه‌لآت و نیعمه‌ته‌کانى خوا ده‌کات, ئه‌و کاته‌یه که هه‌ست ده‌کات خوا چه‌ندین ناز و نیعمه‌تى پێ به‌خشیوه که خۆى ده‌گرێته‌وه له: خواردن و خواردنه‌وه و ئاره‌زووه‌کان بۆیه هه‌ست ده‌کات به‌وه که بوونى ئه‌م هه‌موو نیعمه‌تانه پێویستیان به شوکر و سوپاسگوزارى هه‌یه.
پاک کردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روون و ڕۆح پێویستى به به‌خشین و ئینفاقى مه‌عنه‌وى و ڕۆحى ده‌کرد و خۆى له چێژ و خۆشییه‌کان گرته‌وه تا پاک بێته‌وه و خوا خێر و پاداشتى پاکیى و چاکیى و چاکه‌کانى زیاد بکات, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سه‌روه‌ت و ماڵ و سامانه‌که‌شى پێویستى به لێ به‌خشین و ئینفاق و شوکر و سوپاس هه‌یه تا خواى گه‌وره پاکى بکاته‌وه و زیادى بکات و به‌ره‌که‌تى تێبخات, بۆیه ده‌بێ هه‌م ماڵ ببه‌خشن و هه‌م زۆر شوکرى خوا بکه‌ن.
عائیشه‌ى دایکى ئیمانداران-سه‌لامى خواى لێ بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌خشنده‌ترین که‌س بووه له مانگى ڕه‌مه‌زاندا.
ئینفاق و به‌خشینى ماڵ و سامان و ڕزق و ڕۆزیش جۆرێکه له شوکر و سوپاسى عه‌مه‌لى و کرده‌یى و ئاشکرایه که هه‌موو شوکر و سوپاسێکیش زیادبوون و به‌ره‌که‌تى به شوێنه‌وه‌یه: (لَئِن شَكَرْ‌تُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ)ابراهیم/٧ خۆ دڵنیاشین که هه‌رچى ببه‌خشین له پێناوى خوادا ئه‌وه به‌حه‌تمى خوا له به‌شه‌که‌ى دونیادا جێ و شوێنه که‌ى پڕده‌کاته‌وه: (وَمَا أَنفَقْتُم مِّن شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ)سباْ /٣٩ هه‌روه‌ها بۆ به‌شه‌که‌ى قیامه‌تیش پاداشتى نه‌بڕاوه‌ى لاى خۆى داناوه:
(وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللَّـهِ)البقره/١١٠ که‌وابوو یه‌کێک له‌و شته‌گرنگ و پێویستانه‌ى که ده‌بێ له مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زاندا ئاگامان لێى بێت و فه‌رامۆشى نه‌که‌ین به‌خشین و خێرکردنه, جا ئه‌و خێرکردن و به‌خشینه مه‌رج نیه ته‌نها بۆ هه‌ژار و نه‌دارو هه‌تیوان بێت, به‌ڵکو ده‌کرێت بۆ کار و پرۆژه‌یه‌کى خێر خوازى وه‌ک کردنه‌وه مزگه‌وت و قوتابخانه‌یه‌ک بێت, یان بۆ دروست کردنى پارک و باخچه‌یه‌کى ساوایان و لێدانى بیرێکى ئاوبێت یاخود ده‌کرێت بۆ یارمه‌تى دان و هاوکارى کردنى قوتابیان و خوێندکارانى په‌یمانگا و زانکۆکان و به‌ش ناوه‌خۆییه‌کانى کوڕان و کچان بێت, یاوه‌کو بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆش و دڵخۆشکردنى به‌هره‌مه‌نده‌کان بێت, یان بۆ هاوکارى کردنى ئه‌و ده‌زگا و ناوه‌ند و شوێنانه بێت که ڕۆڵى گرنگ و پێویستى کارى زانستى و په‌روه‌رده‌یى و فێرکارى و بانگه‌واز و ده‌عه‌وى ده‌بینن, که‌هه‌موو ئه‌مانه‌ن به‌خشینه له ڕێگه‌ى خوادا.

