سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بوئه‌یبوبی ئه‌نصاری) به گه‌نجی و پیری به‌ره‌و كۆڕی تێكۆشان بڕۆن .. (به‌شى ٤)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ جا له به‌در و، ئوحود و، خه‌نده‌ق و، تێكڕای مه‌یدان و غه‌زاكاندا، پاڵه‌وانانه تێیدا ئاماده بوو خۆی و ماڵی له پێناوی
په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا ده‌كرده قوربانی..پاش وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)، له هیچ جه‌نگێك دوانه‌كه‌وتووه كه له‌سه‌ر موسڵمانان پێویست كرابێت ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رچه‌نده زۆر سه‌خت و ناڕه‌حه‌ت و پڕ مه‌ترسیش بووبێت..!
ئه‌و دروشمه‌یش كه هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه، به شه‌ووڕۆژ.. به ئاشكرا و نهێنی، ئه‌و فه‌رمایشته‌ی خوای گه‌وره بوو:
[انفِرُوا خِفَافًا وپِقَالاً: سوكبار بن یان گرانبار بن، به‌ره‌و غه‌زا بڕۆن]التوبه/٤١.
جارێكیان.. له سوپا دواكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌لیفه یه‌كێك له لاوه موسڵمانه‌كانی كردبووه به‌رپرسی و، ئه‌ویش قه‌ناعه‌تی به ئه‌میرێتیه‌كه‌ی نه‌بوو.
ته‌نها ئه‌و جاره و به‌س.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستكردن به په‌شیمانی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌میشه ده‌روونی ده‌هه‌ژاند و، ده‌یوت:
{من چیم له‌سه‌ره كه كێ ده‌كه‌ن به سه‌ردارم}..؟؟
پاشان دوای ئه‌وه هیچ جه‌نگێكی له‌ده‌ست ده‌رنه‌چوو!!
هێنده‌ی به‌س بوو كه سه‌ربازێك بێت له سوپای ئیسلامدا و، له‌سایه‌ی ئاڵاكه‌یدا بجه‌نگێت و، پارێزگاری شان و رێزی بكات..
ئه‌و ساته‌یشی ناكۆكی كه‌وته نێوان (عه‌لی) و (موعاویه)، به‌بێ دوودڵی خۆی پشتیوانی ئیمامی (عه‌لی) كرد.. چونكه ئه‌و ئیمامه بوو كه په‌یمانی موسڵمانانی پێدراوه‌و.. كه شه‌هیدیش بوو، خه‌لیفایه‌تی یه‌كلابوویه‌وه بۆ (موعاویه)، (ئه‌بوئه‌یوب) به ده‌روونه دونیا نه‌ویسته، خۆڕاگره، ته‌قواداره‌كه‌یه‌وه وه‌ستا و، ته‌نها هێنده‌ی له دونیا ده‌ویست كه جێگایه‌كی هه‌بێت له جه‌نگدا و، له‌نێو ریزی موجاهیداندا شوێنێكی هه‌بێت.

