سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بوئه‌یبوبی ئه‌نصاری) به گه‌نجی و پیری به‌ره‌و كۆڕی تێكۆشان بڕۆن .. (به‌شى ٥)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ به‌و جۆره، هه‌ر كه سوپای موسڵمانان به‌ره‌و (قوسته‌نتینیه) كه‌وته رێ، له‌گه‌ڵیاندا رۆشت و، شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و، به‌دوای شه‌هیدبوونێكی مه‌زندا ده‌گه‌ڕا كه ماوه‌یه‌كی
زۆر بوو دڵی بۆی لێی ده‌دا و په‌رۆشی بوو..!!
له‌و جه‌نگه‌شدا بریندار بوو..
كاتێك كه سه‌ركرده‌ی سوپاكه هاته سه‌ردانی، ئه‌و دوا هه‌ناسه‌كانی كێ‌بڕكێیان بوو له‌گه‌ڵ رۆیشتندا بۆ دیداری خوا..
جا سه‌ركرده‌كه، كه (یه‌زیدی كوڕی موعاویه) بوو، لێی پرسی:
{ئه‌ی ئه‌بوئه‌یوب، چیت پێویسته}؟
جا، هیچ كه‌س له ئێمه‌ی هه‌یه بێت به خه‌یاڵیدا، یان بزانێت، پێویستی (ئه‌بوئه‌یوب) چی بوو..؟؟
نه‌خێر.. بێ گومان پێویستی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه به‌گیانه‌كه‌ی شتێك ببه‌خشێ كه هه‌موو بۆچوون و خه‌یاڵێكی مرۆڤ له ئاستیدا ده‌سته‌وسانه..!!
داوای له (یه‌زید) كرد، كه مرد لاشه‌كه‌ی به‌سه‌ر وڵاخه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵگرن و، تا دوورترین ماوه‌ی خاكی دوژمن كه له توانادا بێت بیبڕن و، له‌وێدا به‌خاك بسپێردرێت، پاشان سوپاكه‌ی به درێژایی ئه‌و رێگایه تاو بدات، تا گوێبیستی ده‌نگی پێی ئه‌سپی موسڵمانه‌كان بێت له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی و، ئه‌وساته بزانێ، كه ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه‌ی كه ده‌یانویست..!
ئه‌رێ وا ده‌زانن كه ئه‌وه هۆنراوه بێت..؟
نه‌خێر.. ئه‌وه خه‌یاڵیش نیه، به‌ڵكو واقیع و، حه‌قێكه كه دونیا له‌و رۆژه‌دا به‌خۆیه‌وه بینی و، راوه‌ستا و چاو و گوێی رادێشت و، خه‌ریك بوو بڕوا نه‌كات به‌وه‌ی كه ده‌یبیستێت و به‌دی ده‌كات..!!
(یه‌زید)یش راسپارده‌كه‌ی (ئه‌بوئه‌یوب)ی به‌جێ‌هێنا..
له‌ناو جه‌رگه‌ی (قوسته‌نتینیه)دا-كه ئه‌مڕۆ پێێ ده‌ڵێن (ئه‌ستانبوڵ)- لاشه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه و، ئه‌و قاره‌مانه گه‌وره‌یه به‌خاك سپێردرا..!!

