ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

لەبیر چوونەوەی حوكمەكان سەرەتایەكی سزادانە..چيرۆكه‌قورئانيه‌كان

لەبیر چوونەوەی حوكمەكان سەرەتایەكی سزادانە..چيرۆكه‌قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگه‌ى ته‌فسير///خودا فەرموویەتی دەبینین ئەم ئایەتە سزای بە لەبیرچوونەوەوە بەستۆتەوه‌ لەم شێوە ڕێكخستنەی قورئان بۆ كاروباری سزاو لەبیرچوونەوەدا مەسەلەیەكی گرنگ وەردەگرین، ئەویش پێویست بوونی بەیادهێنانەوەی

فەرمانەكانی خوداو حوكمەكانی وەبیرهێنانەوەی نەتەوەیە پێیان‌و بەردەوامیی سازكردن‌و هێشتنەوەی فەرمانەكان بەچاكەو ڕێگریەكان لە خراپە لە تێڕوانین‌و هەست‌و فیكری هەر تاكێكی ئەم نەتەوەیەدا، چونكە هەر ئەمە زامنی هێشتنەوەی ڕۆڵەكانی نەتەوەیە لە سنووری خۆیانداو، لەوابەستەییان‌و، دووركەوتنەوەیان لە سەرپێچی كردن‌و لە بەزاندنی سنوورەكان، هەروەها لەم شێوە ڕێكخستنەدا مەسەلەیەكی تری گرنگ بەدیی دەكەین، ئەویش ترسناكیی لەبیركردنی ئەركەكان‌و ئامۆژگاریەكانە لەلایەن ڕۆڵەكانی نەتەوەوە، چونكە لەبیركردنیان‌و ولێ بێئاگابوونیان حاڵەتێكی سووكایەتی پێكردن‌و بێباكی لەلای خەڵكی دروست دەكات، ئەمەش سەردەكێشێت بۆ سنوور شكاندنیان‌و سەرپێچی لێكردنیان، جا ئەگەر ئەو ڕۆڵانەی نەتەوە لە بێ‌باكی‌و لەبیرچوونەوەدا سەرنگووم بن، ئەوا ڕاستییە ئایینییەكان‌و سوننەتە خودایییەكان‌و، حوكمە شەرعییەكانیان لەبیردەچێتەوە، بەم ڕەنگەش لە بازنەی هزرو تێڕوانین‌و هەستیشیان دەردەكەن دوای ئەوەی لە بازنەی بەبیرهێنانەوەو بایەخ‌و پابەندیی‌و كارپێكردن دەریان كردبوو. خۆ ئەگەر ڕۆڵەكانی نەتەوە بگەنە ئەم پلەی لەبیرچوون‌و بێئاگایییە، ئەوا گشت، پەیوەندییەكیشیان بەخودا، یان بە ئایین، یان بەشەرعەوە لەدەست داوەو ئیدی شایستەی كەوتنەبەر سزای خودابوون.

ئەمەش هەموو لەو ڕێكخستنەوە وەردەگرین، كە چۆن سزا بۆ فەرمانشكێنەكان رێك دەخات بەهۆی لەبیرخۆ بردنەوەی ئەو حوكمانەی كە بەیادو هزریان هێنرا بووەوە
بێگومان لەم ڕووەوە چەندین ئایەتی تر هاتون‌و بڕیار لەسەر ئەم حەقیقەتە دەدەن‌و ئاماژە بۆ ئەو سوننەت‌و دەستوورە خودایییە دەكەن، كە خەڵكی حوكم و فەرمان‌و ڕێسا شەرعییەكانیان لەبیریان خۆیان بردۆتەوە، یان بەهۆی سەركردنە سەر دنیاو ستەمكارییەوە لەبیرچوونەتەوە: 
هەروەها قورئان جەختیشی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كەوا بەبیر هێنانەوەی بێدارانەو ئاگایانەی بەردەوام، ڕێگەیەكە بۆ پابەندبوون بەحوكمەكانەوەو،بەوەش سەركەوتن بەسەر وەسوەسەو خورپەی شەیتاندا بەدیی دێت
بۆیە بە یادهێنانەوەی حوكمە خودایییەكان، ڕێگەیەكە بۆ پێوە پابەندبوون‌و، ڕێگەیەكیشە بۆ لابردنی سزا، بەڵام لەبیرچوونەوەی حوكمە خودایییەكان، ڕێگەیەكە بۆ بەسەردا تێپەڕبوونیان‌و سنووربەزاندنیان‌و، ڕێگەیەكیشە بۆ هاتنی سزا. لە نەتەوەشدا چەند كەسێك هەن‌و سوورن لەسەر لەبیرخۆبردنەوەی فەرمانەكانی خوداو سووریشن لەسەر ئەوەی، كە لەبیر خەڵكی تریشی بەرنەوە. ئەوان دەیانخەنە نێو كەشێكی بێ‌ئاگایی‌و لەبیرچوونەوەوە، تاكو ئەو حومكانە لەیادەوەریی‌و شعوریان دوورخەنەوە، دوای ئەوەی لە (واقیع و كارپێكردن‌و گوزەران پێكردن) دووریان خستوونەوە.
بۆیە لەسەر بانگەوازكارو چاكەخوازان پێویستە، كە لە ئامۆژگاری كردنی ڕۆڵەكانی نەتەوەو لە پەندو رێنمایی كردن‌و بەبیرهێنانەوەیان بەردەوام بن، تاكو هەمیشە یاداوەریی نەتەوە سازو ڕێكخراو بێت بۆ پەیڕەوكردنی ڕێنمایی‌و حوكمەكان‌و، هەروەها تاكو بیركردنەوەو تێفكرین لە حەڵاڵا وحەرام، لە قەدەغەكراوو ڕێ‌ پێدراو كردارێكی زیندووی نێو شعوری نەتەوە بێت. پێویستە لەسەر نەتەوەش پەی بە ترسناكیی بیرچوونەوەی ڕێسا خودایییەكان ببات، چونكە ڕێگەی سزاو وێرانییە. لەسەر بانگەوازكارە بەپەرۆشەكانیش پێویستە، كە كارو كۆشش بكەن بۆ ئەوەی هەمیشە نەتەوەكەیان ڕێنمایی‌و فەرمانە خودایییەكانیان لە بیروهزردا بـمێنێت‌و بەردەوام بن لە یادهێنانەوەیان‌و ئامۆژگاری‌و ڕێنموونی كردنیان، تاكو ئاڕاستەیان بكەن بۆ بازنەی پابەندی‌و زەمینەی ئاسوودەیی.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز