سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بوئه‌یبوبی ئه‌نصاری) به گه‌نجی و پیری به‌ره‌و كۆڕی تێكۆشان بڕۆن .. (کۆتایى)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی كه ئیسلام ئه‌و ناوه پڕ بكات، رۆمه‌كانی خه‌ڵكی (قوسته‌نتینیه) به‌چاوی رێزه‌وه ده‌یانڕوانیه
(ئه‌بوئه‌یوب) له گڵكۆكه‌یدا..
جێگای سه‌رسوڕمانه كه ده‌بینیت هه‌موو ئه‌و مێژوو نووسانه‌ی كه ئه‌و رووداوانه‌یان تۆمار كردووه ده‌ڵێن:
{رۆمه‌كان ده‌هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و، سه‌ردانیان ده‌كرد و.. له كاتی تووش بوونی ته‌نگانه‌دا داوای ده‌ربازبوونیان لێ‌ده‌كرد}..!!
* * *
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جه‌نگه‌كان ژیانی (ئه‌بوئه‌یوب)یان ته‌نی بوو، بواریان نه‌ده‌دا كه شمشێره‌كه‌ی دابنێ و بحه‌وێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هه‌موو ژیانی ئه‌و هێمنی بوو، وه‌ك شنه‌بای ده‌مه‌وبه‌یان..
چونكه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی بیستبوو له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، باش لێی تێگه‌یشتبوو:
{گه‌ر نوێژت كرد ئه‌وا وه‌ك كه‌سێك نوێژ بكه كه ماڵئاوایی ده‌كات‌و..
قسه‌یه‌ك مه‌كه‌ن كه دواتر پۆزشی بۆ بهێننه‌وه‌و..
بێ ئومێد بن له‌وه‌ی كه له‌ده‌ستی خه‌ڵكدایه}..
به‌مجۆره، زمانی خۆی له ئاشووب وه‌رنه‌دا‌و.
ده‌روونی خۆی نه‌بڕیه هیچ چاوچنۆكیه‌ك..
هه‌موو ژیانی به شێوه‌ی په‌رۆشیانه‌ی خواپه‌رستێك و فرمێسك رێژ به‌سه‌ر ده‌برد..
ئه‌و كاته‌یشی ئه‌جه‌لی هات، له هه‌موو دونیادا هیچ پێویستیه‌كی نه‌بوو جگه له‌و ئومێده‌ی كه له پاڵه‌وانێتیو، مه‌زنیه‌كه‌یدا، هاوشێوه‌ی ژیانی بوو:
{لاشه‌كه‌م به‌ره‌و دوور... دوور ببه‌ن.. له خاكی رۆمدا و پاشان له‌وێ بمنێژن}..
بڕوای ته‌واوی به سه‌ركه‌وتن هه‌بوو و، به رۆشنایی به‌رچاووروونیه‌كه‌ی ئه‌و جێگایه‌ی به‌دی ده‌كرد و، جێگای خۆی ده‌گرێت له نێو كۆمه‌ڵی موسڵماناندا و، كه هاتوونه‌ته نێو رووناكی و تیشكدانه‌وه‌كه‌ی..
پاشان ویستی که دوا ویستگه‌ی ژینی ئه‌وێ بێت، له پایه‌ته‌ختی ئه‌و وڵاته، که جه‌نگی کۆتایی و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی تیدا رووده‌دات و، ده‌توانێت له‌ژێر خاکه چاکه‌که‌یدا، چاودێری سوپای موسڵمانان بکات له پێشڕه‌ویکردنیدا و، گوێبیستی شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵاکانی و، حیله‌ی ئه‌سپه‌کانیان و، ده‌نگی پێیه‌کانیان و، شریخه‌ی شمشێره‌کانیان بێت..!!
ئه‌وه رۆژێکی چۆڵه‌وانییه له‌وێ..
ئیدی گوێبیستی شریخه‌ی شمشێر و، حیله‌ی ئه‌سپ نابێت.
تازه ئه‌وه‌ی کرا کرا، له داهاتوویه‌کی دووردا له‌سه‌ر جوودی گیرسایه‌وه.
به‌ڵام هه‌موو رۆژێ له به‌یانیه‌وه تا ئێواره، گوێبیستی جوانی بانگ ده‌بێت له بڵندگۆ به‌رزه‌کانی ئاسۆوه..
که الله أکبر
الله اکبر
گیانی پڕ ئاواتیشی له‌دوا خانه‌ی جاویدان و سه‌رفرازیه‌که‌یدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه:
(هذا ما وعدنا الله ورسوله
وصدق الله ورسوله).

