سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٤٠/ ئایه رێبازى حه‌ق دۆستان ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت چۆنه له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ناو وئاوه‌ڵناوه‌کانى خواى گه‌وره‌دا!؟ .....(2)
نوسینى : تاریق حسین هه‌مه‌وه‌ندی ....ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى.....(الحاد)له ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره‌دا ئه‌وه‌یه:که‌وا واته‌که‌ی له ڕاستی لابده‌یت بۆ واتایه‌کی ناڕاست. جا (الحاد) کردنیش چه‌ند جۆریکی هه‌یه:
یه‌که‌م:نکۆلی کردنی هه‌ندێک له ناو وئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره،وه‌کو جه‌هه‌مێکان.
دوه‌م:ناو وئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره بشوبهێنی به‌ناو وئاوه‌ڵناوی به‌دیهێنراوه‌کانێوه،وه‌کو موشه‌بیهه‌کان.
سێیه‌م:وه‌سفی خوای گه‌وره بکه‌ی به ناو وئاوه‌ڵناوێک که خۆی وه‌سفی خۆی پێ نه‌کردبێ،وه‌کو گاوره‌کان که پێی ده‌ڵێن باوک،پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره له هه‌مو که‌موکورتیه‌ک.
چواره‌م:له‌ناو وئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره‌وه ناو بۆ په‌رستراوه‌کانیان هه‌ڵگوازن،ئه‌وانه‌ی که کرده‌ویانه‌ته هاوبه‌شی خوای گه‌وره،وه‌کو هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌کانی کاتی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)له ناوی پیرۆزی (الله)وه ناوی(اللآت)یان بۆ بته‌کانیان هه‌ڵگوازی بو،یان له ناوی جوانی (العزیز)ه‌وه ناوی(العزی)یان بۆ بته‌کانیان هه‌ڵگوازی بو..هتد
خه‌ڵکانیش ئه‌مڕۆ له ناو وئاوه‌ڵناوی پیرۆزی(المُغث)ه‌وه ناوی (غوث)یان بۆ شیخ عبدولقادری گه‌یلانی هه‌ڵگوازیوه ڕه‌حمه‌تی خوای ڵی بێت،جا ده‌بینی جۆره‌کانی په‌رستن که ته‌نها ئه‌بێ بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌نحام بدرێت ئه‌وان بۆ ئه‌و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،که بێگومان ئه‌گه‌ر عه‌بدولقادرزیندو بوایه هه‌رگیز به‌وه رازی نه‌ده‌بو (فَلا حَوَّلَ وَلاَقُوةَ إلأّ بِالل).
هه‌روه‌ها به‌بێ گۆرینی واتا روکه‌شێکه‌ی(التَحڕيف والتَّأوِيل),یان په‌کخستنی (التَّعطِيل)،یان چۆنێتی بۆ دیاریکردنی (التَّكِيف),یان شێوه و هاوێنه بۆ دیاری کردنی (التَّشْبِيه وَالتَّمثِيل)
(التَّحڕيف)ئه‌وه‌یه:که‌وا ده‌ستکاری (لفظ)ى ناوه‌که یان ئاوه‌ڵناوه‌که بکرێت،یان ده‌ستکاری واته‌که‌ی بکرێت،به جۆرێکی وا واته‌که‌ی بگۆرێت بۆ واتایه‌کی تر،که هه‌رگیز روکه‌شی(لفظ)ه‌که ئه‌و واتایه هه‌ڵنه‌گرێت مه‌گه‌ر به ئه‌گه‌رێکی که‌م.که‌وابو هه‌مو ته‌حریفێک بۆ ناو ئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره په‌کخستنی ئه‌و ناو وئاوه‌ڵناوه‌یه،به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مو په‌کخستنێک ته‌حریف بێت،چونکه په‌کخستنی جۆری تریشی هه‌یه،وه‌کو باسی ده‌که‌ین (ان شاءالله).(التَّعطِيل) ئه‌وه‌یه:که‌وا نکولی ئاوه‌ڵناوه‌کانی خوا بکه‌یت وله کاریان بخه‌یت،یان هه‌ندێکیان بچه‌سپێنیت و نکولی له هه‌ندێکی تری بکه‌یت.
(التَّكِييف)ئه‌وایه:که‌وا چۆنێتی بۆ ئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره دیاری بکه‌ی،به‌وه‌ی پرسیار بکه‌یت:ئایه ئه‌م سفه‌ته چۆنه؟
(التَّشبِيه)و(التَّمثِيل)ئه‌وه‌یه:که‌وا ئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره‌بشوبهێنی به ئاوه‌ڵناوی به‌دیهێنراوه‌کانیه‌وه.
به‌ڵام(تَشبِيه)و(تَمثيل)جیاوازیه‌کیان هه‌یه،( تَشبِيه)بۆ ئه‌و شتانه به کاردێت که له هه‌مو لایه‌که‌وه وه‌کو یه‌ک وابن،به‌ڵام(تَمثيل)بۆ ئه‌و شتانه به کاردێت که له هه‌ندێ لاوه وه‌کو یه‌ک وابن. جا زۆرێک له‌وانه‌ی که گومڕا ده‌بن و سه‌ریان لێده شێوێت هۆکه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌وا ئه‌وان ده‌ستیان نه‌گرتوه به ده‌قه‌کانی قورئان و سوننه‌ته‌وه،وه رازی بون به بۆچونه عه‌قڵی و ئاره‌زوه ده‌رونیه‌کانی خۆیان،بۆیه ده‌بینی هه‌ندێکیان به‌نیازیئه‌وه‌ی پاک و بێگه‌ردی خوا رابگرن نکوڵی له‌وه ده‌که‌ن خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رش بێت،که‌چی نازانن له‌ولاوه توشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌بون،خۆشیان پێشتر قه‌ده‌غه‌یان لێده‌کرد،که ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن:خوای گه‌وره له هه‌مو شوێنێکدایه،ته‌نانه‌ت په‌نا به‌خوا پیس ترین شوێنیشیان لێ جیا نه‌کردۆته‌وه.
هه‌ندێکی تریان خراپتر توش بون،ئه‌ویش ئه‌ویه که ده‌ڵێن:خوا هه‌مو بونه‌وه‌ره،په‌نا به خوا له گومڕابون و سه‌رلێشێوان.هه‌ندێکی تریان پاک و بێگه‌ردی خوا راده‌گه‌یه‌نن له‌وه‌ی (ذات)ی هه‌بێت،که‌چی سه‌ریان له نکوڵی کردنی خواوه ده‌رده‌چێت.هه‌ندێکی تریان پاک و بێگه‌ردی خوا راده‌گه‌یه‌ن له‌وه‌ی کرداری هه‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سفی نه‌که‌ن به سته‌مکردن،به‌ڵام له‌ولاوه توشی په‌کخستنی ئاوه‌ڵناوه‌کانی خوا هاتن له توانا و ده‌سه‌ڵات ..هتد هه‌ندێکی تریان زۆرتر رۆچون تا ئه‌و راده‌یه‌ی نکوڵی له‌وه بکه‌ن که خوا زانینی پێش وه‌ختی هه‌بێت له هه‌مو شتێک.هه‌ندێکی تریان له باسی قه‌ده‌ر و چه‌سپاندندا رۆچون و ..هتد ده‌بینی هه‌مو ئه‌مانه به‌هۆی لادان و(تحریف)کردنه‌وه،له ڕێنموایی و هیدایه‌ت و روناکی قورئان و سوننه‌ت لایاندا بۆ تاریکی نه‌فس و ئاره‌زوه‌کانی،ئه‌وه‌نده عه‌قڵیان به گه‌وره‌زانی،تا فه‌زڵیاندا به سه‌رده‌قه‌کانی قورئان و سوننه‌تدا،بۆیه هه‌مو و هه‌وڵه‌کانی خۆیانیان به زایه‌دا له ژیانی دونیادا واش ده‌زانن که‌وا ئه‌وان کارێکی چاک ده‌که‌ن.به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی باوه‌ڕداره راستیه‌کانیدا بۆ حه‌ق و ڕاستی به ئیزنی خۆی،جا قورئان و فه‌رموده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ریان کرده سه‌رمه‌شق و ڕابه‌ری خۆیان و شوێنی که‌وتن،له چی بدوێ ئه‌مانیش لێی ده‌دوێن،له‌چیش بێده‌نگ بێت ئه‌مانیش لێی بێده‌نگ ده‌بن.بۆیه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی( صلی الله علیه وسلم )هه‌رچی ناو ئاوه‌ڵناوێکیان بۆ خوای گه‌وره چه‌سپاندبێ ئه‌مانه‌ش ده‌یچه‌سپێنن،وهه‌رچی ناو ئاوه‌ڵناوێکیشیان نه‌چه‌سپاندبێ ئه‌مانیش به‌یانچه‌سپاندوه.وه باوه‌ڕی ته‌واویشیان به قه‌ده‌رهێناوه چاک و خراپی،وه‌ریده‌گرن به ئه‌وپه‌ری ره‌زامه‌ندی مکه‌چیه‌وه.هه‌روه‌ها مکه‌چی ته‌واوی شه‌ریعه‌ته‌که‌ی خوای گه‌وره‌ش ده‌بن،به پیی توانا فه‌رمانه‌کانی به‌جێ ده‌هێنن و دو‌ریش ده‌که‌ونه‌وه له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی،جا ئه‌گه‌ر چاکه‌یان کرد،ده‌ڵێن:سوپاس بۆ خوا که رێنموایی کردین بۆ چاکه کاری،خۆ ئه‌گه‌ر خوا خۆی رینموایی نه‌کردایه‌ین ئه‌وه ئێمه‌ش گومڕا ده‌بوین.وه ئه‌گه‌ر پێیشیان خلیسکا و خراپه‌یه‌کیان کرد،ده‌ڵێن:خوایه گیان ئێمه سته‌ممان له نه‌فسی خۆمان کرد،په‌روه‌رگار!ئه‌گه‌ر تۆ لێمان نه‌بوری خۆش نه‌بی،ئه‌وه ئێمه له دۆڕاو و خه‌سارۆمه‌نده‌کان ه‌بین.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر توشی به‌ڵاو موسیبه‌تێک هاتن،ده‌ڵێن:ئێمه خۆشمان موڵکی خواین وهه‌مومان هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌گه‌رێینه‌وه(الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ )البقره/١٥٦ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت باوه‌ڕیان به‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه هه‌یه که له باره‌ی ناو ئاوه‌ڵناوه‌کانی خوای گه‌وره‌وه هاتون،ده‌یچه‌سپێنن له سه‌ر روکه‌شه‌که‌ی خۆی وه‌کو چۆن هاتوه،به‌بێ گۆڕینی (الفظ)ه‌که‌ی،نه‌ک وه‌کو جه‌هه‌می و موعته‌زیله‌کان،که له باره‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌وه ده‌فه‌رمێ:( وَكَلَّمَ اللّهُ مُوسَى تَكْلِيماً)النسا‌و/١٦٤ده‌ڵێن:قسه کردن و گفتوگۆکه له موساوه بوه،نه‌ک له خوای گه‌وره‌وه،هه‌روه‌ها ده‌رۆن وشه‌ی (الله)(منصوب)ده‌که‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کردنه‌که بۆ خوای گه‌وره نه‌چه‌سپێنن.کاتێک ئه‌م ئایه‌ته‌یان به (منصوب)کردنی وشه‌ی (الله)وه پیشانی ئه‌بو به‌کری کوڕی عه‌ییاش دا ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رموی:که‌س به‌م شێوه‌یه نایخوێنێته‌وه ته‌نها بێباوه‌ڕ نه‌بێت،من به‌سه‌ر ئه‌عمه‌شدا خوێندومه‌ته‌وه،و ئه‌عمه‌شیش به‌سه‌ر یه‌حیاکوڕی وپپابدا,ویه‌حیاش به‌سه‌ر ئه‌بو عه‌بدوڕه‌حمانی سوله‌میدا،و ئه‌بوعه‌بدوڕه‌حمانیش به‌سه‌ر عه‌لی کوڕی ئه‌بو گالیبدا,وعه‌لیش به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله علیه وسلم هه‌مومان هه‌ر به(وَكَلَّمَ اللّهُ مُوسَى تَكْلِيماً)النسا‌و/١٦٤خوێندمانه‌ته‌وه،جا ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌و شێوه‌یه بخوێننه‌وه،ئه‌ی چی به فه‌رمووده‌که‌ی تری خوای گه‌وره که ده‌فه‌رمێ:( وَلَمَّا جَاء مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ)(الاعراف/143) جا خۆ ئه‌میان هه‌رگیز قبوڵی گۆڕین ناکات و واته‌که‌ی زۆر راشکاو وڕونه.یان وه‌کو جه‌همی کوڕی صه‌فوان ناکه‌ن که له باره‌ی فه‌رموده‌که‌ی خوای گه‌وره‌وه که ده‌فه‌رمێ:( الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) )گه٥) ده‌ڵێ:ئه‌گه‌ر رێگایه‌ک بوایه ئه‌وه(استوی)یه‌م ده‌کوژانده‌وه و ده‌مکرده (إستولی)مه‌به‌ستی جه‌هه‌م ئه‌وه‌یه:که‌وا (إستواء)کردنی خوای گه‌وره نه‌چه‌سپێنی و ئایه ته‌که‌شی به‌واتا (إستولی)(واته ده‌سه‌لات)له‌یه‌ک بداته‌وه.لێره‌دا جه‌هه‌م شوێنی پێشینانی خۆی که‌وتوه له جوله‌که‌کان،کاتێک خوای گه‌وره پێی فه‌رمون:( وَقُولُواْ حِطَّةٌ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ )البقره-٥٨) واته:ئه‌گه‌ر چونه به‌یتولمه‌قدیسه‌وه،سه‌رتان دابخه‌ن وبڵێن:خوایه گیان له تاواوانکانمان بوره.به‌ڵام ئه‌وان به خۆزل زانین و فیزه‌وه چونه به‌یتولمه‌قدیسه‌وه‌و گاڵته‌یان به فه‌رمانه‌کانیخوای گه‌وره‌ده‌کردله جیاتی داوای لێبورن که وشه‌ی(حِطَّةٌ)یه، البقره/٥٨ئه‌وان ده‌یانوت:(حِنطَّةٌ)،وشه‌ی خوایان گۆڕی،جا خوای گه‌وره‌ش لێیان توڕه بو سزای به سه‌ردا داگرتن.جا به هه‌مان شێوه جه‌هه‌م و جه‌همێکان ئه‌یانه‌وێ وشه‌ی(إستواء)بگۆڕن و بیکه‌ن به (إستولی)،چونکه عه‌قڵه لاواز و ئاره‌زوه پیسه‌کانیان وشه‌ی حه‌قی خوا وه‌رناگرێ.هه‌روه‌ها ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌یچه‌سپێنن به‌بێ گۆڕینی واته‌که‌ی،نه‌وه‌کو زه‌ندیقه‌کان که واتای (نفس)ی خوای گه‌وره ده‌گۆڕینبۆ(غیر)،وه له باره‌ی فه‌رموده‌که‌ی خوای گه‌وره (وَيُحَذِّرُكُمُ اللّهُ نَفْسَهُ وَإِلَى اللّهِ الْمَصِيرُ )آل عمران / ٢٨واته:وه خوای گه‌وره له خودی خۆی ده‌تانترسێنێت،وه گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆلای ئه‌وه.ئه‌وان واتای(..نَفسَه‌ُ..)ده‌گۆڕن بۆ(..غَیرَه..)واته:خوای گه‌وره‌له که‌سێکی تر ده‌تانترسێنێت.

